1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

جگەرەکێشان نیشانەکانی نەخۆشییەکانی دەم دەشارێتەوە

گەورەترین گرفتی جگەرەکێشان ئەوەیە ئەو زیانانەی بەر پووک و ددانەکان دەکەوێت دەیانشارێتەوە. پووکی هەوکردوو بەزۆریی سوور و ئاوساوو و بەئاسانی خوێنی لێدێت وەک لەکاتی فڵچەلێداندا. پووکی جگەرەکێش وەها نییە - پووکیان ڕەنگی کاڵ و تەنکە و بەئاسانیش خوێنی لێنایە.

ڕۆڵی نیکۆتین

نیکۆتین لە دووکەڵی تووتندا پێی دەوترێت تەسککاری بۆری خوێن - کاردەکاتە سەر خوێن بۆ ئەوەی لە شوێنی خۆی بمێنێتەوە و بڕێکی کەم خوێن بچێت بۆ پووک و ئێسکی دەوری ددانەکان. کەم ڕۆشتنی خوێن دوو شت بەجێ ئەهێنێ: ماسکی نیشانەکانی سووتانەوەی پووک دەکات هەروەها بەرگریی لەش بۆ هەوکردن دادەبەزێنێت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی میکرۆب.

سەرەڕای ئەمەش، پێکهاتە کیمیاوییەکانی تری ناو جگەرە لەگەڵ میکرۆبەکانی دەم یەکدەگرن و تێکەڵەی زۆر زیانبەخش دروست دەکەن. تەنانەت ئەو تیشکە سینییانەی بۆ ددانی جگەرەکێشی گەنج دەگیرێن، دەردەکەوێت ئەو ئێسکانەی دەوری ڕەگی ددانیان داوە زۆر تەنکبوونەتەوە. ئەو زیانانەی بەر پووک و ددانەکان دەکەون لە خەڵکانی جگەرەکێش زۆر قوڵ و نەبینراوون، تەنها چەند نیشانەیەک کەم بەدی دەکرێن.

جگەرە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەسەر لیک، هانی پێکهێنانی لیکی ئەستوور و لیقن دەکات لەسەر حسابی لیکی تەنک و ئاویی کە دووەمیان زۆر بەکارە لە کەمکردنەوەی ترشیی ناودەم پاش نانخواردن. کاریگەرییەکانی ئەم نیکۆتینە ئەوەمان پیشان دەدات کە بۆچی جگەرەکێش کلۆریی ددانی زۆرە هەرچەندە بەباشیش ددانیان بشۆن.

نەخۆشیی پووک و فەوتانی ددان

ئەوانەی جگەرەدەکێشن شەش هێندە نەخۆشیی پووک، بە داکشانی پووک و داخورانی ئێسکی دەوری ددان، زیاددەکات. لە باری هەوکردنی پووکی زۆر پێشکەوتوودا، ددانەکان دەلەقن و لە کۆتاییدا دەبێت بکێشرێن.

گرنگترین شت دەبێت تێیبگەین ئەوەیە کە جگەرەکێشان نیشانەکانی نەخۆشیی پووک دەشارێتەوە بۆ چەندین ساڵ و زیانەکانیش زۆر زۆرن کاتێک نەخۆشەکە هەستی پێدەکات.هەوکردنی لێواری پووک زۆر ئاسانە چارەسەرکردنی، بەڵام لە جگەرەکێشدا زۆر خێرا پەرەدەسێنێت.

دەزوو لێدان و بەباشی فڵچەلێدانی ددانەکان خێرایی نەخۆشییەکە کەمدەکاتەوە، بەڵام هەستیاریی دەمی جگەرەکێش زۆر لاوازە و ئاستەمە بتوانێت پلاکی/ میکرۆبی سەر ددانەکانی بدۆزێتەوە و لایان بدات بەتایبەتی لەسەر لێواری پووکیان.

شێرپەنجەی دەم

لەپاڵ زیان گەیاندن بە پووک و ددانەکان، دووکەڵی جگەرە دەبێتەهۆی شێرپەنجە، کە تاکو ئێستا بە گەورەترین فاکتەری مەترسیی شێرپەنجە دادەنرێت. 

  تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه.

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك