1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

پارچه‌ تاقمه‌که‌م ددانه‌کانی ته‌نیشت تاقمه‌که‌می کلۆرکردووه‌ که‌ پێوه‌ی تووندکراون!

 ئه‌مه‌ بیرکردنه‌وه‌یه‌ زۆر ڕاسته. به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی هه‌ر شتێکی دروستکراو له‌ناو ده‌مدا هۆکاری له‌خۆگرتنی میکرۆبی زیاتره. واته‌ پارچه‌ تاقمی ددان به‌ تایبه‌تی له‌ئه‌و جێگایانه‌ی نووساوه‌ به‌ ددانه‌کانه‌وه‌ هۆکاری کۆبوونه‌وه‌ی میکرۆب و خواردنه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ئه‌وه‌ی که‌ خودی ئه‌و که‌ره‌سته‌یه‌ی که‌ تاقمه‌که‌ی پێ دروست ده‌کرێت زۆرجار زبره. ئه‌م زبرییه‌ش یارمه‌تی زیاتری گلدانه‌وه‌ی میکرۆبی زیاتر ده‌کات. هه‌موومان ده‌زانین که‌ میکرۆب هۆکاری سه‌ره‌کی کلۆرکردنی ددانه. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که‌ پارچه‌ تاقم له‌ ده‌م ده‌که‌ن پێویسته‌ له‌سه‌ریان پاش هه‌ر نانخواردنێک ددانه‌کانیان به‌ ده‌زووی ددان و فلچه‌ و هه‌ویری ددان پاک بکه‌نه‌وه. ده‌بێت هه‌موو شه‌وێکیش پارچه‌ تاقمه‌که‌یان له‌ ئاودا یان گیراوه‌ی پاکژ دابنێن بۆ مانه‌وه‌ی ته‌ندروستی ددان و پووکیان.

+ هه‌ندێ که‌س پێیان وه‌هایه‌ که‌ ته‌لی پارچه‌ تاقمه‌که‌ ددانه‌کانی ده‌خورێنێت، هه‌روه‌ک باسمان له‌ئه‌و شوێنه‌ی وایه‌ره‌که‌ به‌سه‌ر ددانه‌که‌وه‌یه‌ میکرۆب کۆ ده‌بێته‌وه‌ به‌ پشتگوێ خستنی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ددانه‌که‌ کلۆر و چاڵ ده‌بێت.

  تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه. 

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك