1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

هه‌ڕه‌شه‌ شاراوه‌کان بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ده‌م

کاتێک سه‌ردانی پزیشکی ددانه‌که‌ت ده‌که‌یت، به‌شێکی پشکنینه‌کانی ناوده‌مت بریتین له‌ هه‌ر oralنیشانه‌یه‌کی نه‌خۆشی پووک، شێرپه‌نجه‌ی ده‌م و چه‌ند گرفتێکی تری ناوده‌م که‌ له‌وانه‌یه‌ ببنه‌ هۆی یان په‌ره‌پێدانی چه‌ند گرفتێکی تری ناوده‌م. توێژینه‌وه‌کان ده‌ریان خستوه‌ که‌ په‌یوه‌ندی هه‌بێت له‌ نێوان ته‌ندروستی ده‌م و ته‌ندروستی گشتیدا وه‌کو نه‌خۆشیی شه‌کره‌، نه‌خۆشیی دڵ و جه‌ڵده‌. پزیشکی ددانه‌که‌ت زۆر شاره‌زایه‌ له‌باره‌ی ته‌ندروستی ده‌مت و زۆر لێزانه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌کانی ده‌م، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێت تۆش زۆر بایه‌خ بده‌یت به‌ ته‌ندروستی ده‌مت. له‌نێوان سه‌ردانه‌کانت بۆ کلینکی ددانی، ده‌توانیت خۆت ده‌مت باش بپشکنیت بۆ هه‌ر گۆڕانێک که‌ له‌ ناوده‌مت ده‌رده‌که‌وێت و پزیشکی ددانه‌که‌ت لێ ئاگادار بکه‌ره‌وه‌.


نه‌خۆشیی پووک
نه‌خۆشیی پووک، پێیشی ده‌وترێت نه‌خۆشیی ده‌وروبه‌ری ددان، یه‌کێکه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ زۆر باوه‌کانی ناوده‌م که‌ ته‌مه‌ن گه‌وره‌کان تووشی ده‌بن. زۆرجار بێ ئازاره‌ و به‌هێواشی نه‌خۆشییه‌که‌ په‌ره‌ده‌سێنێت. زۆرجاریش تێبینی نه‌خۆشییه‌که‌ ناکه‌یت هه‌تا نه‌خۆشییه‌که‌ زۆر په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ به‌جۆرێک که‌ خه‌ریکه‌ ددانه‌کانت بفه‌وتێن. دوو جۆر سه‌ره‌کی نه‌خۆشیی پووک هه‌یه‌ ئه‌وانیش هه‌وکردنی پووک و هه‌وکردنی ده‌وروبه‌ری ددانه‌.


هه‌وکردنی پووک: بریتیه‌ له‌ سوتونه‌وه‌ی پووک. له‌وانه‌یه‌ و له‌وانه‌ش نییه‌ ئازاری هه‌بێت. ئه‌گه‌ر پووکت هه‌ویکردووه، ئه‌وا پووکت که‌مێک سوورده‌بێته‌وه‌ و له‌کاتی فڵچه‌ پێیاهێناندا خوێنی لێدێت. هه‌واڵێکی خۆش ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌وکردنی پووک ده‌کرێت ڕێگه‌ی لێبگیرێت ، و ئه‌گه‌ریش ڕوویدا ده‌کرێت چاره‌سه‌ربکرێت.


نیشانه‌کانی هه‌وکردنی پووک:

  1. ئاوسانی پووک
  2. خوێن له‌ پووکت دێت له‌کاتی ددان شتندا
  3. گۆڕانی ڕه‌نگی پووکت

 

 

 

 

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك