1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

پرسیارە زۆر کراوەکان

ڕۆژانە بەهۆی خراپی جۆری خواردن و خواردنەوەکان مناڵان دووجاری گرفتی تەندروستیی زۆر دەبنەوە بە تایبەتی تەندروستیی دەم و ددانیان. ئەم بابەتە زانیاریمان دەداتێ لەسەر ڕاهێنانی مناڵان لەسەر چۆنێتی هەڵبژاردنی خواردن و خواردنەوەی دروست بۆ مناڵان بۆ ئەوەی گرفتی تەندروستیی دەم و ددانیان کەم ببێتەوە. وەک دەزانین سەرچاوەی سەرەکی بۆ میکرۆبی هۆکاری کلۆرکردنی ددان شەکرە ئەم شەکرەش بە بڕی جیاواز لە خواردنەکاندا هەن. دەبێت بزانین چ جۆرە خواردنێک و چ کاتێک هەڵبژێرین بۆ خواردن و خواردنەوەکان بۆ ئەوەی کەمترین زیان بە ددانەکانمان بگەیەنن.

ئایا دەبێت ڕێگری لە مناڵەکەم بکەم لە خواردنی هەموو جۆرە خواردنێکی شیرین؟

خواردنی شیرین (ئەوانەی شەکریان تێدەکرێت) پاش نانخواردن باشترین کاتە بۆ ئەوەی بخورێت، یان ڕۆژێک دیاریبکرێت لە هەفتەیەک زۆر باشترە لەئەوەی هەموو ڕۆژێک بخورێت.

چی دەبێتە هۆی کلۆرکردنی ددان؟

زوو زوو خواردنی خواردنی شیرینە بە تایبەتی لە نێوان ژەمەکانی خواردن، دەبێتە هۆی کلۆرکردنی ددان.

بڕی سەلامەتی شەکر چەندێکە بۆ ئەوەی بیخۆین؟

خواردنی خواردنی شیرین دەبێت سنورداربکرێت. خواردنی خواردنی شیرین یان بەشەکرکراو دەبێت  زیاتر نەبێت لە چوار جار لە ڕۆژێکدا.

کام خواردنەوانە تەندروستن بۆ خواردنەوەیان لە نێوان ژەمەکان؟

خواردنەوە گازدارەکان وەک ئاوی گازدار و شەربەتی میوەی خاوێن ئاستی ترشییان تێدا بەرزە و نابێت زۆر بخورێنەوە. باشترین هەڵبژاردەش ئاوی خواردنەوەی ماڵان و ئاوی بوتڵکراو و شیرە.

ئایە شەکر هەیە لەناو دەرمانەکان؟

زۆرێک لە دەرمانەکان شەکریان تێدایە. هەندێ جار ئەم دەرمانانە لە کاتی شەوانی درەنگ دەخورێن ئەمەش مانای وایە ئەم شەکرە بە درێژایی شەو لەسەر ددانەکان دەمێننەوە. کاتێک لە خەوداین دەردانی لیک زۆر کەم دەبێتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ددانەکان لە مەترسیی گەورەی کلۆربووندان. دەتوانیت داوای دەرمانی بێ-تامکراوی بە شەکر بکەیت.

هەر ماوەی چەندێک دەبێت فڵچەی ددان بگۆڕدرێت؟

بەلای کەمەوە هەر سێمانگ جارێک.

دەبێت ڕۆژی جەند جار فڵچە لە ددانەکانم بدەم؟

بەلای کەمەوە ڕۆژی دوو جار. دەبێت شەوان پێش خەوتن و بەیانیان پاش نانخواردنی بەیانیان. مناڵان دەبێت لەژێر چاودێریدا ددانیان بشۆن، دەبێت وەبیریان بهێنینەوە کە دەبێت ڕووی ناوەوە و ڕووی دەرەوەی ددانەکانیان بشۆن.

بۆ ماوەی چەندێک دەبێت مناڵان فڵچە لە ددانیان بدەن لەکاتی ددان شوشتن؟

بەلای کەمەوە بۆ ماوەی سێ خولەک بۆ هەر ددان شوشتنێک.

دەبێت چەند جار سەردانی پزیشکی ددان بکەین؟

بەپێی حاڵەتەکان دەگۆڕێت بەڵام دەبێت سەردانەکان ڕیکوپێک و ڕێکخراو بێت.

چ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک باشە لەنێوان ژەمەکان؟

میوەکان: شەربەتی سروشتیی فرێش یان بەستوو

سەوزەکان: گێزەر، کەرەوز و قەرنابیت و بیبەر

نان و تۆست: نانی هەموو- گەنم و جۆ

کێکی برنج

بسکیت و نانی وشک کە خوێی کەم-تێکرابێت

گەنمە شامی کە خوێ و شەکری تیانەبێت

ماست

میوەی هەنجێنراو 

خواردنەوەکان: ئاوی سروشتیی و شیر

  تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه.

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك