1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک دروستکراوه‌ که‌ بگونجێت بۆ خاوێنکردنی ژێر پردی ددان. هه‌میشه‌ له‌نێوان پووک و پرده‌که‌دا خواردن و میکرۆب کۆده‌بێته‌وه. کۆبونه‌وه‌ی میکرۆب و خواردن له‌ئه‌م جێگه‌یه‌دا ده‌بێته‌ هۆی کلۆرکردنی ئه‌و ددانانه‌ی که‌ پردی ددانه‌که‌ی له‌سه‌ر ڕاگیراوه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌وکردنی شانه‌که‌نی ده‌وری ددان که‌ به‌ شانه‌ پاڵپشته‌کانی ددان ناوزه‌ند ده‌کرێت که‌ پووک به‌شێکه‌ له‌م شانانه. ئه‌مه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌ کۆبوونه‌وه‌ی خواردن و میکرۆب ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ بۆنێکی ناخۆش له‌ده‌می نه‌خۆشه‌که‌وه‌ ده‌ربچێت. هاوڵاتی به‌ڕێز کاتێک بڕیاری دروستکردنی پردی ددان ده‌ده‌یت ده‌بێت ئه‌وه‌ت له‌یادبێت که‌ ده‌بێت ئه‌و پردی ددانه‌ به‌باشی بایه‌خی پێ بده‌یت، ئه‌گه‌ر نا به‌هۆی ئه‌و دوو گرفته‌ی سه‌ره‌وه‌ که‌ باسمانکرد به‌ ده‌رهێنانی پردی ددانییه‌که‌ت کۆتایی دێت. کاتێک بڕیاری دروستکردنی پردی ددان ده‌ده‌یت له‌وانه‌یه‌ ددانێک یان چه‌ند ددانێکی تر هه‌ر له‌سه‌ره‌تای  دروستکردنی بکه‌یته‌ قوربانی. چونکه‌ ئه‌و ددانانه‌ی پرده‌که‌ی له‌سه‌ر ڕاده‌گیرێت ده‌بێت بچوک بکرێنه‌وه! ئه‌گه‌ر دوای دروستکردنی به‌باشی خزمه‌تی نه‌که‌یت ئه‌وا به‌ئه‌نجامێکی زۆر نه‌خوازراوو و چاوه‌ڕوانکراوو کۆتایی دێت، ڕه‌نگه‌ ئه‌و ددانانه‌ش که‌ پرده‌که‌ی له‌سه‌ر ڕاگیراوه‌ بکێشرێت. بۆئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م گرفته‌ نه‌بێت جارێکی ده‌بێت به‌باشی بایه‌خ به‌ ددانه‌ دروستکراوه‌کانت بده‌یت. زۆرێک له‌وانه‌ی پردی ددانیان بۆ دروستکراوه‌ و باش گرنگیان به‌ پاکوخاوێنیان نه‌داوه‌ پرد و ددانه‌ ڕاگره‌کانی پرده‌که‌ش کێشراون.

 

ئه‌م جۆره‌ ده‌زووه‌: هه‌ردوو سه‌ری ده‌زووه‌که‌ که‌مێک ڕه‌قه‌ و توانای نووشتانه‌وه‌ی هه‌یه. هه‌روه‌ها بۆ چه‌ند سانتیمه‌ترێکیش له‌ هه‌ردوو سه‌ری ده‌زووه‌که‌ باریکه‌ له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ڕه‌قیه‌که‌ی. ئه‌م ڕه‌قیی و باریکییه‌ی بۆ ئه‌وه‌یه‌ بتوانیت به‌ئاسانی به‌ژێر پردی ددانه‌که‌ تێیپه‌ڕێنیت. له‌ ناوه‌ڕاستیشدا ئه‌ستوور و نه‌رم و ئیسفه‌نجییه. ئه‌م به‌شه‌ ئیسفه‌نجییه‌ به‌کاردێت بۆ هێنان وبردنی به‌نێوان و پووک پرده‌که‌، چونکه‌ زیان نایات له‌ پووکی ژێر پرده‌که.

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك