1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

لیک-هاتن، یان لیک-زۆریی Drooling

لیکهاتن بریتییە لە دەردانی لیکی زۆر بۆ دەرەوەی دەم، واتە لیک لە لێواری لێوی کەسەکە دێتە خوارەوە. لیکهاتن لە هەر بارێکدا بێت ڕوودەدات ئەگەر بێتو کەسێک گرفتی کۆنتڕۆڵکردنی دەمارەماسولکەی هەبێت بەتایبەتی ماسولکەکانی دەوری دەم، یان لەباری زۆر دەردانی لیک، یان ئەوانەی کە بەباشی شتیان بۆ قوت نادرێت. لیک هاتن بەزۆریی لە مناڵان هەیە ئەویش بەهۆی کەمی گەشەی ماسولکەیە لە مناڵان.

لیکهاتن بەشێوەیەکی گشتی سێ هۆکاری هەیە:

یەکەم: گرفتی هێشتنەوەی لیک لەدەمدا

دووەم: گرفتی قوتدان

سێیەم: دەردان یان دروستکردنی لیکی زۆر

هەندێ لەو کەسانەی ئەم گرفتانەیان هەیە مەترسیی تێکەڵکردنی هەناسەیان هەیە بە لیک، خواردن و یان هەر شلەمەنییەک بۆ ناو سییەکان. ئەم گرفتەش ڕەنگە زیانی زۆری هەبێت بەتایبەتی لەو کەسانەی کە توانای پەرجدانەوەیان لاوازە وەک هێڵنجدان و کۆکین.

هۆکارەکان: هەندێ باری لیکهاتن ئاساییە وەک لە مناڵان. لەوانەیە لەکاتی دەرهاتنی ددان ڕووبدات. لیکهاتن لە مناڵی ساوا ڕەنگە زیاد بکات بەهۆی هەستیاریی/ حەساسییەت و سەرماوە.

لیکهاتن لەوانەیە بەهۆی چەند هەوکردنێکەوە زیاد بکات.

بایەخدان: دەبێت یەکێک ئەو کەسە هەمیشە وەبیربهێنێتەوە بۆ ئەوەی دەمی دابخات. هەوڵبدە خۆت دووربخەیتەوە لە خواردن و خواردنەوەی شیرین چونکە شیرینی لیک زیاددەکات. هەروەها دەبێت چاودێری لێو و پێستی دەوری دەم بکرێت بۆ هەر بارێکی سووتانەوە و هەوکردن.

 تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه.

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك