1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

پاك راگرتنی‌ ددان له‌ توشبون به‌ به‌كتریا و جه‌ڵته‌ دورت ده‌خه‌نه‌وه‌

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ نوێ ئاشكرای‌ ده‌كات ته‌نها به‌رێگه‌یه‌كی‌ ساده‌ و هێشتنه‌وه‌ی‌ ددانه‌كانت به‌ پاكی‌ ده‌توانیت تاڕاده‌یه‌ك مه‌ترسی‌ گیرانی‌ ده‌ماره‌كانی‌ خوێن كه‌مبكه‌یته‌وه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ جەڵتەی دڵ و جه‌ڵته‌ی‌ مێشك.

به‌پێی‌ ئه‌و توێژنه‌وه‌یه‌ک كه‌ له‌ زانكۆی‌ كۆڵۆمبیای‌ ئه‌مه‌ریكی‌ ئه‌نجامدراوه‌ پاك رانه‌گرتنی‌ ددانه‌كان ده‌بێته‌ هۆی‌ لاوازكردنیان و خوێنبه‌ربونی‌ پوك و ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی‌ توشبون به‌ نزیكه‌ی‌ (700) به‌كتریا دێنێته‌وه‌ ئاراوه‌ كه‌ له‌توانیان هه‌یه‌ بگوازرێنه‌وه‌ بۆ رێره‌وه‌كانی‌ خوێن و خوێنبه‌ره‌كان.

هه‌روه‌ك توێژه‌ران دوای‌ تاقیكردنه‌وه‌ و چاودێری‌ (420) خۆبه‌خش بۆ ماوه‌ی‌ سێ ساڵ له‌ ئه‌نجامدا گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌وه‌ی‌ پاكردنه‌وه‌ و شتنی‌ ددانه‌كان لانی‌ كه‌م دوجار له‌ رۆژێكدا ده‌بێته‌ هۆكارێكی‌ خۆپاراستنه‌ دژی‌ گیرانی‌ بۆریه‌كانی‌ خوێن و رێگری‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ چه‌وری‌.

 

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه‌ دوجار شتنی‌ ددانه‌كان له‌ به‌یانی‌ و شه‌واندا بێت باشتره‌ به‌تایبه‌ت پێش خه‌وتن، به‌ڵام هه‌ندێك ته‌مبه‌ڵی‌ تێدا ده‌كه‌ن و ئه‌و كاره‌ ساده‌یه‌ ئه‌نجام ناده‌ن كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ ددانه‌كان به‌ پاكی‌ ده‌هێڵێته‌وه‌ سودی‌ دیكه‌شی‌ ده‌بێت.

سەرچاوە: سایتی سبەی

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك