1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

چۆن ده‌ربازت ده‌بێت له‌بۆنی ده‌م

زۆر كه‌س توشی ئه‌وكێشه‌یه‌ ده‌بێت، به‌ڵام چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ بێچاره‌سه‌ر نیه‌، له‌ ئه‌ڵمانیا پزیشكه‌كان به‌دوای هۆكاری ئه‌و كێشه‌یه‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه‌.

زۆر له‌و كه‌سانه‌ی كه‌توشی ئه‌و كێشه‌یه‌ ده‌بن هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ به‌خواردنی نه‌عنا یان دانانی دوریه‌ك له‌نێوان خۆی و كه‌سی به‌رامبه‌ردا چاره‌سه‌ری بكات.

ماڵپه‌ری DW  بڵاوه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ میشائیل ناوبیرایت كه‌ پزیشكی نه‌خۆشیه‌ گشتیه‌كانه‌ ده‌ڵێت كه‌ بۆنی ده‌م لای هه‌ندێك كه‌س هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بونی كێشه‌ له‌ناو ده‌م یان سورێنچك یان گه‌ده‌ی یاخود بونی كه‌شه‌ له‌ددانی كه‌سه‌كه‌دا.

ددانه‌كان ده‌وری گه‌وره‌ ده‌بینن له‌بونی بۆنی ده‌مدا، پشكنینه‌كان ده‌ریان خستوه‌ كه‌بونی به‌كتریا له‌ژێر (چینی تاج) یان خورانی ددانه‌كان یاخود هه‌ندێك نه‌خۆشی له‌ددانه‌كاندا وه‌ك (النسج الداعمه‌) كه‌ هه‌ستی پێناكرێت ته‌نها پزیشكه‌كان هه‌ستی پێده‌كه‌ن ئه‌ماژه‌ش به‌و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانی پزیشك بكات، ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشیه‌ زۆر جار ئازار به‌خشنیه‌ له‌ناو پوكی مرۆڤدا به‌ مه‌لایین به‌كتریا و میكرۆب هه‌یه‌ هه‌ندێك له‌و به‌كتریایانه‌ سود به‌خشن و ئه‌و خواردنانه‌ شیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ناو ددانه‌كاندا ده‌مێننه‌وه‌ بۆگه‌ن ده‌كه‌ن و ده‌بنه‌ هۆكاری بۆنی ده‌م، ئه‌مه‌ش به‌ پاككردنه‌وه‌ی پوكه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت له‌ لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه‌.

پزیشكه‌كان بۆنی ده‌میان دابه‌شكردوه‌ به‌سه‌ر سێ جۆردا ، كه‌ جۆری سێیه‌میان كاریگه‌رتین جۆره‌ كه‌وا له‌كه‌سه‌كه‌ ده‌كات دوره‌ په‌رێز بێت له‌ناو كۆمه‌ڵگادا، ئه‌ویش به‌هۆی زۆری بۆنه‌كه‌ی كه‌به‌ دوری یه‌ك مه‌تر ده‌ڕوات، له‌گه‌ڵ هه‌وكردنی پوكی مرۆڤدا پزیشكه‌كان هۆكارێكی تریشیان دۆزیه‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیادكردنی بۆنی ده‌م كاتێك نه‌خۆشه‌كه‌ توشی وشك بونه‌وه‌ یاخود كه‌مكردنی لیك ده‌بێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیادبونی به‌كتریا له‌ده‌مدا ، ئه‌مه‌ش بۆنی ده‌م زیاد ده‌كات.

له‌ كۆتایداپزیشكه‌كان ئامۆژگاری نه‌خۆشه‌كان ده‌كان به‌خواردنه‌وه‌ی زۆری ئاو شله‌مه‌نیه‌كان بۆ له‌ناوبردنی بۆنی ده‌م .

PUKmedia  

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك