1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

پلاکی ددان چییه‌؟

پلاک فیلمێکی ڕوون و لکاووه  کهڕۆژانه له‌سه‌ر ددانه‌کان دروست ده‌بێت.

پلاک به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی پێکهاتووه له میکرۆب که هه‌میشه له‌ناودهمی مرۆڤدا هه‌یه.

پلاک ده‌لکێت به ددانه‌وه.

پلاک به زۆری له نێوان ددانه‌کان و نزیک یان له‌ژێر لێواری پووکدا هه‌یه.

پلاک ده‌بێته هۆی کلۆربوونی ددان و هه‌وکردنی پووک.

پلاک زۆر ڕوونه و به ئه‌سته‌م ده‌بینرێت ئه‌گه‌ر به بۆیه‌یه‌کی تایبه‌ت ڕه‌نگ نه‌کرێت. 

پلاک چۆن گه‌شه ده‌کات؟

میکرۆبه‌کانی پلاکی ددان ژیانیان به‌نده به‌و خواردنانه‌ی که ئێمه ڕۆژانه ده‌یخۆین. کاربۆهایدرات و شه‌کر زۆر به‌سوودن بۆ گه‌شه‌ی به‌کتریای ناو پلاکی ددان. میکرۆبه‌کانی پلاکی ددان شه‌کری ناو خۆراک به‌کارده‌هێنن له ئه‌نجامدا ترش دروست ده‌بێت. ئه‌م ترشییه هۆکاری سه‌ره‌کی کلۆربوونی ددان و نه‌خۆشیی پووکه.

پلاک چۆن کۆنترۆڵ ده‌کرێت؟

لیک و جوڵه‌ی ماسولکه‌کانی زمان و گوپ ده‌بێته هۆی لابردنی پلاک له‌سه‌ر ددان. به‌کارهێنانی فڵچه‌ و هه‌ویری ددان و ده‌زووی پزیشکیی ددان یارمه‌تی لابردنی پلاک ده‌دات له‌سه‌ر ددانه‌کان.

هاوڵاتی به‌ڕێز ئه‌و ڕه‌نگه‌ شینه‌ی ده‌بینرێت بریتییه‌ ته‌نها له‌میکرۆب/ به‌کتریا. ئه‌م به‌کتریایانه‌ به‌ڕه‌نگ له‌ ددان ده‌چن و نابینرێن. تێبینی ئه‌وه‌ بکه‌ که‌ زۆرێک له‌خه‌ڵکی ده‌ڵێن ددانه‌کانم زوو ڕه‌نگه‌که‌ی ده‌گۆڕێت بۆ قاوه‌یی و ڕه‌ش، هۆکاره‌که‌ی به‌زۆری ئه‌م میکرۆبانه‌یه. هه‌ربۆیه‌ زۆرێک ده‌ڵێن ددانه‌کانم له‌م ناوچانه‌ کلسیان هه‌یه. هاوڵاتی به‌ڕێز ئه‌گه‌ر ته‌نها فڵچه‌ی ددان به‌کاربهێنیت ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ نێوان ددانه‌کان پاک نابێته‌وه. به‌کارهێنانی فڵجه‌ی ددان ڕۆژی دووجار و ده‌زووی ددان ڕۆژی جارێک گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌ی ددانه‌کان ده‌دات به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست به‌ڵنیایه‌وه.

 تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه.   

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك