1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

بۆنی دەم لەنێوان نەخۆشی ددان و هەناودا

بۆنی دەم (Bad breath) هەندێكجار بە نەخۆشییەكی هەناوی دادەنرێت، بەڵام هەندێكجاریش   و پەیوەندی بە نەخۆشییەكانی دەم و ددانەوە هەیە.

بۆنی دەم (halitosis) واتە دەرچوونی بۆنێكی ناخۆش لەكاتی هەناسەدان و روبەڕوبوونەوەو قسەكردن لەگەڵ بەرامبەردا، زۆربەی خەڵك تووشی ئەم گرفتە دەبن، هەرچەندە ئەم حاڵەتە كاریگەری لەسەر هەڵسوكەوتی تاك هەیە لەڕووی كۆمەڵایەتی و پیشەییەوەو بە حاڵەتێكی نەخوازراو شەرمەزار دادەنرێت.


•      هۆكارەكانی پەیدابونی بۆنی دەم ..
1.    جۆری ئەو خواردنانەی ئێمە رۆژانە دەیانخۆین، چونكە هەندێك جۆری خۆراك هەیە لەناودەمدا شی دەبنەوەو جۆرە هاڵاوێكی ناخۆش دروستدەكەن وەك سیر و پیازو هاوشێوەكانی.
2.    وشكبوونەوەی ناودەم دەبێتەهۆی كۆبوونەوەی خانە مردووەكان، بۆ نمونە وەك دەزانین لەكاتی هەستان لە خەودا، بەتایبەت لە بەیانیاندا بەهۆی كەمبوونەوەی دەردانی لیكەڕژێنەكان بۆنێكی ناخۆش لەناو دەمدا دروستدەبێت، ئەوەش حاڵەتێكی سروشتییەو بە شۆردن و نانخواردنی بەیانی ئەو بۆنە نامێنێت.
3.    بوونی نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان كە دەبنەهۆی گیرانی بۆری لیكەڕژێنەكان و وشكبوونەوەی ناودەم بە بەردەوامی، ئەمەش دیسان دەبێتەهۆی دروستبوونی بۆنێكی ناخۆش لەكاتی هەناسەداندا.
4.    هەناسەدان لەڕێگای دەمەوە كاریگەری نێگەتیڤی هەیەو حاڵەتێكی درێژخایەنی وشكبوونەوەی ناودەم دروستدەكات، وەك پێشتر باسمان كردووە وشكبوونەوەی دەم هۆكارێكی سەرەكییە بۆ دروستبوونی بۆنی ناوەدم.
5.    دەرمانی دژە هەستیاری و هەندێك لە دەرمانەكانی دژپەستانی خۆێن دەبنەهۆی وشكبوونەوەی ناودەم، بۆیە لات ئاسایی بێت كاتێك كەسێك یەكێك لەم جۆرە دەرمانانە بەكاردێنێت هەستت بەبۆنێكی ناخۆش كرد لەكاتی هەناسەدانیدا، بەڵام دەبێت ئەم كەسانە بە بەردەوامی ئاو و شلەمەنی بخۆنەوە.
6.    نەخۆشییەكانی دەم وددان و پارێزگاری نەكردن لە پاك و خاوێنی دەم و ددان، چونكە لەكاتی بوونی كلۆربوون و هەوكردنی پوك و ددان بەهۆی مانەوەی پاشماوەی خۆراكی بۆماوەیەكی زۆر بۆنی دەم ددان دروستدەبێت.
7.    هەوكردنی لەوزەتێنەكان و گیرفانەكانی لوت، نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسەدان وەك سییەكان، نەخۆشییەكانی جگەر و گورچیلەو نەخۆشی شەككرە، ئەم جۆرە نەخۆشییانە دەبنەهۆی دروستبوونی بۆنی دەم، هەرچەندە زۆربەی خەڵك پێیانوایە بۆنی ناودەم هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشییەكانی گەدەو ریخۆڵە، بەڵام لەڕاستیدا وا نیە، چونكە هەمیشە دەمەوانەی سورێنچك داخراوەو بەدەگمەن روودەدات ئەو دەمەوانەیە بكرێتەوە مەگەر بەهۆی نەخۆشییەوە بێت.
8.    لەكاتی سوڕی مانگانەی ژناندا بۆنی دەم دروستدەبێت بەهۆی گۆڕانكاری لە هۆرمۆنەكانی لەشدا.
9.    هەندێك خوونەریتی ناتەندروست وەك جگەرەكێشان و مەی خواردنەوەو خواردنەوەی گازی بەشێوەیەكی زۆر.


•     چارەسەركردنی بۆنی دەم .
1.    دیاریكردن و ناسینەوەی هۆكاری توشبوون بەبۆنی ناودەم بە سەردانیكردنت بۆلای پزیشكی دەم و ددان و قوڕگ و گوێ‌ و لوت و پزیشكی هەناوی.
2.    گرنگیدان بە پاكوخاوێنی دەم و ددان، بە شۆردن و جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكانی پزیشكی پسپۆڕی دەم و ددان، بەكارهێنانی فڵچەی پاككردنەوەەی زمان و دەزووی نێوان ددانەكان.
3.    ئامێرێك هەیە بۆ پێوانی بڕو چڕی پێكهاتەكانی كبریت (Volatile Sulfur Compounds) لەناودەمدا پێی دەوترێت هۆلیمیتەر (holimeter) دەتوانیت لەكاتی سەردانی پزیشكی دداندا ئەو پشكینە بۆ خۆت ئەنجام بدەیت. 

سەرچاوە..  www.altibbi.com
وەرگێڕانی.. حامی ئەحمەد عەلی

سەرچاوە: PUKمیدیا

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك