1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

خواردن له‌شه‌ودا زیان به‌ددانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت ‌

به‌پێی نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی كه‌له‌لایه‌ن پسپۆڕان و شاره‌زایانی بواری ددان له‌زانكۆی كۆپنهاگن ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ خواردن له‌شه‌ودا ده‌بێته‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌ددانه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی نوێترین ئامار كه‌ له‌زۆربه‌ی ولاتانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر له‌مرۆڤه‌كان له‌كاتی خه‌وتندا ددانه‌كانیان پاك ناكه‌نه‌وه‌ له‌و خۆراكانه‌ی كه‌خواردوویانه‌، رێژه‌یه‌كی زۆریش شوشتنی ددانه‌كانیان له‌بیرده‌كه‌ن به‌هۆی سه‌رقاڵی زۆریان به‌ئیش و كاره‌كانیان، هه‌ندێكیشان به‌خوێندنه‌وه‌وه‌ سه‌رقاڵن.
 هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌س ئه‌نجامداوه‌ كه‌ له‌شه‌ودا خواردنێكی زۆریان خواردبوو، له‌ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یاندا پسپۆڕان و شاره‌زایانی بواری ددان، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی شه‌ودا خواردن ده‌خۆن شوشتنی ددانه‌كان له‌بیرده‌كه‌ن به‌ر له‌خه‌وتن، زیانێكی زۆر به‌ر ددانه‌كانیان ده‌كه‌وێت و ده‌بێته‌ هۆی زوو تێكچوونی ددانه‌كان.
 هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ پرۆفیسۆرو راوێژكاری بواری ددان  ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌خواردن له‌كاتی شه‌ودا ده‌بێته‌ هۆی وشكبوونی ده‌م  له‌كاتی خه‌وتنداو ئه‌و خواردنه‌ی كه‌ له‌شه‌ودا ده‌خورێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو ده‌مدا ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌و ماده‌ ترشانه‌ دروست ده‌كات كه‌كاریگه‌ریی خراپی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ددانه‌كان به‌گشتیی وتیشی پێویسته‌ مرۆڤه‌كان له‌دوای هه‌ر سێ ژه‌مه‌كانی خواردن ددانه‌كانیان پاك بكه‌نه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه‌مرۆڤ ده‌یخوات رێژه‌یه‌كی زۆر له‌خۆراك له‌سه‌ر ددانه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌ كه‌مانه‌وه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ ده‌بێته‌ هۆی تێكچوون و ته‌مه‌ن كورتی ددان، پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك گرنگی ته‌واو به‌ددانه‌كانی بدات و رۆژانه‌ له‌دوای خۆراك خواردن پێویسته‌ به‌مادده‌ی فلۆریدا پاك بكرێته‌وه‌و به‌مه‌ش مرۆڤ دوورده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌توشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی ددان.

سەرچاوە: کوردستانی نوێ 

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك