1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

چەند ڕێنماییەک دەربارەی هێشتنەوەی سپێتیی ددانەکانت

ئاشكرایە كە هەر كەسێك لە ئێمە هیوای ددانێكی سپی ترو جوانتر بۆ خۆی دەخوازێت، بۆ ئەوەی پێكەنین‌وزەردەخەنەیەكی جوانی هەبێت،

بەڵام بەهۆی ئەو خواردن‌و خواردنەوای كە رۆژانە دەیخۆین زۆربەمان ئەم ئاواتەمان نەهاتووەتە دی‌و، ددانەكانمان رەنگی زەرد یاخود رەش دەنوێنێت.

هەروەها چارەسەركردنی پزیشكی بۆ سپی كردنەوەی ددان خەرجییەكی زۆری دەوێت‌و زۆرێك هەن كە ئەو توانایەیان نییە، بەڵام زانستی ئەمڕۆ چەندین رێگەی دۆزیوەتەوە بۆ سپی كردنەوەی ددان یاخود دەتوانین بەهۆی ئەو جل‌و بەرگ‌و كاڵایانەی لەبەریان دەكەین‌و بەكاریان دەهێنین رۆژانە، دەتوانین كارێك بكەین كە ددانەكانمان سپی دەربكەون.

بەم رێگایانە دەتوانیت ددانەكانت سپی بكەیتەوە:

1-    بەشی ناوەوەی توێكڵی مۆز:

توێژەران سەلماندوویانە كە بەشی ناوەوەی توێكڵی مۆز بەڕێژەیەكی زۆر ماددەی پۆتاسیۆم‌و مەگنسیۆمی تێدایە كە زۆر بە سوودن بۆ سپی كردنەوەو بەهێزكردنی ددانەكان.

2-    سۆدەو لیمۆو هەنگوین:

پێویستە ئەو سێ ماددەیەی سەرەوە تێكەڵ بكرێت كە وەك هەویری ددان (مەعجونی ددان) ی لێ دێت‌و، پێوسیتە بۆ ماوەی 2 خولەك ددانی پێ بشۆردێت كە تەنها لە ماوەی یەك هەفتەدا هەست بە جیاوازییەكەی دەكەیت.

3-    بەكارهێنانی هەویری ددانێك كە تایبەت بێت بە ددان سپی كردنەوە.

4-    بەكار هێنانی قەصەب لەكاتی خواردنەوەی خواردنەوە غازییەكان:

چونكە ئەو خواردنەوە غازییانە بڕێكی زۆر لە رەنگیان تێدایە كە بە رووی ددانەوە دەنوسێت‌و رەنگی ددانەكان دەگۆرێت.

5-    بەكارهێنانی فڵچەی ددانی كارەبایی:

چونكە ئەم فڵچانە لە كاتی ئیشكردنیان لەرینەوەیەك لەسەر رووی ددانەكە دروست دەكات كە زۆر بە باشی كلس‌و زەردی سەر ددانەكان لێ دەكاتەوە.

6-    رەنگی سوراو:

بەتایبەتی ئەو خانمانەی كە بەرێژەیەكی زۆر سوراو بەكاردەهێنن، بۆ نموونە ئەگەر رەنگی ددانەكانت رەش باوە، پێوسیتە سوراوی سوور بەكار نەهێنیت‌و، لەجیاتی ئەوە رەنگی قاوەییەكی كاڵ بەكار بهێنیت، بەڵام ئەگەر رەنگی ددانەكانت زەردن پێوسیتە رەنگی تۆخ بەكارنەهێنیت‌و، لە جیاتی ئەوە رەنگی پەمەیی بەكاربهێنیت.

7-    پێویستە ئەو ملوانكەو خشڵانەی كە بەكاری دەهێنیت زیاتر زیوبن، چونكە ئەمانە وادەكەن ددانەكانت سپی دەركەون.

8-    رەنگی ماكیاجەكەت بازیاتر برۆنزی بێت بۆ ئەوەی ددانەكانت لە رەنگی پێستت سپی تر دەركەوێت.

 

PUKmedia                 وەرگێڕان: راز سیروان

سەرچاوە: Womens Day

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك