1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

%35 هاوڵاتیان جیهان ددانەكانیان كلۆر دەبێت

دەم و ددانەكان یەكێكە ئەندامە گرنگەكان، بەڵام ئەم بەشەی لەش وەك هەر یەكێك لە ئەندامەكانی دیكە توشی چەندین گرفت و كێشەی تەندروستی دەبێت.

بەپێی چەند ڕاپۆرتێكی پزیشكی لە سەرانسەری جیهاندا سێ ملیار و نۆسەد ملیۆن كەس واتە لە دوو كەس یەكێكیان ، كێشەی دەم و ددانیان هەیە.

كلۆربونی ددانەكان یەكێكە لە دیارترین ئەو كێشانەی توشی ددان دەبێت،كەسانێكی زۆر بە دەستێوە دەناڵێنن، پسپۆڕانی تەندروستیش ئاماژە بەوە دەكەن كە خواردنی خۆراكە جۆر بەجۆرەكان و پاك نەكردنەوە و نەشتنی ددان هۆكاری سەرەكی كلۆربونی ددانەكانە.

ڕاپۆرتە پزیشكییەكان دەریانخستووە كە %35 هاوڵاتیان جیهان ددانەكانیان كلۆر دەبێت و زۆرینەی ئەم حاڵەتەش بەهۆی پارێزگاری نەكردن لە ددانەكانەوە توشیان دەبێت.

یەكێكی دیكە لەو كێشە تەندروستیانەی توشی ناو دەم دەبێت هەوكردنی پوكە، كە كەسانێكی زۆر لە جیهاندا بە دەستێوە دەناڵێنن و زۆرینەی ئەو كەسانەش كە توشی ئەم حاڵەتە دەبن كەسانێكی پێگەیشتوون.

ئەم حاڵەتە بەهۆی كۆبونەوەی بەكتریاوە لەسەر پوك دروست دەبێت، هۆكاری كۆبونەوەی بەكتریاش پاك ڕانەگرتنی دەم و ددان و بەكارنەهێنانی فلچە و پەتی تایبەتە بە پاكردنەوەی ددانەكان.

ئەو كەسانەی توشی هەوكردنی پوك دەبن چەند نیشانەیەكیان تێدا دەردەكەوێت كە بریتییە لە سوربونەوەی پوك و هەڵاوسانی، زۆرجاریش خوێن لە پوك دێت.

بەڕای پسپۆڕانی تەندروستی زۆرجار هەوكردنی پوك  هۆكار دەبێت بۆ توشبوون بە چەندین نەخۆشی دیكەی پوك، بەتایبەت لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوە پزیشكییەكان، چەند حاڵەتێك هەن كە یارمەتی توشبوون بە هەوكردن و نەخۆشییەكانی پوك دەدەن، بە تایبەت جگەرەكێشان و گۆڕانكاری هۆرمۆنی نەخۆشی شەكرە.

سەرچاوە: سپی میدیا

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك