1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

په‌یوه‌ندییه‌کی سه‌یر له‌نێوان نه‌خۆشیی پووک و ئه‌ژنۆی نه‌خۆش!

ده‌ته‌وێت ئه‌ژنۆکانت ته‌ندروست بێت؟ ده‌ی که‌واته‌ ده‌زووی ددان به‌کاربهێنهperioo‌.
به‌ڵێ، ئه‌مه‌ی ده‌یخوێنیته‌وه‌ ڕاسته‌., زاناکان هه‌ندێ له‌ به‌کتریاکانی دروستکاری نه‌خۆشیی پووکیان له‌ ئه‌ژنۆی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی رۆماتیزم و سه‌وه‌فانیان هه‌یه‌، دۆزیوه‌ته‌وه‌,. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی که‌له‌ گۆڤاری زانستیی کلینکه‌ل رۆماتۆلۆجی the Journal of Clinical Rheumatology بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵگه‌ی زانستیی زیاتری داوه‌ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ناته‌ندروستیی ده‌م و ناته‌ندروستیی گشتیی.
توێژه‌ره‌وه‌کانی زانکۆی که‌یس ریسێرڤ وێسته‌رن له‌ کلیڤلاند Case Western Reserve University in Cleveland ئه‌و نه‌خشه‌یه‌یان کێشاوه‌، که‌چۆن به‌کتریا له‌ده‌مه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و لینجه‌ ماده‌یه‌ی که‌ ده‌وری کڵاوه‌ی ئه‌ژنۆی داوه‌., به‌هۆی شیته‌ڵکردنی دی ئێن ئه‌ی به‌کتریاوه‌، توێژه‌ره‌وه‌کان توانیان جۆری ئه‌و به‌کتریانه‌ دیاریبکه‌ن که‌ چوونه‌ته ناو خوێنه‌وه‌ و له‌ لینجه‌ی جومگه‌کان نیشته‌جێ بوون.
لینجیی جومگه‌ له‌ئاده‌میزادی ته‌ندروست که‌متازۆر پاکژه‌///..;/معقم، ئه‌مه‌ وته‌ی سه‌رۆکی توێژینه‌وه‌که‌یه‌ که‌ ناوی نه‌بیل بیسادایه‌ Nabil Bissada، سه‌رۆکی به‌شی نه‌خۆشییه‌کانی پووکه‌ له‌ سکوڵی پزیشکیی ددانی زانکۆی که‌یس وێسته‌رن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌کتریا ده‌توانێت هه‌رجێگایه‌یه‌ک نه‌خۆش بخات زۆر به‌خراپیی.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م توێژه‌ره‌وانه‌ نه‌یانتوانی به‌یه‌کجاری ئه‌و ڕاستییه‌ بسه‌لمێنن که‌ خودی ئه‌م به‌کتریانه‌ بوونه‌ته‌ هۆی یان خراپترکردنی نه‌خۆشیی سووتانه‌وه‌ی جومگه‌کان، به‌لام زانیارییه‌کمان ده‌تاتێ که‌ هێشتا جێگه‌ی مشتومڕه‌ له‌سه‌ر کاریگه‌ری نه‌خۆشیی پووک له‌ نه‌خۆشخستنی خه‌ڵکی.

ئه‌ژنۆ و نه‌خۆشیی ده‌م؟
نه‌خۆشیی پووکی په‌ره‌سه‌ندوو یان هه‌وکردنی شانه‌کانی ده‌وروبه‌ری ددان، ده‌مێکه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ که‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی دڵ. یه‌ک نمونه‌ له‌ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌، کۆکردنه‌وه‌ی پلاکه‌ (به‌کتریای نیشتوو) له‌ناو خوێنبه‌ره‌کانه‌، پێی ده‌وترێت ئه‌ثیرۆسکله‌رۆسس atherosclerosis یان ڕه‌قبوونی خوێنبه‌ره‌کان، که‌ ده‌شێت ئه‌م پلاکی خوێنبه‌رانه‌ ئه‌ستوور تر بکه‌ن به‌هۆی پلاکی ددانه‌وه‌. نمونه‌یه‌کی تر، سووتانه‌وه‌ی ڤاڵڤی دڵ، به‌هۆی به‌کتریای پووک زیانی زیاتری پێده‌گات. به‌هه‌رحاڵ، ئه‌مه‌ ته‌نها بیردۆزه‌.

ئه‌مساڵ، سه‌ندیکای پزیشکانی دڵی ئه‌مریکایی، بڵاوکراوه‌یه‌کیان ده‌رکرد که‌ له‌ گۆڤاری زانستیی کۆئه‌ندامی سوڕی خوێن/ سێرکوله‌یشن  the journal Circulation بڵاویان کرده‌وه‌، له‌ گرنگیی کاریگه‌ری نه‌خۆشیی پووکیان له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌کانی دڵیان که‌مکرده‌وه‌.,. سه‌ندیکاکه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو که‌ هه‌وکردنی پووک و نه‌خۆشییه‌کانی سوڕی خوێن به‌شدارن له‌هه‌مان ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی که‌ ده‌بێته‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندنیان وه‌ک؛ جگه‌ره‌کێشان، نه‌خۆشیی شه‌کره‌، و به‌ساڵاجوون، بۆ نمونه‌، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێز نییه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیی پووک چاره‌سه‌ر بکرێت، نه‌خۆشیی دڵیش چاک ده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌ره‌نجامی سه‌ندیکاکه‌یه‌,.

پیته‌ر لۆکهارتPeter Lockhart له‌ سه‌نته‌ری پزیشکیی کارۆلینا Carolinas Medical Center ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ڕۆژێک هۆکار و چاره‌سه‌ره‌که‌ش دیاری بکرێت ئه‌وا په‌یوه‌ندییه‌که‌ زۆر بچوکه‌.,.
 
بیسادا هێشتا پێی وه‌هایه‌ که‌ په‌یوه‌ندییه‌که‌، لاوه‌کییه‌، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی پووکیان هه‌یه‌ دووجار زیاتر تووشی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ ده‌بنه‌وه‌ له‌جاو ئه‌وانه‌ی پووکیان ته‌ندروسته‌.,. بیسادا زیاتر ده‌ڵێت که‌ گروپه‌که‌یان زانیاری تری وه‌هایان له‌لایه‌ که‌ چۆن نه‌خۆشیی پووک، فاکته‌رێکی مه‌ترسیداره‌ بۆ نه‌خۆشیی دڵ له‌چاو کۆلیستڕۆڵ cholesterol  و سی-ریاکتیڤ پرۆتین C-reactive protein، که‌ پیوه‌ری سووتانه‌وه‌یه‌.,. هه‌روه‌ها زانیارییان له‌لایه‌ که‌ په‌یوه‌ندی نێوان نه‌خۆشیی پووک و هه‌وکردنی جومگه‌کان ده‌به‌ستێت به‌یه‌که‌وه‌.,.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ که‌له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی نه‌خۆشه‌کان کراوه‌، زۆر بچوکه‌، ته‌نها 36 نه‌خۆشی له‌خۆ گرتبوو، هیچیان نه‌خۆشیی پووکی زۆر خراپیان نه‌بووبوو. له‌مانه‌ 5یان میکرۆبی پووکیان له‌ شله‌/;/لینجیی ئه‌ژنۆیان هه‌بوو. دوو له‌ئه‌م 5ه‌ش، به‌کتیریای ناوده‌م و ناو لینجیی ئه‌ژنۆیان له‌روویی بۆماوه‌ییه‌وه‌ چوونیه‌ک بوون، به‌لگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرن بۆ هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی.
له‌باری نه‌خۆشیی په‌ره‌سه‌ندووی پووکدا به‌کتریا ده‌چێته‌ ناو سوڕی خوێنه‌وه‌، و به‌ڵه‌شدا بڵاوده‌بنه‌وه‌، ئه‌گه‌ری نیشته‌جێبوونیان له‌هه‌موو جێگه‌یه‌کدا هه‌یه‌.،. ئه‌گه‌ر شوێنێک سووتانه‌وه‌ی هه‌بێت یان به‌رگری له‌ش له‌ئه‌و جێگایانه‌دا که‌مبوو، ئه‌وا هه‌له‌ بۆ نیشته‌جێبوونی به‌کتریا، وه‌ک له‌نه‌خۆشیی ئه‌ژنۆ.
ئه‌م توێژه‌ره‌وانه‌ ئامۆژگاریمان ده‌که‌ن به‌سه‌ردانکردنی پزیشکی ددان بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیی پووکمان.

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك