1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

له‌کاتی نانخواردندا ددانه‌که‌م شکا!

ددانی ساخ زۆر زه‌حمه‌ته‌ له‌کاتی نانخواردندا بشکێت، مه‌گه‌ر به‌هه‌بوونی شتێکی زۆر ڕه‌ق وه‌ک به‌رد و له‌کاتی گازگرتنی به‌هێز ددانه‌که‌ بشکێنێت. زۆرجار نه‌خۆش ده‌ڵێت بۆ نمونه‌ ئه‌مشه‌و ئه‌م ددانه‌م چاڵ بوو. ناکرێت ددان له‌پڕ چاڵبێت. به‌هۆی به‌کارهێنانی فڵچه‌ و هه‌ویری ددانه‌وه‌ که‌ فلۆراید تێدایه‌ ڕووی ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی ددانه‌که‌ له‌ کلۆربوون ده‌پارێزێت، به‌ڵام ڕووی ته‌نیشته‌کان به‌پیسی (هه‌بوونی میکرۆب) ده‌مێنێته‌وه‌ به‌یێپه‌ڕبوونی کات ددانه‌که‌ چاڵ ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێتو ده‌زووی ددان به‌کارنه‌هێنرێت. که‌واته‌ هێواش هێواش ڕووی ته‌نیشتی ددانه‌که‌ کلۆرده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ستی پێ بکات هه‌تاکو چاڵێکی گه‌وره‌ دروست ده‌بێت، به‌ڵام ڕووکاری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر به‌ ساخی ماوه‌ته‌وه. به‌ره‌به‌ره‌ ڕووکاره‌که‌ی هێنده‌ ته‌نک ده‌بێت به‌ فشارێکی زۆر که‌م به‌تایبه‌تی له‌کاتی نانخواردن ده‌شکێت. له‌م کاته‌دا زۆر که‌س وه‌ها ده‌زانێت که‌ ئه‌م باره‌ له‌پڕ ڕوویداوه به‌ڵام له‌ ڕاستیدا به‌هۆی پڕۆسه‌یه‌کی پێشوه‌ختی درێژخایه‌نه‌وه‌ بووه‌ که‌ نه‌خۆش هه‌ستی پێناکات هه‌تاکو ددانه‌که‌ له‌ ڕووی ته‌نیشته‌وه‌ چاڵده‌بێت به‌هۆی کلۆرییه‌وه. لێره‌دا گرنگی ده‌زووی ددان رۆڵی به‌رچاووی ده‌رده‌که‌وێت له‌ کۆنتڕۆڵکردنی کلۆریی ته‌نیشتیی.

 

 

 

 

 

 

  تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه. 

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك