1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

شه‌ش ڕێگه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی ددانه‌كانت

 زانستی ئه‌مڕۆ زۆر شتی نوێی سه‌لماندووه‌و كارئاسانییه‌كی زۆری بۆ كردوین، به‌ تایبه‌تی له‌ بواری ته‌ندروستیدا، به‌جۆرێك کە سوودی هه‌موو میوه‌و سه‌وزه‌و ئه‌و شتانه‌ی كه‌ تایبه‌تن به‌ سروشت و گژو گیاوه‌ بۆ ده‌رخستووین، له‌وانه‌یه‌ له‌ داهاتوودا مرۆڤ زیاتر گرنگ به‌ خواردنه‌ سروشتییه‌كان بدات و دوركه‌وێته‌وه‌ له‌خواردنی ده‌رمانی كیمیاویی.

لێره‌دا باسی شه‌ش رێگه‌ی ددان پاككردنه‌وه‌ ده‌كه‌ین به‌هۆی خواردنه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌ كه‌ بریتین له‌:

1-    دارچینی:

مامۆستایان و زانایانی زانكۆی شیكاگۆی ئه‌مه‌ریكی سه‌لماندوویانه‌ كه‌ بنێشتێك كه‌ دارچینی تێدابێت زۆر سوودی بۆ ددانه‌كان هه‌یه‌، چونكه‌ به‌كتریای ناوده‌م ده‌كوژێت و بۆنێكی خۆش به‌ده‌م ده‌به‌خشێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جۆره‌ رۆنێكی تێدایه‌ كه‌ ره‌نگ و تام و بۆنی به‌ دارچینیه‌كه‌ به‌خشیووه‌ به‌مه‌ش گه‌شه‌ی به‌كتریا ده‌وه‌ستێنێت.

2-    خوارنی میوه‌ نیمچه‌ ره‌قه‌كان:

خواردنی ئه‌و میوانه‌ی كه‌ كه‌مێك ره‌قن زۆر گرنگه‌ بۆ ددان، چونكه‌ ددانه‌كان به‌هێز ده‌كه‌ن به‌ تایبه‌تی ره‌گی ددانه‌كان وه‌ك، سێوو گێزه‌ر، ئه‌مانه‌ پاككه‌ره‌وه‌یه‌كی زۆر به‌هێزن بۆ ددانه‌كان.

3-    خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كوپ چا:

ئه‌و تامه‌ی كه‌ (چا) هه‌یه‌تی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان نه‌توانن وه‌ك له‌زگه‌ خۆیان به‌ ددانه‌كانه‌وه‌ بلكێنن، رێگری له‌ دروستبوونی ئه‌و شه‌كره‌ ده‌كرێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كلۆربوونی ددانه‌كان، گرنگترین خه‌سڵه‌ت كه‌ (چا) هه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر فلۆرایدی تێدایه‌، ددانه‌كان زۆر به‌هێز ده‌كه‌ن و رێگری له‌به‌كتریا ده‌كات.

4-    به‌كارهێنانی ده‌رمانی غه‌رغه‌ره‌ی بێ كهول:

غه‌رغه‌ره‌كردن به‌ده‌رمانێكی غه‌رغه‌ره‌ی بێ كهول دوای هه‌موو نانخواردنێك، هه‌رگیز تووشی كێشه‌كانی ددان نابیت، زانست

ی ئه‌مڕۆ سه‌لماندویه‌تی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی غه‌رغه‌ره‌ كه‌ كهولیان تێدایه‌ گه‌وره‌ترین كێشه‌ن بۆ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی ناو ده‌م.

5-    ئاوخواردنه‌وه‌ :

خواردنه‌وه‌ی یه‌ك پارداخ ئاو له‌ماوه‌ی هه‌موو سه‌عاتێكدا، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌كتریایه‌كی زۆر له‌ناو ده‌مت دوركه‌وێته‌وه‌و بچێته‌ ناو گه‌ده‌ت كه‌ ئه‌مه‌ شتێكی زۆر گرنگه‌و پێویسته‌ بكرێت.

خواردن یاخود جوینی بنێشتێك كه‌ مادده‌ی زایلیتۆڵی تێدا بێت زۆر گرنگه‌، چونكه‌ زایلیتۆڵ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌كتریایه‌كی زیانبه‌خش له‌ناو ده‌مدا بكوژێت و نه‌هێڵێت ددانه‌كان تووشی كلۆربوون ببن، ئه‌م بنێشته‌ ئێستا له‌جیهان و له‌كوردستانیشدا زۆر بڵاوه‌.

 

سه‌رچاوه‌/ Best Health Mag

PUKmedia و/راز سیروان

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك