1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

دوو خووی زۆر هەڵە کە ڕۆژانە دەیکەین!

کاتێک شیرینییەک ئەخۆین ئاو لەدەممان وەرنادەین.

کاتێک ددانمان بە فڵجە و هەویری ددان ئەشۆین ئاوی زۆر لە دەم وەردەدەین.

کاتێک خواردنێکی شیرین دەخۆین، شەکرێکی زۆر بۆ ماوەیەکی زۆر لە سەر ددانەکانمان دەمێنێتەوە، ئەمەش سەرچاوەیەکی باشە بۆ گەشەی بەکتریا کە بەهۆیەوە ددانەکانمان کلۆر دەبێت. بەکتریا لە شەکر ترشیی دروست دەکات. ئەم ترشیە ددانەکە دەتوێنێتەوە و چاڵی دەکات. لەبەر ئەوە دوای شیرینی دەبێت ئاوی زۆر لەدەم وەربدەین بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکر لەسەر ددانەکان.

کاتێک بە هەویری ددان، ددانمان ئەشۆین هەویری ددانەکە فلۆراید و پێکهاتەی چالاکی تری تێدایە. ئەگەر پاش ددان شوشتن ئاو زۆر لەدەم وەردەین ئەوا هیچ سوودێک لە هەویری ددانەکە وەرناگرین لەبەر ئەوە پاش ددان شوشتن دەبێت تەنها بیتفێنینەوە. بەم کردارە بۆ ماوەیەکی زۆر فلۆراید و پێکهاتە چالاکەکانی تر لەسەر ددانەکان دەمێننەوە ئەمەش دەبێتەهۆی بەهێزکردنی ددانەکانمان بەرامبەر کلۆربوون وسستکردنی گەشەی بەکتریا و کەمکردنەوەی سووتانەوەی پووک.

  تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه.

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك