1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

گرنگیی ماده‌ی زه‌رداوی ئه‌دیپۆنه‌کتین بۆ تووشبووان به‌ نه‌خۆشیی بۆرییه‌ خوێنبه‌ره‌کانی دڵ

ئه‌دیپۆنه‌کتین هۆرمۆنێکه‌ کاریگه‌ری باشی هه‌یه‌ وه‌ک دژه‌-شه‌کره‌ و دژ-سووتانه‌وه‌ و دژی-ڕه‌قبوونی خوێنبه‌ره‌کان. هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌یه‌ک توێژینه‌وه‌ی زۆر سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی ئه‌دیپۆنه‌کتین له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و لووله‌ی خوێنه‌کان ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام ئه‌و ڕۆڵه‌ی به‌رده‌وام له‌ مشتومڕدایه‌ له‌نێوان توێژه‌ره‌کاندا.  

مه‌به‌ست: له‌ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌رخستنی کاریگه‌ریی ئه‌دپۆنه‌کتینه‌ له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که‌ لووله‌-خوێنبه‌ره‌کانی دڵیان دووچاری گیران بوونه. 

پێداویستییه‌کان و ڕێگه‌کانی توێژینه‌وه‌که: 

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر 79 نه‌خۆش ئه‌نجام درواه‌، له‌ مه‌ڵبه‌ندی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ له‌ شاری سلێمانی، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ هه‌ر له‌ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌دا چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌کرێت. ماوه‌ی توێژینه‌وه‌که‌ له‌ نێوان مانگی شوبات بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2009 دا ئه‌نجام دراوه‌ و نه‌خۆشه‌کان پۆلێنکران به‌ سێ کۆمه‌ڵه‌وه: کۆمه‌ڵه‌ی کۆنتڕۆڵ؛ ئه‌وانه‌ن که‌ به‌هیچ جۆرێک تووشی گیرانی خوێنبه‌ره‌کانی دڵ نه‌بوونه‌، کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م؛ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی نه‌خۆشیی شه‌کره‌یان هه‌یه‌ و دووچاری گیرانی خوێنبه‌ره‌کانی دڵ بوونه‌؛ کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م؛ تووشبووانی گیرانی خوێنبه‌ره‌کانی دڵن و نه‌خۆشیی شه‌کره‌یان نییه. 

ئه‌نجامه‌کان:

ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ جیاوازییه‌که‌ی به‌رچاو هه‌یه‌ له‌ ئاستی  ماده‌ی ئه‌دیپۆنه‌کتین له‌ خوێندا له‌نێوان ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که‌  گیرانی خوێنبه‌ره‌کانی دڵیان هه‌یه‌ به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی کۆنتڕۆڵدا که‌ گیرانیان نییه‌ (p=0.024)، هه‌روه‌ها ئه‌دیپۆنه‌کتین له‌ ژناندا بڕه‌که‌ی زیاتربوو له‌ پیاوان 0.045=P.  ڕێژه‌ی ئه‌دیپۆنه‌کتین زۆرکه‌م بوو له‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که‌شه‌کره‌یان هه‌بوو و شه‌کره‌که‌یان پتر بوو له‌ 100ملگم/100مل (P=0.0001).  هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕه‌چاووکراوه‌ که‌ ڕاده‌یه‌کی دابه‌زین یان نزمیی له‌ ئه‌دیپۆنه‌کتین هه‌یه‌ له‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی گیرانی خوێنبه‌ره‌کانی دڵیان ( > 60% ) هه‌یه. 

توێژینه‌وه‌که‌ ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه‌ که‌ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی دووچاری گیرانی خوێنبه‌ری دڵن و نه‌خۆشیی شه‌کره‌یان نییه‌، په‌یوه‌ندی به‌رچاو و ئه‌رێنی هه‌یه‌ له‌ ئاستی ماده‌ی ئه‌دیپۆنه‌کتین له‌گه‌ڵ لیپۆپرۆتینی چڕی زۆردا (HDL-C ) ( 0.043=P ) له‌ خوێندا و په‌یوه‌ندی نه‌رێنیی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌؛ فاکته‌ره‌کانی ڕه‌قبوونی لووله‌ خوێنبه‌ره‌کان وه‌ک: (ڕێژه‌ی کۆلیسترۆڵی گشتی پۆلیپڕۆتینی چڕی به‌رز) ( 0.030=P ) و چه‌وری سیانی (TG) ( 0.021=P)، ڕێژه‌ی شه‌کر له‌ خوێندا (0.010=P)، و فاکته‌ری به‌رگری ئه‌نسۆلین (ڕێژه‌ی چه‌وری سیانی(TG) پۆلیپڕۆتینی چڕی به‌رز (0.004=P). 

ده‌ره‌نجامه‌کان:

ده‌رکه‌وت که‌ نزمیی له‌ڕێژه‌ی ماده‌ی ئه‌دیپۆنه‌کتین مه‌ترسیی دروست ده‌کات له‌سه‌ر تێكچوونی باری نه‌خۆشه‌که‌ له‌مه‌ڕ هه‌ستیاریی به‌ ئه‌نسۆلین و تێکچوونی چه‌ورییه‌کانی ناو خوێن و که‌له‌ کۆتاییدا گرفتی ڕه‌قبوونی بۆرییه‌کانی خوێن به‌ دوای خۆیدا دێنێت.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن دکتۆر: عبدالسلام توفیق صالح ئه‌نجام دراوه‌ وه‌ک به‌شێک له‌ پێداویستییه‌کانی ماسته‌ر له‌ زانکۆی سلێمانی. ساڵی 2009.

 

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك