1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

یه‌که‌م فڵچه‌ی ددانی کاره‌بایی به‌یوه‌ند به مۆبایل و تابلێته‌ زیره‌که‌کان داهێنرا!

پێی ده‌ڵێن فڵچه‌ی ددانی زیره‌کی (سمارت)ی کۆلیبری، ئه‌م ئامێره‌ له‌ ڕؤژی یه‌کشه‌ممه‌ی ساڵی 2014 ڕاگه‌یه‌نرا له‌ لاس ڤێگاس. ئه‌م فڵچه‌یه‌ به‌ئه‌م نزیکانه‌ ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ ده‌توانیت به‌ ته‌واوه‌تی ددانه‌کانت بشۆیت، که‌ به‌شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر ته‌ندروستیی ددانه‌کانت به‌ره‌و باشی ده‌بات. نرخی ئه‌م فڵچه‌یه‌ له‌ نێوان 100$-200$، نرخه‌که‌ش به‌نده‌ به‌ جۆری مۆدێله‌که‌یه‌وه.

پاش دابه‌زاندنی ئاپلیکه‌یشنی په‌یوه‌ست به‌ فڵجه‌ی ددانه‌که‌ و به‌ستنی فڵجه‌ی ددانه‌که‌ به‌هۆی بلوتووزه‌وه‌ به‌ مۆبایله‌که‌ت، هه‌ر فڵچه‌ لێدانێک به‌ ددانه‌کانت له‌ناو مۆبایله‌که‌ تۆمارده‌کرێت. زانیارییه‌کان ده‌رباره‌ی ددان-شوشتنه‌که‌ت هه‌مووی تۆمارده‌کرێت وه‌ک شوشتنی ددانه‌کانت به‌ ته‌واوه‌تی و گه‌شتنی ڕیشاڵی فڵچه‌که‌ به‌ ددان و پووکه‌کان، واته‌ چاودێری ددان شوشتنه‌که‌ت ده‌کات له‌که‌موکوڕیی. ئه‌م ئاپلیکه‌شنه‌ له‌سه‌ر چه‌ند فڵچه‌یه‌ک کارده‌کات واته‌ هه‌موو خێزانه‌که‌ ده‌توانن له‌سه‌ر یه‌ک ئامێر به‌کاری بهێنن وه‌ک یه‌ک ئایفۆن، یه‌ک ئایپاد......به‌ئه‌م شێوه‌یه،‌ ئه‌م فڵچه‌یه‌ ده‌توانێت ته‌ندروستیی ددانه‌کانت به‌ره‌و باشتر ببات و مرۆڤه‌که‌ش هه‌ست به‌باشی ته‌ندروستیی ددانه‌کانی ده‌کات و هانده‌رێکی باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی خووبگرن به‌ ددان شوشتنێکی ته‌ندروست و کاریگه‌ر. 

  تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه.  

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك