1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

چۆن ددانه‌كانت له‌ كلۆربوون ده‌پارێزیت؟

 ددان به‌یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ گرنگترین ئه‌ندامه‌كانی له‌ش داده‌نرێت، به‌جۆریك پزیشكان و پسپۆران به‌گرنگترین به‌شی ده‌زانن، چونكه‌ یه‌كه‌م كرداری هه‌رسكردن له‌ناو ده‌مدا به‌هۆی ددانه‌كانه‌وه‌ رووده‌دات كه‌ خواردنه‌كه‌ ده‌هاڕێت و ده‌یگوازێته‌وه‌ بۆ گه‌ده‌ له‌ڕێگای جوینه‌وه‌. جگه‌ له‌لایه‌نه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ی، روخسارێكی جوان به‌مرۆڤ ده‌به‌خشێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆر كه‌س هه‌ست به‌گرنگی ددانه‌كانیان ناكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی باش ئاگاداری نابن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كلۆربوونی ددانه‌كان و پاشان له‌ناوچووونی.

كلۆربوونی ددان یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه‌ تووشی هه‌موو كه‌سێك ده‌بێت، به‌ڵام له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر جیاوازی هه‌یه‌، هۆكاری سه‌ره‌كی كلۆربوونی ددان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر ئاگاداری نه‌بین و گرنگییان پێ نه‌ده‌ین، چونكه‌ ددانه‌كان پێش ئه‌وه‌ی كلۆرببن به‌چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕ ده‌بن، كه‌ ئه‌مانه‌ن:
1- له‌دوای هه‌موو شوشتنێكی ددانه‌كان به‌ 3 بۆ 5 خوله‌ك، ددانه‌كان به‌ مادده‌یه‌كی سپی ده‌ور ده‌درێن كه‌ پێی ده‌ڵێن پێلیكڵ، ئه‌مه‌ش هیچ زیانێكی بۆ ددان نییه‌.
2- به‌ڵام ئه‌گه‌ر ددانه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌شۆردرێن ئه‌وا مادده‌یه‌كی زه‌رد له‌سه‌ری دروست ده‌بێت و به‌سه‌ره‌تای كلۆربوون داده‌نرێت.
3- ئه‌گه‌ر له‌كاتی نیشتنی مادده‌ زه‌رده‌كه‌ ددانه‌كان نه‌شۆردرێن، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی كلس، ئه‌مه‌ش به‌شوشتن لاناچێت و ته‌نها له‌لای پزیشكی ددان لاده‌چێت، كه‌ پێی ده‌ڵێن پاككردنه‌وه‌ی ددان.
4- ئه‌گه‌ر ئه‌م كلسه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ددانه‌كان بمێنێته‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی كلۆربوونی ددانه‌كان و پێویسته‌ ددانه‌كه‌ پڕبكرێته‌وه‌.

خۆپاراستن له‌ كلۆربوونی ددانه‌كان:
1- ددان شۆردن: پێویسته‌ رۆژانه‌ 2 تا 3 جار ددانه‌كان بشۆیت به‌ هه‌ویرێكی ددان، كه‌ مادده‌ی فلۆرایدی تێدابێت.
2- په‌تی ددان: كاتێك خواردن ده‌خۆیت ئه‌م خواردنه‌ ده‌چێته‌ نێوان ددانه‌كان، كه‌ زۆرجار هه‌ستی پێ ناكه‌یت، له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی خواردنه‌كه‌ له‌نێوان ددانه‌كاندا، ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی كلۆر له‌سه‌ر رووی ته‌نیشتی ددانه‌كه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت دوای هه‌موو نانخواردنێك په‌تی ددان به‌كار بهێنیت و نێوان ددانه‌كان خاوین بكه‌یته‌وه‌.
3- خواردنی به‌سوود بخۆ: پێویسته‌ خواردنه‌كانت زیاتر مادده‌ كانزاكانی تێدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی مینای ددان به‌هێز بكات، هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌خواردنی بڕێكی زۆر شه‌كر خۆت دوورخه‌یته‌وه‌.
4- سه‌ردانی پزیشكی ددان بكه‌: چه‌ندین كلۆر هه‌یه‌ كه‌ تۆ ناتوانیت به‌چاو بیبینیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ شه‌ش مانگ جارێك سه‌ردانی پزیشكی ددان بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی پزیشكی ددان پشكنینی ته‌واوت بۆ بكات.
5- ده‌رمانی غه‌رغه‌ره‌: ئه‌م ده‌رمانه‌ زۆر گرنگه‌، چونكه‌ ئه‌و ژینگه‌ ترشه‌ی كه‌ له‌ناو ده‌م-دا دروست ده‌بێت و به‌كتریاكان تێیدا گه‌شه‌ ده‌كه‌ن، ده‌گۆڕێت بۆ تفت و به‌كتریاكانی ناوده‌م ده‌كوژێت و ناهێڵن له‌سه‌ر رووی ددانه‌كه‌دا كۆببنه‌وه‌، هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌هه‌ره‌ گرنگترین ئه‌و ئیشانه‌ی كه‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ ده‌یكات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و مادده‌ زه‌رده‌ی له‌سه‌ر رووی ددان كۆده‌بێته‌وه‌ لاده‌بات، باشترین جۆری ده‌رمانی غه‌رغه‌ره‌ش ئه‌و جۆره‌یه‌ كه‌ مادده‌ی كلۆرهێكسیدینی تێدا بێت.
6- بنێشتی بێ شه‌كر: خواردنی بنێشتێك كه‌ شه‌كری تێدا نه‌بێت زۆر گرنگه‌، چونكه‌ ئه‌م بنێشتانه‌ رێژه‌ی ده‌ردانی لیك له‌ناو ده‌مدا زیاد ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش به‌كتریاكانی ناوده‌م له‌ڕێگای قوتدانه‌وه‌ تف له‌ده‌م ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌و ڕێگاش له‌ كلۆربوونی ددانه‌كان ده‌گرێت.

سه‌رچاوه‌:  Dentistry. About
PUKmedia و: راز سیروان

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك