1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

سودەكانی حێل بزانە

ئەم بەهاراتە چەندین سودی تەندروستی بۆ لەشی مرۆڤ هەیە و چارەسەرە بۆ چەندین نەخۆشی جیاواز, پێكهاتەكانی حێل چارەسەری ئاوسانی سك دەكات و گازەكانی ناو سك ناهێڵێت.

حێل كرداری هەرس ئاسان دەكات و چارەسەری ئازاری گەدە نایەڵێت و ڕیخۆڵەكان دەكاتەوە، هەروەها بەسودە بۆ ئەو كەسانەی توشی سكچوون دەبن .

حیل بۆ ئەو كەسانەی توشی هەستیاری پێست و زیپكە دەبن بە چارەسەرێكی پێویست دادەنرێت.

توێژینەوە پزیشكیەكان ئاماژە بەوە دەكەن ئەگەر حێل لەگەڵ چای سەوز تێكەڵ بكرێت , ڕێژەی كۆلسترۆلی لەش دادەبەزێنێت , ئەمەش وادەكات مرۆڤ لە جەڵتەی دڵ و مێشك پارێزراو بێت.

حێل بۆنی ناخۆشی دەم لەناو دەبات بە تایبەت دوای خواردنی سیر و پیاز , هەروەها سودی بۆ پوك و ددانی مرۆڤ هەیە بەتایبەت لە كاتی هەوكردنیاندا.

ئەگەر 3 گرام حێل لەگەڵ بڕێك ئاودا بكوڵێنرێت ڕۆژانە چەند كوپێكی قاوەی لێبخورێتەوە چەندین سودی بۆ لەشی مرۆڤ دەبێت.

هەروەها حێل زەیتیش لێدروست دەكرێت كە بۆ ئافرەتی دوو گیان سودی زۆرە، مرۆڤ لە چەندین میكرۆب دەیپارێزێت بێ ئەوەی زیانی بۆ كۆرپەلە هەبێت كە لە سكی دایكدایە.

لەگەڵ ئەم هەموو سوودەدا ئەگەر حێل بە بڕێكی زۆر بەكاربهێنرێت ئەوا زیانی تەندروستی دەبێت بە تایبەت بۆ گەدە.

پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئاماژە بەوە دەكەن كە پێویستە حێل لە شتی شوشەدا هەڵبگیرێتبە هیچ شێوەیەك نەخرێتە شتی پلاستیكەوە چونكە كارلێك لەگەڵ مادەكانیدا دەكات.

 

هەروەها پێویستە دور لە تیشكی خۆر و روناكی هەڵبگیرێت چونكە ماددە سوود بەخشەكانی لە دەست دەدات.

سەرچاوە: سپی میدیا

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك