1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

شێرپەنجەی سەر و مل

شێرپەنجەی سەر و مل، شێرپەنجەکانی دەم و لووت و گیرفانەکانی لووت و لیکە ڕژێنەکان و قوڕگ و لیمفەگرێکانی مل دەگرێتەوە. زۆربەی جار تووشی ئەو جێگەیانە دەبێت کە شانەکانی شێدارن (تەڕن) و ناوپۆشی دەم و لووت و قوڕگ دەکەن. نیشانەکانی بریتین لە:

·         خڕبوون یان برین کە ساڕێژ نابن

·         برین لە قوڕگ کە چاک نابێتەوە

·         گرفت لە قووتدانی خواردن و خواردنەوە

·         گۆڕان یان گڕبوونی دەنگ

بەکارهێنانی جگەرە و ئەل-کحول مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات. لە ڕاستیدا، لەسەدا ٨٥ی شێرپەنجەی سەر و مل پەیوەندارە بە بەکارهێنانی تووتنەوە، جا ئەگەر بەشێوەی دووکەڵ (دووکەڵەکەی هەڵدەمژرێت) بەکاربهێنرێت یان بەبێ دووکەڵ (تووتنەکە دەجوورێت). ئەگەر لەسەرەتادا نەخۆشییەکە دەستنیشان بکرێت ئەوا بەتەواوەتی چارەسەردەکرێت. چارەسەرەکانیش بریتین لە نەشتەرگەریی، چارەسەری کیمیاویی، جارەسەری تیشکیی و یان بە بەیەکەوە دەکرێن. چارەسەرەکانیش کاردەکاتە سەر خواردن (پڕۆسەی قووتدانی خواردن)، قسەکردن و تەنانەت هەناسەدان، لەبەر ئەوە ڕەنگە نەخۆشەکە پێویستی بە بنیاتنانەوەی ئەندامە لەکارکەوتووەکانی بێت

  تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه. 

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك