1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

چۆن هەویری ددانی دژە کلس هەڵدەبژێری

ژمارەیەکی زۆر هەویری ددانی دژە کلس لە بازاڕدا هەن، زۆربەیان فلۆرایدیشیان تێدایە. 

هەموو کەسێک چینێکی بەکتریا لەسەر ددانەکانی هەیە پێی دەڵێن پلاک. ئەگەر پلاکی ددان بەباشی لەسەر ددانەکان لانەبرێت، ڕەق دەبێت و دەبێتە کلس. کلسی ددانیش زۆر زەحمەتە بتوانین لەسەر ددانەکانمان لابەین کە لەسەر ددان و ژێرپووک دروست دەبێت. و دەبێتەهۆی زیاتر پەرەسەندنی نەخۆشیی پووک.

پێکهاتەی جیاواز لەناو هەویری ددان هەیە بۆ ڕێگەگرتن لە دروستبوونی کلس لەسەر ددان. پێکهاتە کیمیاوییەکانی وەک پایرۆفۆسفەیتpyrophosphates و زینک سیترایت zinc citrate زۆر جار سەلمێنراون کە کاریگەرن لە ڕێگریگرتن لە دروستبوونی کلس. هەندێ هەویری ددانی تر هەیە کە دژە میکرۆبیان تێدایە وەک ترایکلۆسان کە بەکتریای ناودەم لەناودەبات.

هەندێ هەویری ددان هەیە لەجیاتی پێکهاتەیەکی دژە کلسی چەند پێکاهاتەیەکی دژە کلسی  کە تێدایە و دەرکەوتووە کە کاریگەرییان زیاترە لەئەو هەویری ددانانەی کە تەنها یەک پێکهاتەی چالاکی دژە کلسی تێدایە.

  تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه. 

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك