1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

کاریگه‌ریی چه‌ند گیراوه‌یه‌کی چای جیاواز و خواردنه‌وه‌ گه‌رمه‌کان له‌سه‌ر دووباره‌ به‌کانزابوونه‌وه‌ی کلۆریی سه‌ره‌تایی

پێشه‌کی: ئه‌مڕۆ چا به‌یه‌کێک له‌ خواردنه‌وه‌کان داده‌نرێت که‌ به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو به‌کارده‌هێنرێت له‌ جیهاندا، وه‌ به‌ پله‌ی دووه‌م له‌ دوای ئاوه‌وه. سیفه‌ته‌ پزیشکییه‌کانی چا به‌شێوه‌یه‌کی دیار زانراوه‌، له‌ پێکهاته‌که‌یدا چه‌ندین زینده‌چالاکه‌ کیمیاوییه‌کانی تێدایه‌ وه‌ک پۆلی فینۆڵه‌کان، ئه‌لکه‌لۆیده‌کان، کانزاکان، ڤیتامینه‌کان و پۆلی سه‌که‌رایده‌کان.

چه‌ندین سوودی پزیشکیی له‌خۆده‌گرێت به‌هۆی سیفه‌تی دژه‌به‌کتریا، دژه‌ئۆکسان، دژه‌شێرپه‌نجه. هه‌ریه‌ک له‌ ڕه‌یحانه‌ و نه‌عنا وه‌ک ڕووه‌کی بۆنخۆش و ده‌رمان به‌کارده‌هێنرێن، به‌زۆریی بپ تامخۆشکردنی خۆراک و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌ڕێی ده‌مه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێن.

مه‌به‌ست: مه‌به‌ست له‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کانی چه‌ند جۆرێک له‌ چای جیاواز ئه‌نجام بدرێت وه‌ک چای سه‌وز، چای ڕه‌ش، نه‌عنا و ڕه‌یحانه‌ له‌سه‌ر گۆڕانکاریه‌ ووردبینه‌کانی کلۆره‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی مینای ددان. هه‌روه‌ها به‌راوردکردنی ئه‌نجامه‌کان به‌ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی که‌ به‌هۆی فلۆرایدی سۆدیۆم و ئاوی نائایۆنییه‌وه‌ به‌ده‌ست هێنراون وه‌کو دوو گیراوه‌ی کۆنتڕۆڵ (ئه‌رێ و نه‌رێ) یه‌ک به‌دوای یه‌ک.
که‌ره‌سته‌ و ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌که: ددانه‌ نموونه‌کان له‌ 35 ددانی ساغی هه‌ڵکێشراوو پێکهاتبوون. ددانه‌که‌ن دابه‌شکران به‌ 7 کۆمه‌ڵه‌وه‌، 4 کۆمه‌ڵه‌یان بۆ گیراوه‌ هه‌ڵبژێراوه‌کان، سێ کۆمه‌ڵیان بۆ کۆنتڕۆڵ (ئه‌رێ و نه‌رێ)، هه‌روه‌ها یه‌ک ددانیان بۆ ددانی ئاسایی چاره‌سه‌رنه‌کراوو. کاریگه‌ریی ئه‌م گیراوانه‌ به‌راوردکران له‌گه‌ڵ گیراوه‌کانی فلۆرایدی سۆدیۆم و ئاوی نائایۆنکراودا وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی کۆنتڕۆڵی (ئه‌رێ و نه‌رێ) یه‌ک به‌دوای یه‌کدا.

 

چڕیی فلۆراید پێورا به‌ئامێری (جه‌مسه‌ره‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئایۆنیی) به‌ به‌کارهێنانی (ڕێگه‌ زیاده‌ پێوانه‌یی). چڕی ئایۆنه‌کانی کالسیۆم و فۆسفۆڕ ده‌ستنیشانکرا به‌ (پێوه‌ری خه‌یاڵه‌ وێنه‌یی). بۆ به‌ده‌ستهێنانی کلۆرییه‌کی سه‌ره‌تایی مینای ددان، سوڕی PH به‌کارهێنرا، ددانه‌کان دانه‌ دانه‌ نقوم ده‌کران له‌ 20 مل له‌ گیراوه‌ تاقیکراوه‌ ده‌ستنیشانکراوه‌کاندا، که‌ بریتیبوون له‌ چای سه‌وز، چای ڕه‌ش، نه‌عنا، ڕه‌یحانه‌، فلۆریدی سۆدیۆم، ئاوی نا ئایۆنیی بۆماوه‌ی 4 خوله‌ک، ئینجا هه‌ر ددانه‌ به‌ ئاوی نائایۆنی شۆردرا بۆ ماوه‌ی 2 خوله‌ک و دوای هه‌ڵده‌گیران له‌ ئاوی نائایۆنیدا له‌ 37 پله‌ی سه‌دیدا بۆ ڕۆژی دوایی، ئه‌م کرداره‌ رۆژانه‌ دووباره‌ ده‌کرایه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 7 ڕۆژ. دوای ئاماده‌کردنی بڕگه‌، پارچه‌ مینای ددانه‌کان پشکنینیان بۆ ده‌کرا به‌هۆی ڕووناکه‌ ووردبینی جه‌مسه‌رگیره‌وه‌ دوابه‌دوایئه‌نجامدانی بازنه‌ PH و چاره‌سه‌رکردنیان به‌ گیراوه‌ ده‌ستنیشانکراوه‌کان.

 

ئه‌نجامه‌کان:پشکنینی پارچه‌ بڕگه‌ی مینای ددانه‌کان به‌ به‌کارهێنانی ڕووناکه‌ ووردبینی جه‌مسه‌رگرتوو ده‌ریخست
 که‌ هه‌ر یه‌ک له‌ چای سه‌وز و فلۆریدی سۆدیۆم 0.05% باشترین ئه‌نجامیان هه‌بوو له‌ دووباره‌ به‌کانزابوونی مینای ددان، به‌نزیکه‌یی هه‌مان کاریگه‌رییان هه‌بوو. له‌ کاتێکدا ئه‌نجامه‌کانی چای ڕه‌ش که‌مترین کاریگه‌ریی هه‌بوو له‌ کانزابوونی ددانه‌کان له‌سه‌ر چینی ڕووکه‌شی مینای ددان. چای نه‌عنا کاریگه‌ریی هه‌بوو له‌ به‌کانزابوونه‌وه‌ی چینی ناوه‌وه‌ی مینا له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌یه‌کی که‌میی کانزایی بوون له‌سه‌ر چینه‌ ڕووکه‌شه‌کاندا. ئه‌نجامه‌کانی چای ڕه‌یحانه‌ ده‌ریخست که‌ که‌مترین کاریگه‌ری گه‌بوو له‌سه‌ر کانزابوونه‌وه‌ی چینی ڕووکه‌شی مینای ددان.

ئاستی فلۆراید له‌هه‌ر یه‌ک له‌ گیراوه‌ چاییه‌کاندا به‌م شێوه‌یه‌ بوو:
0.73 به‌ش ملیۆنێک به‌ش له‌ چای سه‌وز
1.29 به‌ش ملیۆنێک له‌ چای ڕه‌ش
1.24 به‌ش له‌ ملیۆنێک به‌ش له‌ چای نه‌عنا
1.19 به‌ش له‌ ملیۆنێک به‌ش له‌ چای ڕه‌یحانه‌
دیاریکردنی چۆنایه‌تیی خه‌ستیی ئایۆنه‌کانی کالسیۆم و فۆسفۆڕ ده‌ریخستووه‌ که‌ هه‌ر 100 مل له‌ چای سه‌وز (1مگم کالسیۆم و 1.02 ملگم فۆسفۆڕ)ی تێدابوو، چای ڕه‌ش (0.88مگم کالسیۆم و 1.98مگم فۆسفۆڕ)ی تێدابوو، چای نه‌عنا (10.08 مگم کالسیۆم و 2.48مگم فۆسفۆڕ)ی تێدابوو، چای ڕه‌یحانه‌ (15.78مگم کالسیۆم و 2.32مگم فۆسفۆر)ی تێدابوو.
 
  
له‌ لایه‌ن د. ڕووخۆش حسن عبدالکریم ئه‌نجام دراووه‌ وه‌ک به‌شێک له‌ پێداویستییه‌کانی پله‌ی ماسته‌ر له‌ بواری شانه‌زانی ناوده‌م. ساڵ 2008، زانکۆی سلێمانی سکووڵی پزیشکیی ددان.

 

 

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك