1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

دوومه‌ڵی ددان

دوومه‌ڵی ددان بریتییه‌ له‌ هه‌وکردنێک که‌ به‌هۆی کلۆریی ددان و نه‌خۆشیی پووک و هه‌بوونی درز له‌ ددان دروست ده‌بێت. ئه‌م گرفتانه‌ ده‌بنه‌هۆی چوونه‌ناوه‌وه‌ی به‌کتریا بۆناو کڕۆکی ددان (ئه‌و جێگه‌یه‌ی ددان که‌ نه‌رمه‌ به‌سته‌ره‌شانه‌ی تێدایه‌ له‌گه‌ڵ ده‌مار و بۆری خوێن ) و ده‌بێته‌هۆی مراندنی ددانه‌که‌. کاتێک کێم/ جه‌راعه‌ت له‌سه‌ر لووتکه‌ی ڕه‌گی ددانه‌که‌ دروست ده‌بێت، گیرفانه‌-کێمێک دروست ده‌بێت پێی ده‌وترێت دوومه‌ڵ. ئه‌گه‌ر ئه‌م دوومه‌ڵه‌ چاره‌سه‌رنه‌کرێت، له‌وانه‌یه‌ هه‌وکردنێکی زۆر مه‌ترسیدار به‌دوای خۆێدا بهێنێت له‌ناو شه‌ویلگه‌ و ددان و شانه‌کانی ده‌وروبه‌ریدا.

نیشانه‌کانی دوومه‌ڵ:

·         ئازار

·         ئاوسان

·         سووربوونی پووک

·         تامی ناخۆشی ده‌م

·         تا

دوومه‌ڵی ددان به‌ چه‌ند ڕێگه‌یه‌ک چاره‌سه‌رده‌کرێت، ئه‌ویش به‌نده‌ به‌ تووندی هه‌وکردنه‌که. ئه‌مانه‌ چه‌ند جۆره‌ چاره‌سه‌رکردنێکه‌ که‌ له‌وانه‌یه‌ پزیشکی ددان ئه‌نجامی بدات:

 

·         دژه‌ زیندنگییه‌کان، بۆ له‌ناوبردنی به‌کتریای هۆکاری هه‌وکردنه‌که‌

·         ده‌رکردنی کێمه‌که‌ له‌ ڕێگه‌ی دڕاندن یان ته‌قینی دوومه‌ڵه‌که‌

·         پاککردن یان خاوێنکردنی بۆشایی نێوان پووک و ددانه‌که‌ ئه‌گه‌ر هۆکاری دوومه‌ڵه‌که‌ له‌ پووکه‌وه‌ بوو

·         چاره‌سه‌ری که‌ناڵی ڕه‌گی ددان ئه‌گه‌ر هۆکاره‌که‌ به‌هۆی کلۆریی یان درزی ددانه‌وه‌ دروست بووبێت

به‌گرتنه‌به‌ری پراکتیزی خاوێنکردنی ڕۆژانه‌ی ده‌م و ددان به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو مرۆڤ به‌دوور ده‌بێت له‌ دروستبوونی دوومه‌ڵی ددان. 

  تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه. 

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك