1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

25 ڕێنمایی کە دەبێت هەموو کەسێک بیزانێت

لاوازیی لە تەندروستیی دەم بەشێوازی جۆراوجۆر دەردەکەوێت. فەوتانی ددان، زەردبوون یان پەڵە بوونی ددانەکان، دەشێ زۆرترین نیشانە دیارەکانی بێت. لیستێکی پێکهاتوو لە 25 ئامۆژگاریی دەربارەی تەندروستیی دەم و ددانمان ئامادەکردووە بۆ هێشتنەوەی تەندروستیی ددانەکانتان بەوپەڕی باشیی:

1.پاککردنەوەی ڕووی تەنیشتیی (نێوان ددانەکان) بە فڵچەی نێوان ددانەکان یان بە دەزووی ددان. ئەم کردارە ئەو جێگەیانە پاک دەکاتەوە کە بە فڵجەی ئاسایی پاکنابنەوە و لەچاوی مرۆڤیشەوە دیارنین.

2.خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزا و خواردنی میوەی فرێش و سەوزە  بۆ یارمەتیدانی ڕێگرتن لە دروستبوونی و پەرەسەندنی نەخۆشیی پووک.

3.خواردن و خواردنەوەی ئەو خواردنانەی کە مینای ددان لاوازدەکەن، و شوشتنی ددانەکان بە فلچەی ددان پاش خواردنیان دەبێتەهۆی ڕووشانی مینای ددان و تەنککردنی. لەبەرئەوە وەها باشە ددانەکانت یەک کاژێر پاش نانخواردن بشۆیت.

4.بنێشتی بێ شەکر بجو بۆ هاندانی لیکە-ڕژێنەکان لە دەردانی لیکی زیاتر و هێشتنەوەی دەم بە تەڕیی.

5.ئەگەر کەسێکی توڕەیت، ئاگاداری پزیشکەکەت بکە پێش چارەسەرکردنی ددانەکانت، بۆ ئەوەی ڕەچاوی ئەو شتانەی کە پێت ناخۆشە لەکاتی چارەسەرکردن ئەڵتەرناتیڤی تر هەڵبژێرێت لەکاتی چارەسەرکردندا.

6.بۆ ئەوەی بزانیت بۆنی دەمت هەیە یان نا، زمانت بهێنە بە مەچەکتدا و چاوەڕێ بکە هەتاکو وشک دەبێتەوە. پاشان بۆنی بکە. ئەگەر بۆنی نەهات ئەوە گرفتت نییە بەڵام ئەگەر بۆنی ناخۆش بوو ئەوە مانای ئەوەیە کە دەمت بۆنی ناخۆشیی لێدێت.

7.ئەگەر تووشی نەخۆشییەکی گشتی هاتیت ئەوا سەردانی پزیشکی ددان بکە بۆ ئەوەی ڕێنماییت بداتێ لەبارەی کاریگەریی ئەو نەخۆشییانە لە سەر ددان و پووک بۆ ئەوەی ددان و پووکت بە سەلامەتی بمێننەوە.

8.باشترین شت بیدەی بە مناڵەکەت پاش خواردن و خواردنەوەی شیرینی، پەرداخێک ئاوە.

9.تێوەردەری دژە بەکتریایی بەکاربهێنە بۆ چارەسەری نەخۆشیی پووک.

10.باشترین کات بۆ ددان شوشتن شەوان پێش نووستن و پێش ئەوەی شتێک بخۆیت.

11.ئەگەر مناڵەکەت حەزی لە شیرینییە، ئەوا ئەو جۆرە شیرینیانەی بدەرێ کە شەکریان تێدا نییە وەک شەکری زایلیتۆڵ کە جگە لەوەی کە دژە کلۆربوونی ددانە.

12.وازهێنان لە جگەرەکێشان بۆ مانەوەی دەم و ددانت بە تەندروستیی و نەهێشتن و کەمکردنەوەی کلۆریی ددان و هەوکردنی پووک و پەڵەبوونی ددانەکان و شێرپەنجەی دەم.

13.شوشتنی زمانت بیر نەچێت بە زمان پاککارەوە.

14.بە ڕێکخراوەیی سەردانی پزیشکی ددان بکە بۆ ئەوەی ڕێنمایی ددان خاوێنکردنت بداتێ بە دروستیی.

15.منالەکانت بناسێنە بە پزیشکی ددان و چۆنێتی خاوێن-کردنی ددانەکانیان، لەگەڵ خۆت بیانبە بۆ لای پزیشکی ددان بۆ ئەوەی ئاشنایەتی لەگەڵدا پەیدا بکەن و ترس و دڵەڕاوکێیان نەمێنێت لە پزیشکی ددان.

16.وازهێنان لە بەکارهێنانی شوشەی شیر لە سەرەتای ساڵی یەکەمی مناڵەکە.

17.بەکارهێنانی فڵچەی ددانی کارەبایی کە زۆر بەهێزە لە لابردنی میکرۆبی سەر ددانەکان و بەتایبەتیش بۆ ئەو کەسانەی کە توانای جەستەییان لاوازە وەک کەسانی هاندیکاپ و پیروپەکەوتە.

18. هەتاکو سێ ساڵی مناڵ دەبێت فیلمێکی تەنک لە هەویری ددان لەسەر فڵجەی ددانەکەی بۆ دابنێی کە ڕێژەی فلۆرایدەکەی لە 1000 بەش لە ملیۆن زیاتر نابێت. پاش سێ ساڵ دەبێت هەویری ددانەکەی 1300 بۆ 1500 بەش لە ملیۆن فلۆرایدی تێدابێت.

19.هەتاکو تەمەنی حەوت ساڵان بەقەدەر دەنکە بەزالیایەک هەویر ددان لەسەر فڵچەی ددانی مناڵەکەت دابنێ. دەبێت هەتاکو ئەم تەمەنە لە ژێر چاودێری دایک و باوک ددانیان بشۆن.

20.ئەگەر ددانەکانی هەستیارن بە ساردی ئەو ئاوەی ددانتی پێ دەشۆی، لەبری ئاوی شلەتێن بەکاربهێنە. بیرت نەچێ، دەبێت هەموو ڕۆژێک بەشێوەیەکی ڕێکخراوو ددانەکانت بشۆیت.

21.ئەگەر تووشی تامێسک بوویت ئەوا دەستی لێمەدە بەتایبەتی کاتێک زیبکە دروست دەکات. چونکە دەستلێدانی دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کاتێک دەست لە چاوت دەدەیت یان تەوقە لەگەڵ یەکێکی تردا دەکەیت یان ماچی کەسێکی تر دەکەیت.

22.ئەگەر تاقم لەدەم دەکەیت دەبێت بە فڵچە بیشۆیت و لە ئاودا هەڵیگریت لەکاتی بەکارنەهێنانی. ئەگەر لە کاتێکدا ویستت بەکارنەهێنی لە پەڕۆیەکی پاکدا بیپێچەوە. پێش ئەوەی لەئاودا دایبنێی، بە سابون و فڵجە بەباشی بیشۆ بۆ لابردنی خواردن و بەکتریا و ڕەنگ لەسەر تاقمەکە.

23.ئەگەر ڕۆژی سێ ژەم نان ئەخۆی، ئەوا ژەمە سووکەکانی نێوان ئەم سێ ژەمە لە دوو جار زیاتر نەبێت. ئەگەر ڕۆژانە ژەمی سووک زۆر بخۆیت دەبێتەهۆی ئەوەی کە هەمیشە سوود بە میکرۆبی ناودەممان بگەیەنین و ئەوان زیان بە ددانەکانمان بگەیەننن.

24.ئاو و خواردنەوە پڕ کالسیۆمەکانی باشترینەکانن. ئەگەر شەربەتێک دەخۆیتەوە هەوڵ بدە ترشی و شیرینییەکەی ناو دەم کەمبکەوە بە ئاو لەدەم وەردان. ئەگەر شەربەت دەخۆیتەوە ئەوا قەسەب بەکاربهێنە بۆ ئەوەی ترش و شیرینییەکەی بەر ددان نەکەوێت.

25.هەندێ جار پزیشکی ددان سەردانی ئەو نەخۆشانە بکات کە ناتوانن سەردانی کلینک بکەن بۆ ئەوەی ڕێنمایی و هەندێ چارەسەر بەئەو نەخۆشانە ببەخشن کە کەفتەکارن لە ماڵەوە.

  تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه. 

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك