1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

بەکارهێنانی دەزووی ددان

ده‌بێت ده‌زووه‌که‌ باه‌وش به‌ ته‌نیشته‌ ڕووی ددانه‌که‌ بکات بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ڕووی ددانه‌که‌ پاک بکاته‌وه‌....، ده‌زووه‌که‌ به‌ره‌و ده‌ر به‌ره‌و ناو ده‌ێنین و ده‌به‌ین تاکو له‌ خاڵی به‌یه‌کگه‌یشتنی ددانه‌کان تێده‌په‌ڕێنین بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ نێو ئه‌و ته‌نگه‌یه‌ی که‌ ده‌زوه‌که‌ی به‌ناو ده‌برێت. ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌زووه‌که‌ به‌توندی دابه‌زێنین ئه‌وا زیان به‌ پووک ده‌گه‌یه‌نین له‌ ئه‌نجامدا جگه‌ له‌ئازاره‌که‌ی پووک ده‌دڕێت و خوێنی لێدێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت له‌سه‌رخۆی به‌کاریبهێنین. هه‌مان کردار بۆ ته‌نیشته‌ ڕووی ددانه‌که‌ی ته‌نیشتی دووباره‌ بکه‌ره‌وە.

 

چۆن ده‌زووی ددان به‌کاربهێنرێت

ڕێگای باوی به‌کارهێنانی ده‌زووی پزیشکیی، ئاڵاندنیه‌تی له‌ په‌نچه‌ی به‌رزه‌لووته‌کانی ده‌ست و ڕاکێشانیه‌تی تا توند ده‌بێت، پاشان تێپه‌ڕێت به‌سه‌ر نوکی په‌نجه‌کانی دۆشاوو مژه. یان ده‌توانیت به‌ په‌نجه‌کانی دۆشاوومژه‌ی بئاڵێنیت و به‌سه‌ر په‌نجه‌ی ئه‌سپێ کووژه‌کان تێپه‌ڕێنیت یان به‌ ئاسانی هه‌ردوو سه‌ری ده‌زووه‌که‌ بگریت یان هه‌ڵگره‌ی ده‌زوو به‌کاربهێنیت. هه‌ڵگرتنی ده‌زووی پزیشکی ددان هێنده‌ی به‌کارهێنانه‌که‌ی گرنگ نییه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌ ڕێگایانه‌ت پێ گرانه‌، به‌ پزیشکی ددانه‌که‌ت ڕابگه‌یه‌نه‌ تاکو فێرت بکات  

بڕگه‌یه‌کی بچوک له‌ ده‌زووه‌که‌ ئاماده‌ بکه

1. ده‌زووه‌که‌ بهێنه‌ به‌ نێوان ددانه‌کان. ئه‌گه‌ر ده‌زووه‌که‌ توند گیری کرد، ئه‌وا ده‌زووه‌که‌ به‌هێواشی به‌ره‌و پێش به‌ره‌و دوا بجوڵێنه‌ تاکو ده‌زوه‌که‌ به‌ ئاسانی پێیدا تێپه‌ڕبێت. ئاگات له‌وه‌ بێت به‌ ده‌زووه‌که گووشار نه‌خه‌یته‌ سه‌ر پووکت چونکه‌ پووکت ده‌بڕێت

 2. ده‌زووه‌که‌ له‌ پێش و له‌ دوا به‌ده‌وری ددانه‌که هه‌ڵگره ‌و شێوه‌یه‌ک دروست بکه‌. ئه‌مه‌ شێوازه‌ ده‌زووه‌که‌ ده‌هێنێت به‌ ته‌نیشته‌ لێواره‌کانی ددانه‌که

3. له‌سه‌رخۆ ده‌ه‌زووه‌که‌ بجوڵێنه‌ به‌ره‌و بنی ددانه‌که‌ هه‌تاکو ئه‌و بۆشاییه‌ی که‌ له‌نێوان پوک و ددانه‌که‌ هه‌یه‌

4. ده‌زووه‌که‌ به‌ ئاڕاسته‌ی سه‌روو و خواروو بجوڵێنه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ده‌زووه‌که‌ به‌ لکاووی به‌ لێواری ددانه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی پلاکی ددانه‌که‌ له‌ ددانه‌که‌ بکاته‌وه‌‌. زۆر هێز مه‌خه‌ره‌ سه‌ر ده‌زووه‌که‌ له‌ بنی ددانه‌ک چونکه‌ زیان به‌ پوکت ده‌گه‌یه‌نێت

5. ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ دووباره‌ بکه‌ره‌وه‌ بۆ ته‌نیشته‌ لێواری هه‌موو ددانه‌کان، ته‌نانه‌ت لێواری پشتی ددانه‌کانی دوواوه 

 

. .

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك