1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

دەربارە


بایه‌خدان به‌ ته‌ندروستیی ده‌م و ددان کارێكی ڕۆژانه‌یه‌. ئەمڕۆ  زۆربه‌ی که‌ره‌سته‌کانی تایبه‌ت به‌ ته‌ندروستیی ده‌م و ددان لە بازاڕ ده‌ست ده‌که‌ون. بەکارهێنانی ئه‌م که‌ره‌ستانه‌ به‌شێوه‌یه‌کی دروست دەبێ بە مایەی دەم و ددانێکی تەندروست بەڵام دوور لە گرفت و نەخۆشیی. به‌پێچه‌وانه‌‌وه‌، هەڵە بەکارهێنانی ئەم که‌ره‌ستانە دەبێ بە مایەی گرفت و ئازار بۆ ده‌م و ددان. هه‌بوونی سه‌رچاوه‌یه‌کی زانیاریی و زانستیی له ‌بواری ته‌ندروستیی ده‌م و ددان کە ڕێنمایی لە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم که‌ره‌ستانه‌ بدا زۆر پێویستە.

مەبەستی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان تەنها بەخشینی زانیاری، تێگەیشتن و هۆشیاریی پتر بە گیروگرفتەکانی پەیوەنددار به ‌بواری ده‌م و ددان نییە، بەڵکو خۆپاراستن لە ئەم گیروگرفتانە و بەدیهێنانی ڕەوشێکی تەندروست و بێ ئازارە بۆ ددان. ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌زانێ سوودی ددان شوشتن چییه‌ ئه‌وا ددانی ناشوا! ئه‌گه‌ر مرۆڤ نه‌زانێ بۆچی ده‌بێ ده‌زوو و فلچه‌ و هه‌ویری ددان به‌کاربهێنێ، دووباره‌ ئه‌م که‌ره‌ستانه‌ به‌کارناهێنێ. له ‌ئه‌وه‌ش زیاتر ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئه‌م که‌ره‌ستانه‌ خراپ بەکاربهێنێ سوودی لێوه‌رناگرێ. زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌کانی ئه‌مڕۆ کە سه‌ردانی پزیشکی ددان ده‌که‌ن ده‌ڵێن "هه‌موو ڕۆژێک ده‌م و ددانمان ده‌شۆین که‌چی ده‌م و پووکمان هه‌ر نه‌خۆشە"! ئەم نەخۆشانە دەپرسن؛ بۆچی؟

بە گشتی دوو نه‌خۆشیی به‌ربڵاوی ده‌م و ددان هەیە؛ کلۆریی ددان و هه‌وکردنی شانه‌کانی پاڵپشتی ددان. ئەم دوو نه‌خۆشییە، کە هه‌موو مرۆڤێک تووشی ده‌بێ، ئەگەر ڕێگری لێنەکرێ دەبێ بەهۆی فەوتاندنی ددان. بۆیە زانیاری دەربارەی ته‌ندروستی ده‌م و ددان، هەر لە تێگەیشتن و ئاکاری مرۆڤ لە خۆپاراستن و بەرەنگاربوونەوەی ئەم دوو جۆر نەخۆشییە گرنگە. ئێمە له ‌ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ هەوڵدەدەین کە نەخۆش ببێ بە‌ پزیشکی خۆی! بەپێی ئەو زانیاری و تێگەیشتنەی کە مرۆڤ دەربارەی ‌هۆکار و هۆکاره‌ یارمه‌تیده‌ره‌کانی نه‌خۆشییه‌کانی ده‌م و ددانی هەیەتی، بایەخ بە تەندروستی دەم و ددانی دەدا و هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئەم نه‌خۆشییانە دەدا. ڕۆژانە هه‌موو که‌سێک ته‌ماشای ده‌م و ددانی دەکا! ئه‌گه‌ر یه‌کێک زانیاریی زۆرتری دەربارەی ته‌ندروستیی ده‌م و ددان هەبێ ئەوا‌ وردتر ته‌ماشای ددانه‌کانی دەکا و تاڕادەیەک دەتوانێ چارەسەری هەندێک گرفتی ددان بکا. هەر بە ئەم جۆرە پزیشکی ددان وردتر ته‌ماشای ددانی نه‌خۆش ده‌کا و چاره‌سه‌ری زیاتر بۆ گرفتەکانی ددانی نەخۆش پێشکەش دەکا.

دلێر عه‌لی خورشید
BDS, HDD, MSc
مامۆستا له‌ زانکۆی سلێمانی/ فاکه‌ڵتی زانسته‌پزیشکییه‌کان/ سکوڵی پزیشکیی ددان

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك