1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

به‌کارهێنانی فلۆراید

کلۆریی ددان به‌هۆی به‌کتریای ترش-دروستکاره‌وه‌ ڕووده‌دات که‌ له‌ ده‌وری ددان و پووک کۆده‌بنه‌وه‌ floridesبه‌شێوه‌ی سرێشاووی\لیقن، ده‌لکێن به‌ ددانه‌کانه‌وه، پێی ده‌ڵێن پلاکی ددان.به‌ بێ گرینگیدانی ڕۆژانه‌ به‌ نۆشداری ده‌م ‌و سه‌ردان نه‌کردنی پزیشکی ددان به‌ڕێکو پێکی، ددانه‌کانت زۆر به‌ ئاسانی توشی کلۆرده‌بن. به‌کارهێنانی فڵچه‌ و هه‌ویری ددان ڕۆژی دووجار و به‌کارهێنانی ده‌زووی ددان ڕۆژی جارێک به‌لای که‌مه‌وه‌ زۆر کاریگه‌ره‌ له‌ لابردنی پلاکی ددان. پشکنینی ددانه‌کانت له‌گه‌ڵ پاککردنه‌وه‌ی ددانه‌کانت له ‌لایه‌ن پزیشکی ددان به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێک گرنگه‌ بۆ مانه‌وه‌ی زارت به‌ نۆشداری.

لایه‌نێکی گرنگی تری نۆشداریی ددان فلۆرایده، ئه‌مه‌ش کانزایه‌که‌ که‌ یارمه‌تی ڕێگرتن له‌ کلۆریی و ته‌نانه‌ت گێڕانه‌وه‌ی کلۆریی به‌رایی بۆباری ساغیی. فلۆراید به‌ دوو شێواز ده‌ست ده‌که‌وێت: شوێنگه‌یی و سیستیماتیکی فلۆرایدی شوێنگه‌یی و سیستیماتیکیی.

فلۆرایدی شوێنگه‌یی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر توێژاڵی\مینای ددان داده‌نرێت. نمونه‌ی ئه‌م جۆره‌ هه‌ویری ددان و ده‌م-تێوه‌رده‌ری به‌فلۆرکراووه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری فلۆرایدی که‌ له‌ نۆرینگه‌ی ددانی به‌کارده‌هێنرێت.

 فلۆرایدی سیستیماتیکی ئه‌وه‌یه‌ که‌ قووتده‌درێت نمونه‌کانی ئه‌م جۆره ئاوی به‌فلۆرکراووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ خۆراکانه‌ی که‌ فلۆرایدیان تێدایه‌. ئه‌و‌په‌ڕی که‌مکردنه‌وه‌ی کلۆریی ددان به‌ده‌ستده‌هێنرێت ئه‌گه‌ر بێتو هه‌ردوو جۆره‌که‌ هه‌بن و به‌کاربهێنرێن.

پزیشکانی ددان بۆ ده‌یان ساڵه‌ فلۆرایدی شوێنگه‌یی به‌کارده‌هێنن بۆ پاراستنی نۆشداریی ده‌می مناڵ و گه‌وره‌ له‌ نۆرینگه‌کانیاندا، به‌تایبه‌تی له‌ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ددانه‌کانیان له‌ ئاستی مه‌ترسی به‌رزدان بۆ کلۆربوون. هه‌ندێ فاکته‌ر هه‌ن که‌ مه‌ترسیی کلۆربوون زیاد ده‌کات ئه‌مانه‌ش:

1.بایه‌خ نه‌دان به‌ نۆشداریی ده‌م و ددانیان
2. کلۆریی چالاک
3.گرفتی خواردنی خواردن
4. ده‌رمان و خوادنه‌وه‌ی مه‌ی
5. سه‌ردان نه‌کردنی پزیشکی ددان به‌ ڕێکوپێکی
6. ددان-ڕاستکردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ که‌مته‌رخه‌می له‌ بایه‌خپێدان به‌ نۆشداریی ده‌م و ددان
7. هه‌بوونی ئاستێکی به‌رز له‌ ئه‌و جۆره‌ به‌کتریایانه‌ی که‌ ده‌بنه‌ هۆی کلۆرکردنی ددان
8. ده‌رکه‌وتنی ڕه‌گی ددان به‌هۆی هه‌وکردنی پووک و کشانی پووک
9. که‌مبوونی بڕی لیک که‌ ده‌بێته‌ هۆی ووشکبوونه‌وه‌ی ناوده‌م
10. که‌م خۆراکیی
11. ددانی پڕکراوو و جۆره‌کانی تری جێگرته‌ی ددان
12. گرفت له‌ په‌یکه‌ری توێژاڵ\مینای ددان
13. ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ تیشکیان لێدراووه‌ وه‌ک چاره‌سه‌رکردن بۆ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی سه‌ر و مل

ئه‌گه‌ر تۆ یان یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ت له‌ ئاستی مامناوه‌ند یان به‌رزدان بۆ په‌رسه‌ندنی کلۆریی ددان، دانانی فلۆرایدی شوێنگه‌یی له‌ نۆرینگه‌ی ددان له‌لایه‌ن پزیشکی ددانه‌وه‌ ئارمه‌تیت ده‌دات. ئه‌و بڕه‌ فلۆرایده‌ی ئاماده‌کراووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌کاربهێنرێت له‌ لایه‌ن پزیشکی ددانه‌وه‌ خه‌ستره‌\چڕتره‌ له ئه‌‌وه‌ی که‌ له‌ پێکهاته‌ی هه‌ویری ددان و ده‌م-تێوه‌ردا هه‌یه که‌ له‌ بازاڕ و ده‌رمانخانه‌کاند ده‌فرۆشرێن.

  دانانی فلۆرایدی شوێنگه‌یی له‌ نۆرینگه‌ی ددان ته‌نها چه‌ند خوله‌کێک ده‌خایه‌نێت. ئه‌م جۆره‌ فلۆرایده‌ به‌ شێوه‌ی گیراوه‌، جێڵ، که‌ف یان وارنیش هه‌ن. ئه‌م فلۆرایده‌ به‌ چیلکه‌ی سه‌ر لۆکه‌یی یان فڵچه‌یه‌کی بچوک داده‌نرێت، یان به‌ تێوه‌ردانی له‌ده‌م یان به‌ به‌کارهێنانی هه‌ڵگرێکی ئه‌م فلۆرایده‌ که‌ ددانه‌کان ده‌چنه‌ ناویه‌وه‌ بۆ چه‌ند خوله‌کێک.

پاش دانانی فلۆرایده‌که‌، پزیشکی ددانه‌که‌ت ئامۆژگاریت ده‌کات ئاو له‌ ده‌م وه‌رنه‌ده‌یت، نان و ئاو نه‌خۆیت و نه‌خۆیته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ بدات به‌ فلۆرایده‌کان بچنه‌ پێکهاته‌ی ددانه‌کانه‌وه‌ به‌مه‌ش یارمه‌تی زیاتر به‌هێزکردنی ددانه‌کان بۆ کلۆربوون زیاد ده‌کات له‌گه‌ڵ چاککرنه‌وه‌ی شوێنی کلۆره‌ به‌راییه‌کان.

به‌ پێی باری ته‌ندروستی ناوده‌مت، چاره‌سه‌رکردن به‌ فلۆراید ده‌بێت، ئامۆژگاریی ده‌کرێیت به‌ دانانی ئه‌م جۆره‌ فلۆرایده‌ له‌ هه‌ر سێ مانگ، شه‌ش مانگ یان دوانزه‌ مانگ جارێک. پتر له‌وه‌ پزیشکی ددانه‌که‌ت ئامۆژگاریت ده‌کات به‌ ڕێگاکانی تری خۆپاراستن له‌ کلۆریی ددان. ئه‌و ڕێگایانه‌ش بریتین له‌ ڕه‌چه‌ته‌یه‌کت بۆ ده‌نووسی له‌سه‌ر تێوه‌رده‌ری به‌فلۆرکراوو، جێڵ یان تێوه‌رده‌ری تری دژه‌ زینده‌گیی.


  ته‌ماشای ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ بکه‌ که‌ لکاوویی سه‌ندیکای پزیشکانی ددانی ئه‌مریکایی پێوه‌یه‌. ئه‌م لکاوویانه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن که‌ ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ له‌ تاقیگه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ تاقیکراونه‌ته‌وه‌ و گه‌شتونه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی به‌کار بهێنرێن به‌بێ گرفت.

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك