1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

تایبه‌ت به‌بۆنی‌ ناوده‌م

سایتی‌ (ڤونده‌ ڤایب)ی‌ ئه‌ڵمانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، بۆنی‌ ناخۆشی‌ ناوده‌م گرفتێكه‌‌و ناتوانرێت به‌ئاسانی‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانی‌ تر له‌نزیكه‌وه‌ به‌بێ‌ بێزاركردنیان قسه‌ بكرێت، زۆرجار پاشه‌مله‌و به‌ره‌وڕوو دوچاری‌ ڕه‌خنه‌ ده‌بینه‌وه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ش به‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك ده‌كات، بۆ له‌ناوبردنی‌ بۆنی‌ ناخۆشی‌ ناوده‌م.

1-    پێویسته‌ كوالیتی‌ كرێمی‌ ددانی‌ باش به‌كاربهێنرێت، چونكه‌ هه‌ندێك كرێمی‌ ددان هه‌یه‌ كه‌ (زینك كلۆرید یان تریكلۆزان) (Zinkchlorid ، Triclosan)یان تێدایه‌، بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر یارمه‌تی‌ نه‌هێشتنی‌ بۆنی‌ ناخۆشی‌ ناوده‌م ده‌دات، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌كتریا له‌ناوده‌بات، بۆ نمونه‌ كرێمی‌ ددانی‌ (Colgate Total, Odol-med3 Extreme und AJONA) .

2-    لیك به‌كتریای‌ هه‌موو خواردنێكی‌ جێماو له‌ده‌مدا ڕاده‌ماڵێت‌و پاكی‌ ده‌كاته‌وه‌، پێویسته‌ ئاگاداری‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ لیك بن، چونكه‌ له‌چه‌ند كاتێكدا بۆ نمونه‌ ( هه‌ناسه‌دانی‌ زۆر به‌ده‌م، قسه‌كردنی‌ زۆر، خواردنی‌ حه‌پ‌و ده‌رمان، یاخود هه‌ندێك كه‌س ئاوی‌ جه‌سته‌یان كه‌مه‌) لیكی‌ ده‌م كه‌مده‌بێته‌وه‌‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستبونی‌ بۆنی‌ ناخۆشی‌ ناوده‌م، بۆیه‌ تاوه‌كو له‌وشكبونه‌وه‌ی‌ لیك خۆت بپارێزیت، پێویسته‌ ئاوو چای‌ باش بخۆیته‌وه‌، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و میوانه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ ئاو تێیاندا زۆره‌، به‌ڵام پێویسته‌ ئاگاداری‌ خواردنه‌وه‌ كهولیه‌كان بن، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ وشكبوونه‌وه‌ی‌ لیك.

3-    پێویسته‌ پاش ددان شتن، زمانیشتان به‌فڵچه‌ی‌ دانه‌كه‌ بشۆن‌و غه‌رغه‌ره‌ به‌ئاوی‌ دژه‌ به‌كتریای‌ ده‌م بكه‌ن.

4-    گه‌ر هه‌میشه‌ ددانه‌كانت زۆر به‌باشیش پاكبكه‌یته‌وه‌، هێشتا هه‌ر كه‌مێك پاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌مێنێت، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو شه‌ش مانگ جارێك، سه‌ردانی‌ پزیشكی‌ تایبه‌تی‌ ددان بكه‌یت، بۆ پاكردنه‌وه‌ی‌ ددانه‌كانت.

5-    له‌ناو ده‌مدا چه‌ندین ملیۆن میكرۆب هه‌ن، كه‌ له‌گه‌ڵ خانه‌ مردوه‌كان‌و خۆراكی‌ جێماودا یه‌ك ده‌گرن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستبونی‌ گازێك له‌ناو ده‌مدا، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ بۆنی‌ ناوده‌م ناخۆش ده‌بێت، به‌رهه‌مه‌ شیریه‌كانیش زوتر بۆنی‌ ناوده‌م ناخۆش ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئاره‌زوی‌ خواردنی‌ (سیرو پیاز)ی‌ كردو ویستی‌ بۆنی‌ ده‌می‌ نه‌یه‌ت، ده‌توانێت بنێشت یاخود نه‌عناو كه‌ره‌وز بخوات.

6-    هه‌موو كات مرۆڤ كاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ ددانه‌كانی‌ پاش نانخواردن پاك بكاته‌وه‌، به‌ڵام ده‌توانێت ئاوێك له‌ده‌می‌ ڕابدات، كه‌ به‌و شتنه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ خۆراكی‌ جێماو له‌ده‌مدا ڕاده‌ماڵێت.

7-    بۆشایی‌ نێوان ددانه‌كان خواردنی‌ جێماوی‌ ده‌می‌ تێدا كۆده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ پاش پاكردنه‌وه‌ی‌ ددانه‌كان به‌فڵچه‌و كرێمی‌ ددان، به‌په‌تی‌ ددان پاكردنه‌وه‌ نێوان ددانه‌كان پاكبكرێته‌وه‌.

8-    بنێشت كه‌ ده‌توانیت له‌گه‌ڵ خۆتدا بۆ هه‌موو شوێنێكی‌ به‌ریت، چاره‌سه‌رێكی‌ باشه‌ بۆ بۆنی‌ ناخۆشی‌ ناوده‌م، ئه‌وه‌ش بزانه‌ جۆرو تامی‌ بنێشته‌كه‌ گرنگ نییه‌، به‌ڵكو جوینی‌ بنێشته‌كه‌یه‌ كه‌ جوڵه‌یه‌كی‌ باش به‌ده‌م ده‌كات‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ دروستبونی‌ لیك‌و به‌كتریای‌ ددان‌و زمان ڕاده‌دات، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌و بنێشته‌ی‌ ده‌یجون بێشه‌كر بێت.

9-    هه‌ندێك جاریش هۆكاری‌ بۆنی‌ ناخۆشی‌ ناوده‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خراپی‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌و كه‌سه‌، وه‌ك نه‌خۆشی‌ (گه‌ده‌، سی‌، گورچیله‌، هه‌ڵامه‌ت‌و كۆكه‌)، به‌ڵام له‌كاتێكدا چاره‌سه‌ری‌ نه‌بێت به‌شتن‌و هۆكاره‌كه‌ی‌ هیچ خۆراكێك نه‌بێت كه‌ خواردوته‌، پێویسته‌ سه‌ردانی‌ پزیشك بكه‌یت تا چاره‌سه‌ری‌ پزیشكی‌ بۆ بكرێت.

سەرچاوە: رادیۆی ناوخۆ

و: ژوان فه‌وزی‌

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك