1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

چۆن هه‌ویری ددان هه‌ڵده‌بژێریت؟

کاتێک سه‌ردانی پزیشکی ددان ده‌که‌یت جۆره‌ هه‌ویرێکی ددانت بۆ په‌سه‌ند ده‌کات و له‌ بازاڕدا چه‌ندین جۆر هه‌ویری ددان هه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ زه‌حمه‌ت بێت بۆت چ جۆره‌ هه‌ویرێک هه‌لبژێریت! هه‌م له‌ ڕووی نرخه‌وه‌ هه‌م له‌ ڕووی مارکه‌وه‌ و هه‌ندێك پێان ده‌ڵێن طبي؟/پزیشکیی؟ جۆره‌ دوودڵییه‌ک په‌یدا ده‌که‌یت له‌ کڕین به‌تایبه‌تی له‌ جۆرایه‌تی پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه‌ به‌ ئاسانی ده‌توانیت هه‌ویرێکی ددان هه‌ڵبژێریت.

هه‌موو هه‌ویرێکی ددان فلۆرایدی تێدایه‌ جگه‌ له‌ هه‌ویره‌ ڕووه‌کییه‌کان. ئه‌م فلۆرایده‌
fluoride به‌ شێوه‌ی جیاواز هه‌یه‌ له‌ هه‌ویری ددان، هه‌یه‌ سۆدیۆم فلۆرایدی تێدایه‌ sodium fluoride NaF یان ستانه‌س فلۆراید SnF2, یان مۆنۆفلۆرۆفۆسفه‌یت Monofluorophosphate (MFP2) بڕی فلۆرایدیش 1000 ppm بۆ گه‌وره‌ یان 500ppm بۆ مناڵ< فلۆراید ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له‌ کۆنتڕۆڵکردنی کلۆریی ددان.

هه‌ویری ددان بۆ هه‌ستکوژیی واته‌ ددان ئه‌گه‌ر به‌ ساردی و گه‌رمی بئێشێت:
ئه‌مانه‌ کارده‌که‌ن له‌سه‌ر داخستنی ده‌میله‌کانی چینی توێکڵ/عاج کاتێک چینی یه‌که‌م مینا نامێنێت یان ڕه‌گی ددان ده‌رده‌که‌وێت به‌هۆی نه‌خۆشیی پووکه‌وه‌. پێکهاته‌ی چالاک: پۆتاسیۆم نایتره‌یته‌/
Potassium Nitrate ئیتر ئه‌گه‌ر هه‌ر جۆره‌ هه‌یرێکی ددان به‌هه‌ر جۆره‌ ناوێک بێت ئه‌م پێکهاته‌ی تێدابێت ئه‌وا بۆ هه‌ستکوژیی ددان به‌کاردێت.

دژه‌ کلس/ به‌رد: 
ئه‌م هه‌ویره‌ ناهێڵێت کلس دروست بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کلس هه‌بێت ناتوێته‌وه‌/ لێیناکاته‌وه‌؟ پێکهاته‌ی چالاک: پایرۆفۆسفه‌یت یان زینک سیتره‌یت،
Pyrophosphate or Zinc Citrate

دژه‌ میکرۆب/ پلاکی ددان:
ئه‌م جۆره‌ هه‌ویر ناهێڵێت پلاک/میکرۆب له‌سه‌ر ددان کۆببێته‌وه‌. پێکهاته‌ی چالاک: ترایکلۆسان و زینک سیتره‌یته‌،
Triclosan or Zinc Citrate.

سپی کردنه‌وه‌ی ددان:
پێکهاته‌ی ڕووشێنه‌ری تێدایه‌ له‌گه‌ڵ فڵجه‌ی ددان یارمه‌تی لابردنی په‌ڵه‌ی/ ڕه‌نگی سه‌ر ددان ده‌که‌ن. هه‌ندێکیان هایدرۆجین پێرۆکسایدیان hydrogen peroxide تێدایه‌ که‌ یارمه‌تی سپیکردنی ددان ده‌دات.

هۆکاریی سه‌ره‌کی کۆنتڕۆڵکردنی نه‌خۆشییه‌کانی ده‌م و ددان به‌کارهێنانی فڵچه‌ و ده‌زووی ددانه‌. هه‌ویری ددان به‌هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه‌ کاریگه‌ی ئه‌وتۆیان نییه‌ له‌ به‌ره‌و باشتربوونی کلۆریی و هه‌وکردنی پووک. کرداره‌که‌ ته‌واو په‌یوه‌سته‌ به‌ کۆنتڕۆڵی میکانیکی، پێویسته‌ فڵچه‌ و ده‌زووی ددان به‌و شێوازه‌ گونجاوه‌ باکاربهێنرێت که‌له‌ ڤیدیۆکاندا باسکراوه.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

  

  تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه.  

 

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك