1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

کونکردنی ده‌م

کونکردن له‌ له‌ش (وه‌ک دانانی گواره‌ و لووته‌وانه) به‌شێکه‌ له‌ خۆ ده‌ربڕین. کونکردنی ده‌م و که‌رتکردنی زمان له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێ جوانی ببه‌خشێت به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا زۆر مه‌ترسیداره‌ بۆ له‌ش. ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ ده‌می مرۆڤ ملیۆنه‌ها میکرۆبی تێدایه، ئه‌مه‌ش هه‌وکردن و ئاوسان به‌دوای خۆی ده‌هێنێت ئه‌گه‌ر شوێنێک له‌ ده‌مت کونبکه‌یت. بۆ وێنه‌، له‌وانه‌یه‌ ده‌م و زمانت هێنده‌ بئاوسێن که‌له‌وانه‌یه‌ ببنه‌ هۆی گیرانی بۆری هه‌ناسه‌ یان ئه‌و خشڵه‌ی داتناوه‌ بشکێت و بپه‌ڕێته‌ ناو بۆری هه‌ناسه‌ته‌وه. هه‌ندێ جار له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی گازگرتن له‌ خشڵه‌که‌ ددانه‌کانت درزیان تێبکه‌وێت و دواتر بشکێن. ده‌م-کونکردن مه‌ترسی هه‌وکردنی مه‌ترسیداری وه‌ک هه‌وکردنی ڤایرۆسی جگه‌ر و هه‌وکردنی په‌رده‌ی دڵ زیادده‌کات.

 

ئه‌گه‌ر زمان و لێو و گوپ و زمانه‌ بچکۆله‌ت کون بکه‌یت ئه‌وا گرفت بۆ ئاخاوتن و جوین و قووتدان دروست ده‌که‌یت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه:

یه‌که‌م: هه‌وکردن، ئازار و ئاوسان:. سناوده‌م ژینگه‌یه‌کی شێداری هه‌یه‌، ماڵێکه‌ بۆ گه‌شه‌ی بێشوماری به‌کتریا، شوێنگه‌یه‌کی له‌باره‌ بۆ هه‌وکردن. هه‌وکردنه‌که‌ش له‌وانه‌یه‌ زۆر زۆربێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانت دروست بکات ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ نه‌کرێت. له‌وانه‌یه‌ به‌هی ئه‌م کونکردنه‌ زمانت بئاوسێت و بۆری هه‌ناسه‌ت دابخرێت.

دووه‌م: زیان-گه‌یاندن به‌ ددان و پڕکردنه‌وه‌کان و پووک:. خووگرتن به‌ جووینی ئه‌م کونکارانه/خشڵ له‌وانه‌یه‌ پووک برینداربکات ودرز له‌ددان دروستبکات ئه‌مه‌ش ددانه‌کان هه‌ستیار ده‌کات. هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه‌ پڕکردنه‌وه‌کانیش بشکێنێت.

سێیه‌م: هه‌ستیاریی بۆ کانزا:. له‌وانه‌یه‌ له‌ش هه‌ستیاری بۆ ئه‌و جۆره‌ کانزایه‌ی خشڵه‌که‌ی لێ دروستکراوه‌ دروست بکات.

چواره‌م: زیان به‌ ده‌مار ده‌گه‌یه‌نێت:. پاش کونکردن له‌وانه‌یه‌ هه‌ست به‌ سڕبوونی زمانت بکه‌یت به‌هۆی بریندارکردنی ده‌مارێکی زمانت، هه‌ندێ جار ئه‌مانه‌ کاتیین، باڵام جاری وه‌هاش هه‌یه‌

سڕبوونه‌که‌ هه‌میشه‌ییه. ده‌ماره‌ برینداربووه‌که‌ هه‌ستی چێژکردنیش تێکده‌دات و له‌وانه‌شه‌ کۆنتڕۆڵی جووڵه‌ی زمان و لێویشت تێکبدات. ئه‌گه‌ر بۆرییه‌کی خوێنیش ببڕیت، خوێن به‌ربوون ڕووده‌دات.

پێنجه‌م: لیک ده‌ردانی زۆر:. کونکردنی زمان ده‌بێته‌هۆی ده‌ردانی لیکی زۆر.

شه‌شه‌م: سه‌ردانی پزیشکی ددان په‌کده‌خات:. ئه‌م خشڵانه‌ ده‌بنه‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ تیشکی ددان ده‌ربکه‌ون و گرفت بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که‌ دروست بکه‌ن.

 

 

 

ئه‌گه‌ر ده‌مت کونکردووه:

سه‌ردانی پزیك و پزیشکی ددان بکه‌ ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی سووتانه‌وه‌ت به‌دی کرد وه‌ک- ئاوسان، ئازار، تا، له‌رز و سووربوونه‌وه‌ له‌ده‌وری کونکردنه‌که.

شوێنی کونکردنه‌که‌ پاکوخاوێن ڕابگره‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌کتریا و خواردن کۆ نه‌بنه‌وه‌ و ده‌مت به‌ تێوه‌رده‌ر یان خوێ و ئاو وه‌ربده.

گاز له‌ خشڵه‌کان مه‌گره‌ و فشاریان له‌سه‌ر دروست مه‌که‌ چونکه‌ له‌وانه‌یه‌ بشکێن و بچنه‌ بۆری هه‌ناسه‌وه.

ناوبه‌ناو خشڵه‌کان بپشکنه‌ نه‌وه‌ک درز یان شکاویان تێدابێت.

ئه‌گه‌ر وه‌رزشه‌وانی، خشڵه‌کان له‌ده‌م لابده‌ و پارێزه‌ری ده‌م له‌ده‌مبکه.

ناوبه‌ناو سه‌ردانی پزیشکی ددان بکه‌ و شوشتنی ددان به‌ فڵجه‌ و هه‌ویری ددان له‌بیرمه‌که. 

به‌دڵنیاییه‌وه‌ باشترین هه‌ڵبژارده‌ که‌ ده‌بێت به‌هه‌ندی وه‌رگریت هه‌ر زوو لابردنی ئه‌م خشڵانه‌یه‌ هه‌تاکو گرفتی بۆ دروست نه‌کردوویت. 

 

 تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه.   

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك