1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

فڵچه‌ی ددان شتن له‌گه‌رماوه‌كاندا هه‌ڵمه‌گرن ‌

زۆرێك له‌خه‌ڵك خۆیان به‌ده‌ستی خۆیان ته‌ندروستیان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌، ئه‌ویش فڵچه‌ی ددان شتنه‌كانیان له‌گه‌رماوو سه‌ر ده‌ستشۆره‌كان داده‌نێن، كه‌ ئه‌مه‌ش كارێكى هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى پیسبوونى به‌میكرۆب و به‌كتریا.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گراف ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌كۆمپانیای (لویدز فارماسی) له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێدا، خه‌ڵكی له‌وه‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ كاتێك ئاو له‌ناو گه‌رماو و به‌سه‌ر ده‌ستشۆره‌كاندا ده‌ڕێژن، له‌و كاته‌دا رێژه‌یه‌كی زۆر له‌و میكرۆب و به‌كتریایانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر زه‌وى نیشتوون، به‌به‌رزایی (8 و 1)م له‌هه‌وادا به‌رزده‌بنه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر فڵچه‌ی ددان و پێداویستییه‌كانی ناو گه‌رماوو ده‌ستشۆره‌كانه‌وه‌ ده‌نیشێته‌وه‌.
چه‌ند لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كیش له‌زانكۆی مانچسته‌رى به‌ریتانیا روونیانكرده‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی (100) ملیۆن میكرۆب له‌سه‌ر ئه‌و فڵچه‌ى ددان شتنانه‌ ده‌ژین كه‌ له‌گه‌رماوه‌كاندا داده‌نرێن، بێگومان ئه‌مه‌ش ده‌بێت جێگه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی تۆ بێت، كاتێك ده‌زانیت ئه‌و میكرۆبانه‌ له‌ناو فڵچه‌كانتدا ده‌ژی، كه‌واته‌ فڵچه‌ له‌گه‌رماودا دامه‌نىَ و ددانه‌كانت بپارێزه‌. 

سەرچاوە: کوردستانی نوێ

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك