1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

هەشت زانیاری گرنگ لەبارەی بایەخدان بە پووکت

نەخۆشیی پووک زۆر ترسناک دەردەکەوێت، باشترین چارە، وەک پزیشکەکان ئامۆژگاریمان دەکەن، بایەخدان بشترە لە چارەسەر.

١. فڵچە لە ددان و پووکت بدە بەڕێکخراووی و بەکارایی.

٢. دەزووی ددان بە نێوان ددانەکانت بهێنە بۆ پاککردنەوەی ئەو شوێنانەی کە بە فڵچەی ددان پاکنابنەوە.

٣. هەر شوێنێکی پووکت خوێنی لێدێت ئەگەر بەهۆی خواردنەوە بێت یان فڵچە لێدان یان هەر لەخۆێەوە" دەبێت فڵچەی زیاتری لێبدەی بۆ لابردنی میکرۆب چونکە میکرۆب هۆکاری هەوکردن و سووتانەوەی پووکە.

٤. بەکارهێنانی تێوەردەری خاوێنکردنی دەم، بەباشی لەو جێگایانەی پووکت خوێنی لێدێت تێی وەردە بۆ زیاتر کۆنترۆڵکردنی خوێنلێهاتنەکە.

٥. ئەگەر خوێن-لێهاتنەکەی نەوەستا یان چاکنەبووەوە پاش ددان-شوشتنێکی باش وەک ئەو خاڵانەی سەرەوە ئاماژەمان پێداون، ئەوا سەردانی پزیشکی ددان بکە، بۆ ئەوەی ڕێنمایی و ئامۆژگاریت بکات لەبارەی چۆنێتی خزمەتکردنی ددان و پووکت.

  ٦. ئەگەر پزیشکی ددان نەیتوانی چارەسەری بکات سەردانی پسپۆڕێکی بواری نەخۆشییەکانی پووک بکە.

٧. پووکی خوێن-لێهاتوو و سووربووەوە پشت-گوێ مەخە تەنانەت ئەگەر خوێنیشی لێنەیەت، چونکە هەر زوو کۆنتڕۆڵکرا کەمترین زیان بە پووکەکانت دەکات.

٨. ئاگادار نیشانەکانی نەخۆشیی پووک ببە: سووربوونەوە، بۆنی دەم، سووتانەوە و کزانەوەی پووک، ئاوسانی پووک، لەقین و جووڵە لە ددانەکان،. ئەم نیشانانە ئاماژەن بۆ ئەوەی زوو بیانناسیتەوە و خێرا چارەسەری بۆ بکرێت.

  تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه. 

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك