1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

فڵچه‌ی ددانی چاپکراووی سێ-دووریی یان 3D printed

هه‌میشه‌ پزیشکی ددان ئامۆژگاریمان ده‌کات به‌ شوشتنی ددانه‌کانمان به‌ فڵچه‌ی ددان ڕۆژی دووجار بۆ ماوه‌ی 2 خوله‌ک به‌لایه‌نی که‌مه‌وه. خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا فڵچه‌ی ددانی سێ-دووریی دروستکراوه‌ که‌ ماوه‌ی ددان شوشتنه‌که‌ت بۆ 6 چرکه‌ که‌مده‌کاته‌وه! به‌ڕاستی به‌هۆی ئه‌م فڵچه‌یه‌ ددانه‌کانت ناشۆی. به‌ڵکو ددانه‌کانت شێوه‌ فڵچه‌یه‌کن بۆ خۆیان.

به‌ئه‌م جۆره‌فڵچه‌یه‌ ده‌ڵێن بلیزیدێنت  Blizzident پاش وه‌رگرتنی قاڵبی ددانه‌کانت، به‌هۆی پرینته‌ری سێ-دووریی فڵچه‌ی ددانه‌که‌ له‌سه‌ر قاڵبی ددانه‌که‌ت دروست ده‌کرێت به‌شێوه‌یه‌ک که‌ فڵچه‌که‌ ته‌نها بۆ ددانی ئه‌ که‌سه‌ ده‌بێت که‌ قاڵبی بۆ وه‌رگیراوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ فڵچه‌ی ددانه‌که‌ پڕاوپڕ بۆ ددانی ئه‌و که‌سه‌ ده‌بێت که‌ قاڵبی بۆ وه‌رگیراوه.

هه‌ر که‌ بوویته‌ خاوه‌نی ئه‌م فڵجه‌یه‌، ئه‌وا بڕێکی که‌م له‌هه‌ویری ددانه‌که‌ بخه‌ره‌ سه‌ر زمانت و به‌سه‌ر ددانه‌کانی سه‌ر و خوار بڵاوبکه‌ره‌وه‌ و پاشان فڵچه‌که‌ت له‌ده‌م بکه‌و بیجو بۆ ماوه‌ی ته‌نها 6 چرکه‌! هه‌رئه‌وه‌نده‌! ئێستا ددانه‌کانت خاوێنه.

به‌پێی خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی ئه‌م فڵچه‌یه‌، زۆربه‌ی خه‌ڵکی نازانن چۆن ددانیان بشۆن یان به‌هه‌ڵه‌ ددانیان ده‌شۆن. ئه‌م جۆره‌ فڵچه‌یه‌ ئه‌م گرفته‌ له‌کۆڵی خه‌ڵکی ده‌کاته‌وه‌، چونکه‌ به‌کارهێنانی ئاسانه.

ئه‌م فڵچه‌یه‌ بایی 299$ه‌، پێویست ده‌کات ساڵی جارێک بیگۆڕیت، له‌کاتێکدا سه‌ندیکای پزیشکانی ددانی ئه‌مریکایی ئامۆژگاریمان ده‌کات به‌ گۆڕینی فڵچه‌ی ددانه‌کانمان هه‌ر سێ مانگ جارێک.

تێبینی: ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌نها گوزارشت له‌ جۆرێک به‌ره‌وپێشجوون له‌ ته‌کنۆلۆجیای پزیشکیی ده‌کات. هیچ ده‌زگایه‌کی فه‌رمی وه‌ک سه‌ندیکای پزیشکانی ددانی ئه‌مریکایی په‌سه‌ندی نه‌کردووه. 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

  

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

   تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه.  

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك