1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

ئه‌لکحول و زیاده‌ڕه‌ویی له‌ خواردنه‌وه‌ی

ئه‌و شه‌کره‌ی که‌ له‌ خواردنه‌وه‌ کحولییه‌کاندا هه‌یه‌ به‌ بیره‌شه‌وه‌ و ئه‌و ترشییه‌ی که‌ له‌ خواردنه‌وه‌ کحولییه‌کانی تردا هه‌یه‌ به‌ دوو هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌کی دانده‌نرێن بۆ سه‌ر پووک و ددانه‌کانت.

زیانه‌کانی

کاتێک شه‌کر و ترشیی په‌لاماری جینی مینای ددان ده‌ده‌ن وه‌ها له‌ ددانه‌کان ده‌که‌ن که‌ زۆر له‌بار بن بۆ هه‌وکردن و کلۆربوون. خواردنه‌وه‌ی له‌ ئه‌ندازه‌به‌ده‌ری خواردنه‌وه‌ کحولییه‌کان مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی ده‌م و قوڕگ زیادده‌کات. گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ به‌ سه‌رخۆشیی یان مه‌ستیی مانای وایه‌ یه‌کسه‌ر ده‌چیته‌ ناو جێگه‌ی خه‌وتن به‌بێ ئه‌وه‌ی ددانه‌کانت بشۆیت. هه‌روه‌ها به‌هۆی ڕشانه‌وه‌ی زۆر به‌هۆی خواردنه‌وه‌وه‌ دووباره‌ ئه‌و ترشییه‌ی له‌گه‌ده‌وه‌ ده‌رده‌چێت ددانه‌کان ده‌توێنێته‌وه.

چی ده‌توانیت بکه‌یت

پێش-ئه‌وه‌ی شه‌و دابێت فڵچه‌ی ددانه‌که‌ت له‌پاڵ سه‌رینه‌که‌ت دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی بیری ددان-شوشتنت بخاته‌وه‌، پێش ئه‌وه‌ی بنویت.

کاتێک که‌ ده‌خۆیته‌وه‌ هه‌وڵبده‌ ناوبه‌ناو په‌رداخێک ئاو له‌ده‌مت وه‌ربده‌ بۆئه‌وه‌ی ترشیی و شه‌کری ده‌مت که‌مبکاته‌وه‌ و لیکی ناوده‌مت زیادبکات. له‌ده‌م وه‌ردانی په‌رداخێک ئاو پاش هه‌رخواردنه‌وه‌یه‌ک ده‌کرێت له‌بیری نه‌که‌ی.

له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ ماڵه‌وه‌ی بنێشتی بێ شه‌کر بجوو بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ردانی لیک بدات و ترشیی و شه‌کری ناوده‌مت که‌مبکاته‌وه.

  تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه.  

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك