1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

کاریگەرییەکانی پاکڕانەگرتنی دەم‌و ددان لەسەر تەندروستی

زۆر کات پزیشکانی بواری ددان لە پێناو بەدەستهێنانی سیمایەکی جوانی دەموچاومان ئامۆژگاریمان دەکەن بۆ پاکوخاوێن ڕاگرتنی دەم‌و ددانەکانمان، بەڵام ئایا پاک وخاوێنی ددانت کاردەکاتە سەر تەندروستی جەستەت؟. 

زانایان دەڵێن: "دەمت دەرگای لەشتە، بەڵام دەرگایەکی ناخاوێنە و پڕە لە بەکتریا"، هەرەوها دەرکەوتووە ژمارەی بەکتریاکان لەناو دەمی مرۆڤدا، زۆر زیاترە لە ژمارەی مرۆڤەکان لەسەر گۆی زەوی. 

تەنها لەمانگی ڕابردوودا چەندین لێکۆڵینەوە خراونەتە ڕوو دەربارەی کاریگەرییە سەرسوڕهێنەرەکانی پاک ڕانەگرتنی دەم و ددان لەسەر جەستەی مرۆڤ بەگشتی. 

لێرەشدا کۆمەڵێک لەو زیانانەی کە بەهۆی خاوێن ڕانەگرتنی دەمو ددانەوە توشمان دەبن، دەخەینە ڕوو: 

کەمکردنەوەی مەترسی لەبارچونی منداڵ و لەدایکبونی پێشوەخت: لە توێژینەوەیەکدا لەنێوان ٢٢٦ ئافرەتی دوگیاندا، دەرکەوتووە ئەو ئافرەتانەی کێشەی هەوکردنی پوکیان هەبووە و پێشوەخت منداڵەکانیان لەدایکبون ژمارەیان سێ جار زیاترە لەو ئافرەتانەی کە ئەو کێشەیەیان نەبووە. 

زیادکردنی مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ: دەرکەوتووە ئەو کەسانەی دەمو ددانەکانیان پاک ڕاناگرن، مەترسی توشبونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ دوو ئەوەندەی کەسانی ئاساییە. 

زیادکردنی مەترسی توشبوون بەنەخۆشی خەڵەفاوی: دەرکەوتووە کەمی یان نەبونی ددان بەسراوەتەوە بە تووشبون بە نەخۆشی خەڵەفاوی بە تایبەتی لە بەتەمەنەکاندا، ئەمە سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا هۆکاری ئەم پەیوەندییە نەزانراوە. 

•پاک ڕانەگرتنی ناو دەم لەبارترین ڕێگایە بۆ توشبوون بە نەخۆشی شەکرە و زیادکردنی مەترسی ئەوانەی کە توشی نەخۆشییەکە بوون. 

•لە توێژینەوەکانی ئەم دواییەشدا دەرکەوتووە، پەیوەندییەکی کاریگەر هەیە لەنێوان هەوکردنی پوک و نەخۆشیی سییەکاندا. 

هەربۆیە تا دێت توێژینەوەی زیاتر لەسەر کاریگەری دەم و ددانەکان ئەنجام دەدرێت و مەترسییەکانی ئەو بەشەی لەش لەکاتی پاک ڕانەگرتنیدا زیاتر دەردەکەوێت، ئەم خاڵانەی سەریشەوە پێویستی پاکڕاگرتنی دەم و ددانەکانمان دەری دەخەن بۆ بە دەستهێنانی ژیانێکی تەندروست. 

لە ئینگلیزییەوە: هاوڕێ فەریق

 سەرچاوە: هەفینگتۆن پۆست ماڵپەڕی خەندان

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك