1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

کلۆربوون، چاڵبوونی ددان و پڕکردنه‌وه‌

کلۆریی ددان له‌سه‌ر ڕووی ددانه‌کانه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ئه‌وا زیان به‌ babyپێکهاته‌کانی ددانه‌که‌ ده‌گه‌یه‌نێت و له‌ کۆتاییدا ددانه‌که‌ کون (چاڵ) ده‌کات. چاره‌سه‌ریش بۆ کلۆریی ددان پڕکردنه‌وه‌یه‌.


ڕێگرتن له‌ کلۆریی
له‌ زۆربه‌ی که‌یسه‌کاندا، کلۆریی ددان ده‌کرێت ڕێی لێ بگیرێت و ته‌نانه‌ت ده‌توانرێت ددانه‌که‌ ئاڕاسته‌ی دۆخی ئاسایی پێشوو تری خۆی بکرێت به‌ به‌جێهێنانی کرداری ددان شتن و خواردنی ته‌ندروست و ڕێکوپێک سه‌ردانکردنی پزیشکی ددان. کاتێک سه‌ردانی پزیشکی ددان ده‌که‌یت، یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که‌ پزیشکی ددان به‌ دوایدا ده‌گه‌رێت کلۆرییه‌. هه‌ندێ جار کلۆرییه‌که‌ دیاره‌ به‌ ڕوونی و هه‌ندێ جاریش نادیاره و پێویست ده‌کات تیشکی ددانی بۆ به‌کاربهێنریت بۆ پیشاندانی کلۆرییه‌که‌ له‌سه‌ر فیلمی تیشکی ددانییه‌که‌. ئه‌گه‌ر کلۆرییه‌که‌ دۆزرایه‌وه‌، ئه‌وا زۆر گرنگه‌ کلۆرییه‌که‌ بوه‌ستینرێت و نه‌هێلریت زیاد بکات. پزیشکی ددانه‌که‌ت هه‌وڵ ده‌دات کلۆرییه‌که‌ به‌ به‌کارهێنانی فلۆراید چاره‌سه‌ر بکات، ئه‌مه‌ش به‌نده‌ به‌ قۆناغی په‌ره‌سه‌ندوویی کلۆرییه‌که‌. هه‌روه‌ها پزیشکی ددانه‌که‌ زانیاریت ده‌داتێ ده‌رباره‌ی جۆنییه‌تی ڕاگرتنی پاک و خاوینی ددانه‌کانت له‌ گه‌ڵ جۆری ئه‌و خواردنانه‌ی که‌ سوودیان بۆ ددانه‌کانت هه‌یه‌.‌


کاتێک ددانه‌که‌ت چاڵ ده‌بێت
ئه‌گه‌ر کلۆری ددانه‌که‌ت پشتگوێ خست، ئه‌وا کلۆرییه‌که‌ په‌ره‌ده‌سێنێت و ددانه‌که‌ت چاڵ ده‌کات. ئه‌گه‌ر ددانه‌که‌ت چاڵ بوو ئه‌وا ده‌بێت ددانه‌که‌ت له‌ کلۆریی پاک بکرێته‌وه‌ و به‌که‌ره‌سته‌ی پرکردنه‌وه‌ ددانه‌که‌ت پرربکرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ و فرمانی ددانه‌که‌ت بنیاد بنرێته‌وه‌.

 

 

 

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك