1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

ژنان: ته‌ندروستی ده‌مت بپارێزه‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نت

dwgyany

به‌ درێژایی ته‌مه‌ن چه‌ندین گۆڕان له‌ فزێۆلۆژی جه‌سته‌ی ژناندا ڕووده‌دات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ژنان ده‌بێت پتر بایه‌خ به‌ ته‌ندروستی له‌شیان بده‌ن. ئه‌و قۆناغانه‌ی که‌ ژنان گه‌وره‌ ده‌بن و گۆڕانکاری به‌سه‌ر جه‌سته‌یاندا دێت بۆ نمونه‌ له قۆناغه‌کانی‌ پێگه‌یشتن و دووگیانیدا، له‌م کاتانه‌دا زۆر گرنگه‌ بۆ ژنان بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بایه‌خ به‌ ته‌ندروستی ده‌میان بده‌ن.
ڕاستییه‌ک هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ژنان زیاتر بایه‌خ به‌ ته‌ندروستی ده‌میان ده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌ندروستی ده‌می ژنان به‌ ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ پیاوان باشترنین. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانه‌ هۆرمۆنیانه‌ی له‌ ژیانی ژناندا ڕوده‌ده‌ن کارده‌کاته‌ سه‌ر زۆربه‌ی ئۆرگانه‌کانی جه‌سته‌ی ئافره‌ت له‌وانه‌ شانه‌ی پووکتوێژینه‌وه‌یه‌ک که‌ له‌ ساڵی 1999 له‌ گۆڤاری جۆرناڵ ئه‌ڤ پێرۆدۆنتۆلۆجی بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ده‌ریخستوه‌ که‌ له‌ 23% ژنانی ته‌مه‌ن 30-54 ساڵ نه‌خۆشیی هه‌وکردنی ده‌و‌روبه‌ری ددانیان هه‌یه‌ و له‌ 44% ژنانی ته‌مه‌ن 55-90 ساڵ (ئه‌وانه‌ی که‌ ددانه‌کانیان ماوه‌) نه‌خۆشیی هه‌وکردنی ده‌وروبه‌ری ددانیان هه‌یه.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیی پووک (ده‌وروبه‌ری ددان) نه‌خۆشییه‌کی هه‌ستپێنه‌کراوه‌ (بێ ئازاره‌) زۆربه‌ی ژنان به‌ نه‌خۆشییه‌کانیان نازانن هه‌تاکو نه‌خۆشییه‌که‌ نه‌گاته‌ بارێکی زۆر خراپ. هه‌رچۆنیک بێت، ژنان ده‌توانن له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌کانی ته‌مه‌نیاندا ده‌توانن ته‌ندروستی ده‌میان بپارێزن به‌ گرتنه‌به‌ری چه‌ند هه‌نگاوێک.
 
قۆناغی پێگه‌یشتن
له‌کاتی پێگه‌یشتندا هۆرمۆنه‌ ڕه‌گه‌زییه‌کان زیاد ده‌کات وه‌کو هۆرمۆنی پرۆجیسترۆن و ئه‌سترۆجین، که‌ ده‌بنه‌ هۆی زیادبوونی سوڕی خوێن له‌ناو پووکدا. به‌مه‌ش هه‌ستیاری پووک زیاد ده‌کات ئه‌مه‌ش واده‌کات پووک کاردانه‌وه‌ی زیاتری هه‌بێت بۆ مادده‌ لکاووه‌ زیانبه‌خشه‌کانی سه‌ر ددان وه‌کو پاشماوه‌ی خۆراک و پلاکی ددانیی. له‌م کاتانه‌دا پووک ده‌ئاوسێت و سورهه‌ڵده‌گه‌ڕێت
 
کاتێک ژنان به‌ ماوه‌ی پێگه‌یشتندا تێئه‌په‌ڕن، کاردانه‌وه‌ی پووک بۆ بۆ ئاوسان که‌متر ده‌بێته‌وه‌. هه‌رچۆنێک بێت، زۆر گرنگه‌ بۆ ژنان له‌ قۆناغی پێگه‌یشتندا بایه‌خ به‌ ته‌ندروستی ده‌میان بده‌ن به‌ به‌کارهێنانی فڵچه‌و هه‌ویر و  ده‌زووی پزیشکیی ددان له‌گه‌ڵ سه‌ردانکردنی پزیشکی ددان به‌ په‌یوه‌ست بوون به‌ خشته‌یه‌کی کاتی ڕێکوپیک. له‌ هه‌ندێ باردا، پزیشکی پسپۆڕی ددان ئامۆژگاریت ده‌کات‌ به‌ چاره‌سه‌رکردن و پاراستنی ئه‌و شانه‌ ئێسکانه‌ی که‌ ده‌وری ددانه‌کانیان داوه‌ ئه‌گه‌ر زیانیان پێگه‌یشتبێتن و ‌ داخورابێتن.
 
سوڕی مانگانه‌
زۆر به‌ که‌می هه‌ندێ له‌ ژنان توشی هه‌وکردنی پووک ده‌بن به‌هۆی سوڕی مانگانه‌وه‌. له‌م باره‌دا پووک خوێنی لێدێت، سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و ده‌ئاوسێت. ئه‌م هه‌وکردنه‌ پێش ڕوودانی سوڕه‌که‌ ڕووده‌دات و له‌کاتی ده‌ستپێکردنیدا نامێنێت
 
قۆناغی دووگیانیی
زۆرێک له‌ ژنان پووکیان هه‌وده‌کات و سوورده‌بێته‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی دووه‌م و سێیه‌م دا. ئه‌م هه‌وکردنه‌ زیاد ده‌کات به‌ درێژایی مانگی هه‌شته‌م. له‌م کاتانه‌دا ژنان تێبینی ئاوسان و خوێن لێهاتن و سووربوونه‌وه‌ی پووکیان ده‌که‌ن.
له‌ هه‌ندێ ئافره‌تی دووگیاندا، پووک له‌ جێگه‌یه‌کدا گه‌وره‌ده‌بێت و لوویه‌ک دروست ده‌بێت. ئه‌مه‌ش به‌هۆی کاردانه‌وه‌ی پووکه‌وه‌ ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ ماده‌ نیشتووه‌ زیانبه‌خشه‌کانی وه‌کو پلاکی ددانی. ئه‌م لووه‌ پێی ده‌وترێت لووی دووگیانیی. ئه‌م لووه‌ لووی شێرپه‌نجه‌یی نییه‌ و لوویه‌کی بێ ئازاره‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م لووه‌ مایه‌وه‌ پاش ماوه‌ی دووگیانی ئه‌وا ده‌بێت له‌ لایه‌ن پزیشکی پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری پووک لا ببرێت.
توێژینه‌وه‌کان ده‌ریان خستووه‌ که‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌ نێوان نه‌خۆشیی پووک (ده‌وروبه‌ری ددان) و پێشوه‌خت له‌دایک بوونی کۆرپه‌ و که‌میی بارستایی کۆرپه‌که‌‌. هه‌ر هه‌وکردنیک (وه‌ک هه‌وکردنی پووک) به‌ چاوی پڕ بایه‌خه‌وه‌ ته‌ماشاده‌کرێت له‌ ماوه‌ی دووگیانیدا. له‌ ڕاستیدا، ئه‌و ئافره‌ته‌ دووگیانانه‌ی که‌ پووکیان نه‌خۆشه‌، حه‌وت جار زیاتر له‌بارن بۆ ئه‌وه‌ی کۆرپه‌کانیان پێشوه‌خت له‌دایک ببن و کۆرپه‌کانیش له‌ قه‌باره‌ زۆر بچوک و که‌م بارسته‌ بن. ئه‌گه‌ر پلانت داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مناڵت ببێت، ئه‌وا زۆر گرنگه‌ بایه‌خ به‌ ته‌ندروستی ده‌مت بده‌یت له‌گه‌ڵ سه‌ردانکردنی پزیشکی ددان به‌ ناوبه‌ناوێکی ڕێکوپێک بۆ ئه‌وه‌ی پووک و ددانه‌کانت بۆ بپشکنێت.
ئه‌و ژنانه‌ی که‌ دژه‌ دووگیانی به‌کارده‌هێنن، له‌وانه‌یه‌ هه‌مان گرفتی پووکیان هه‌بێت وه‌کو ژنانی دووگیان. ئه‌مانیش هه‌ست به‌ ئاوسان و سووربوونه‌وه‌ و خوێنلێهاتنی پووکیان ده‌که‌ن.
 
قۆناغی سوڕوه‌ستان و پاش سوڕوه‌ستان
ئه‌و ژنانه‌ی گه‌یشتونه‌ته‌ ته‌مه‌نی سوڕوه‌ستان و پاش سوڕوه‌ستان له‌وانه‌یه‌ هه‌ست به‌ چه‌ند گۆڕانکارییه‌ک بکه‌ن له‌ ده‌میاندا. له‌وانه‌یه‌ هه‌ست به‌ ناڕه‌حه‌تی ده‌میان بکه‌ن وه‌ک ده‌م ووشکیی، ئازار، سووتانه‌وه ‌و گۆڕانی تامی خواردن به‌تایبه‌تی سوێر، تون و تاڵیی.
سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش، سوتانه‌وه‌ی پووک و ناوپۆشی ده‌م له‌ ژماره‌یه‌کی زۆرکه‌م له‌ ژنان ڕووده‌دات. به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی وه‌کو وشک یان بریقه‌دار، ڕه‌نگه‌که‌شی له‌ په‌مه‌ییه‌کی کاڵ بۆ سورێکی زۆر تۆخ ده‌گۆردرێت. زۆربه‌ی ژنان بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ وه‌رگرتنی هۆرمۆنی ئه‌سترۆجین ئه‌م بارانه‌ که‌م ده‌کاته‌وه.‌
ئێسکی ده‌وری ددانه‌کانیش به‌هۆی هه‌وکردنی پووک و ده‌میله‌بوونی ئێسک داده‌خورێت. توێژینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه‌ که‌ هۆکاری ئه‌م ئێسک داخورانه‌ به‌هۆی هه‌ردوو باره‌که‌وه‌ ڕووده‌دات. ئه‌و ژنانه‌ی چاره‌سه‌ری هۆرمۆنیان بۆ ده‌کرێت، یارمه‌تیان ده‌دات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌میله‌بوونی ئێسک ده‌دات به‌مه‌ش به‌شه‌کانی تری له‌شی مرۆڤ ده‌پارێزێت.
 
هه‌نگاوه‌کانی پاراستنی ته‌ندروستی ده‌م
پشکنینی ووردی پووک و پاک وخاوێن ڕاگرتنی ده‌م و ددانه‌کان زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌و بۆ ئه‌و ژنانه‌ی که‌ تێبینی گۆڕانکارییه‌کانی ناوده‌میان ده‌که‌ن له‌کاتی گۆڕانی هۆرمۆنییدا. بۆ دڵنیابوون له‌ ته‌ندروستییه‌کی باشی ناوده‌م و هه‌روه‌ها ته‌واوی له‌ش، دڵنیابه‌ له سه‌ردانکردنی پزیشکی ددان بۆ پاککردنه‌وه‌ی ددانه‌کانت ساڵی دووجار به‌لای که‌مه‌وه.
 
سه‌ر‌دانی پزیشکی پسپۆڕی ددان بکه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م گرفتانه‌ی لای خواره‌وه‌ی پووکت به‌دی کرد:
1. خوێن لێهاتنی پووک له‌کاتی به‌کارهێنانی فڵچه‌ی ددان
2. ڕه‌نگی پووک سورهه‌ڵگه‌ڕابێت و ئاوساوبێت
پووکه‌کانت داکشابێت (له‌ ئاستی سروشتی خۆیان)3.
4. بۆنی ناخۆشی ده‌م
5. کێم هاتن له‌ نێوان پووک و ددانه‌کان
6. له‌ق بوونی ددانه‌کان و شوێن گۆڕینان
7. لادانی ددانه‌کان له‌ شوێنی خۆیان له‌کاتی جووتبوونی ددانه‌کانی سه‌روو و خواروو
8. شلبوونی تاقمه‌که‌ت
 
پزیشکی ددانه‌که‌ت ئاگادار بکه‌ له‌و ده‌رمانانه‌ی که‌ به‌کاری ده‌هێنیت له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانانه‌ی که‌ پێشتر به‌سه‌ر ته‌ندروستیدا هاتوون.
 
فڵچه و هه‌ویر و ده‌زووی پزیشکیی ددان به‌کاربهێنه

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك