1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

هەندێ زانیاریی بەسوود دەربارەی تەندروستیی ددان

کۆمەڵێک زانیاریی بەسوودە دەربارەی تەندروستیی ددان. ئەم زانیاریانە دەبێت هەموو کەسێک بیزانێت بۆ ئەوەی بتوانێت کۆنترۆڵی پاکوخاوێنیی ددانەکانی بکات.

·         هەر سێ مانگ جارێک فڵچەی ددانەکەت بگۆڕە.

·         دوای خواردن و خواردنەوەی شیرینیی، دەمت بە ئاو یان شیر بشۆ بۆ کەمکردنەوەی ترشیی زیان-بەخش لەسەر ددانەکان.

·         کە ددانەکانت دەشۆیت، پێویست ناکات هەویری ددانی زۆر لەسەر فڵچەی ددانەکەت دابنێ. بەقەد دەنکە فاسۆلیایەک دابنێ.

·         خواردنەوە ترش و شیرینەکان بە قەسەب بخۆرەوە بۆئەوەی ترش و شیرینیی لەسەر ددانەکان کۆ نەبێتەوە و ددانەکانت کلۆر نەکەن.

·         کە فڵچە لە ددانەکانت دەدەیت، سەری فڵجەی ددانەکە لەسەر لێواری پووکت دابنێ بە گۆشەی٤٥ پلە، دەست بکە بەکورتە لەرەیەکی بەرەو-پێش بەرەو-دوا چەند جارێک و پاشان خولانەوەی سەری فڵچەکە لە پووکەوە بۆ ددانەکان چەند جارێک بۆ مەساجکردنی پووک.

·         ئەگەر تێوەردەری دەم بەکار دەهێنیت، تەماشای چۆنێتی بەکارهێنانی تێوەردەرەکە بکە لەسەر بوتڵەکەی نوسراوە

·         نابێت شوشتنی زمان و مەڵاشووت بیربچێت.

·         هەوڵبدە ڕۆژانە شیر بخۆیتەوە کە دەوڵەمندە بە کانزای کالسیۆم و سوودی زۆر دەگەیەنێت بە گەشەی ئێسک و ددان

·         دوای ددان شوشتن تێوەردەری دەم بەکاربهێنە.

·         دەزووی ددان بەکاربهێنە پێش فڵچە لێدانی ددانەکان، دەبێت نێوان ددانەکان پاکبکەینەوە بۆئەوەی سوودی هەویری ددان بگاتە ڕووی تەنیشتی ددانەکان.

·         جووینی بنێشت لەنێوان ژەمەکان، بەتایبەتی بنێشتنی خۆشکراو بە شەکری کحولیی زایلیتۆڵ، یارمەتی تەڕیی ناودەم دەدات، ددانەکانت پاک دەکاتەوە کە هەردووکیان یارمەتی پاککردنی ددان دەدەن.

·         ئەگەر جگەرەکێشی، زۆر لەباریت بۆ بۆنی ناخۆشی دەم، هەوکردنی پووک و داخوارنی ئێسک.

·         زۆربەی هەویرەکانی ددان فلۆرایدیان تێدایە کە ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن لە کەمکردنەوەی کلۆریی ددان و ساڕێژکردنی کلۆری ددانی بەرایی.

·         ئەگەر گرفتی هێڵنجانت هەیە و زوو زوو هێڵنج دەدەیتەوە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی هەناوی بکە بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستت بۆ بکات. هێڵنجدانەوە دەبێتەهۆی هەڵهێنانەوەی ترشیی گەدە و تووانەوەی ڕووی ناوەوەی ددانەکان.

 

·         دەبێت هەموو نێوان ددانەکان بە دەزووی ددان پاکبکرێنەوە و فڵچەی ددانیش بدرێت لە هەموو ڕووی ددانەکان. نێوان ددانەکان دەکاتە دوو تەنیشتە ڕوو، هەردووکیان دەبێت دەزووی ددانی لێبدرێت. هەموو ڕووی ددانەکان، واتە دیوی ناوەوە و دەرەوە و ددانەکانی پێشەوە و دواوەوە. 

  تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه. 

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك