1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

هەندێ پرسیار و وەڵام لەگەڵ وێنەئەلبومی فڵچەی ددان


لە هەڵبژاردنی فڵچەی ددان زۆر گرنگە. زۆرجار نەخۆش پرسیاری جۆری فڵجەی ددان دەکات. نەخۆشی وەها هەیە دەڵێت فڵچەکەم طبی/پزیشکییە. بۆئەوەی بتوانین لەبازاڕيکان فڵچەیەکی ددانی باش هەڵبژێرین بەوێنەوە باسی ئەم بابەتە گرنگە دەکەین.

ئایا هیچ جۆرە فڵچەیەکی ددان لە یەکێکی تر یان لەوانی تر باشترە؟

زانایان هەموویان لەسەر ئەوە کۆکن کە هیچ جۆرە فڵچەیەکی ددان لە یەکێکی باشتر نییە. بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئامۆژگاریمان دەکەن بە هەڵبژاردنی فڵچەیەکی ددانی ڕیشاڵ نەرم، کۆتایی ڕیشاڵەکانی خڕ و ڕێک بڕابن واتە بەرزیی و نزمیی و گۆشەی لاریی تێدانەبێت، کۆتایی ڕیشاڵەکانیش نووک تیژ و زبر نەبن.

 

  ئایا فڵچەی ددانی ئاسایی باشە یان کارەبایی؟

بەپێی توێژینەوەکان ئەگەر هەردووکیان بەڕێکوپێکی بەکاربهێنرێن وەکویەک سوودیان هەیە. بەڵام زیاتر مناڵان چێژ لە فڵجەی ددانی کارەبایی وەردەگرن، پێیان خۆشە بەکاری بهێنن. سەرەڕای ئەمانەش فڵچەی کارەبایی بۆ خەڵکانی کەمتوانا-هاندیکاپ ئاسانترە بۆ بەکارهێنان.

 

 

 

 

 

 

  

ئایا فڵچەی ددان بەتەنها دەتوانێت دەم و ددانمانخاوێنبکاتەوە؟

فڵچەی ددان دەتوانێت تەنها دیوی ناوەوە و دەرەوەی ددانەکان پاکبکاتەوە. فڵچەی ددان ناتوانێت نێوان ددانەکان پاک بکاتەوە. ئەگەر ڕووی ناوەوە و دەرەوە بەهۆی کاریگەری جووڵەی گوپ و لێو و زمان و خودی نانخواردن بە لێکخشانەوە پاکدەبنەوە، ئەوا ڕووی تەنیشتەکانیش لەم کردارە بێبەشن. بەکارهێنانی دەزووی ددان گەرەنتی سەلامەتی ڕووە تەنیشتەکان دەکات لە کلۆری تەنیشتیی و هەکردنی پووک لەنێوان ددانەکان.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئایا فڵچەئ ددان چۆن هەڵدەگیرێت؟

دەبێت پاش ددان شوشتن بەئاو جوان پاکبکرێتەوە. سەری فڵچەکە بەبەرزی ڕادەگیرێت لەسەر دەسکەکەی. دەبێت فڵچەکە هەوای بەرکەوێت بۆ وشکبوونەوەی. ئەگەر سەرقەپاغی هەبێت، دەبێت کونکون بێت بۆ هەواگۆڕکێ. ئەگەر سەرقەپاغەکەی یارمەتی هەوا گۆڕکێ نەدات ئەوا فڵچەکەت دەبێت مۆڵگەیەک بۆ گەشە و نمای میکرۆب.

هەموومان فڵچەکەمان لەناو یەک هەڵگرە دادەنێن!

زۆربەمان لەماڵەوە یەک هەڵگرەی فڵچەی ددانمان هەیە. هەموومان فڵچەکەمان لەتەنیشت یەکەوە. بەڵام دەبێت بەتایبەتی سەری فڵچەکان بەریەک نەکەون، بەبەرکەوتنیان ڕەنگە نەخۆشی لەناو ئەندامانی خێزانەکە بڵاوببێتەوە، بەتایبەتی نەخۆشییە ڤیرۆسییەکان وەک ئەنفلۆنزا و هەڵامەت. ئەوەی نەخۆشە وەها باشە فڵچەی ددانەکەی دوور هەڵبگرێت لەوانی تر و زووتر فڵچەی ددانەکەی بگۆڕێت بۆ ئەوەی دووبارە بەهۆی پیسبوونی فڵچەی ددانەکەی بە ڤایرۆس و بەکتریاوە دووبارە خۆی نەخۆش نەخاتەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەگەر فڵچەی ددانەکەمپێنەبوو دەتوانم فڵچەی ددانی یەکێکی تر بەکاربهێنم؟

بەهیچ شێوەیەک نابێت بەشداری یان ئاڵوگۆڕی فڵچەی ددان بکەیت لەگەڵ هیچ کەسێک. مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشی میکرۆبی زیاد دەکات

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەی خوارەوە چەند وێنەیەکی فڵچەی ددانن

 

 

 

  

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك