1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

چۆن پارێزگاریی له‌ددانه‌کانمان بکه‌ین؟

ژینگه‌ی ده‌م کاتێک ده‌توانین بیپارێزین که‌ پێش ئه‌وه‌ی ددانه‌کانمان کلۆربن و تووشی jinنه‌خۆشییه‌کانی تری فه‌وتانی ددان ببن، ده‌بێت به‌هێزیان بکه‌ین به‌::؛

یه‌که‌م: فلۆراید، ئه‌مه‌ش به‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان، به‌فلۆرکردنی بوتڵی ئاوی خواردنه‌وه‌کان، و به‌کارهێنانی حه‌بی فلۆراید

دووه‌م: سه‌ردانکردنی پزیشکی ددان بۆ ئه‌وه‌ی فلۆرایدی شوێنگه‌یی/موضعی له‌سه‌ر ددانه‌کان دابنێت بۆ به‌هێزکردنیان

سێیه‌م: هه‌ر له‌ته‌مه‌نی مناڵیدا، کاتێک ددانی هه‌میشه‌ییه‌کان ده‌رده‌چن، درز و چاڵ چۆڵییه‌کانی سه‌ر ڕووی ددانه‌کان ساف بکرێن، به‌ لکێنه‌ر‌
لکێنه‌ر=sealants وه‌ک پڕکاوه‌ی ددان وه‌هان به‌ڵام له‌سه‌ر ددانی کلۆرنه‌بوو داده‌نرێن بۆ ئه‌وه‌ی درز و چاڵه‌کانی ددانی پێپڕبکرێنه‌وه‌، له‌بری ئه‌وه‌ی ببێته‌ مۆڵگه‌ بۆ کۆبوونه‌وه‌ی به‌کتریا و ددان کلۆربکه‌ن

چواره‌م: ناوبه‌ناو سه‌ردانکردنی پزیشکی ددان بۆ پشکنینی ددانه‌کانمان و جاره‌سه‌رکردنی هه‌ر گرفتێک ئه‌گه‌ر هه‌بێت

پێنجه‌م: به‌کارهێنانی فڵچه‌یه‌کی ددانی نه‌رم، ڕیشاڵ ڕێک و سه‌ری فڵچه‌که‌ش قه‌باره‌ی زۆر گه‌وره‌ نه‌بێت باشه‌

شه‌شه‌م: به‌کارهێنانی ئه‌و هه‌ویری ددانانه‌ی که‌ فلۆرایدیان تێدایه‌ یان ئه‌وانه‌ی جگه‌ له‌ فلۆراید پێکهاته‌ی دژه‌ میکرۆب و دژه‌ سووتانه‌وه‌ی پووکیان تێدایه‌

حه‌وته‌م: به‌کارهێنانی ده‌زووی ددان، هه‌ندێ له‌ئه‌م ده‌زووی ددانانه‌ فلۆرایدیان تێدایه‌ یارمه‌تی به‌هێزکردنی ڕووی ته‌نیشتی ددانه‌کان

هه‌شته‌م: به‌کارهێنانی ئه‌و تێوه‌رده‌رانه‌ی که‌ فلۆرایدیان تێدایه‌، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ مه‌ترسی تووشبوون و ته‌شه‌نه‌کردنی کلۆربوونی ددانیان هه‌یه‌

نۆیه‌م: پڕکردنه‌وه‌ی ددان به‌ پڕکراوه‌ی ددانی پێویست

ده‌یه‌م: چاره‌سه‌کردنی جێگه‌ی ددانه‌ فه‌وتاوه‌کان به‌ زووترین کات

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك