1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

چاره‌سه‌ری که‌ناڵی ددانی: به‌ وێنه‌ی ڕوونکراوه‌یی

کاتێک که‌ ده‌ماری ددانه‌که‌ت تووشی هه‌وکردن ده‌بێت، ئه‌وا چاره‌سه‌رکردنی که‌ناڵی ڕه‌گی ددانه‌که‌ زۆر باشتره‌ له‌وه‌ی که‌ ددانه‌که‌ هه‌ڵبکیشیت. مانه‌وه‌ی ددانه‌کانت یارمه‌تیت ده‌دات له‌وه‌ی که‌ ددانه‌کانی ترت له‌جێی خۆیان نه‌جوڵێن و گرفت بۆ شه‌ولگه‌کانیش دروست نه‌که‌ن. مانه‌وه‌ی ددانه‌کانت یارمه‌تیده‌رن له‌ دوورکه‌وتنه‌وه‌ت له‌ ددانی دروستکراوو.

DeepInfection

 

 

 

 

 

 

 

 

  یه‌ک:هه‌وکردنی قووڵ چاره‌سه‌ری که‌ناڵی ددان پێویسته‌ کاتێک زیان ده‌گاته‌ کڕۆکی ددان. بۆ نمونه‌ هه‌وکردنه‌که‌ ده‌گاته‌ ناو کڕۆکی ددانه‌وه.

Route2Root
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
دوو: ڕێگه‌ی چوونه‌ ناوه‌وه‌ بۆ ناو ڕه‌گه‌کان
پزیشکی ددان ده‌بێت ددانه‌که‌ت بۆ سڕ بکات. ددانه‌که‌ هه‌ڵده‌کۆڵرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگاکه‌ برێته‌وه‌ بۆ ناو که‌ناڵه‌کانی کڕۆکی ددانه.
Inflamed
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 سێ: پاکردنه‌وه‌ی که‌ناڵی ناو ڕه‌گه‌که‌ له‌ پیسیی و میکرۆب
بڕبه‌نی تایبه‌ت به‌کاردێت بۆ پاکردنه‌وه‌ی کڕۆکی ددانه‌ له‌ میکرۆب و پیسی. که‌ناڵه‌کان به‌ ئه‌م بڕبه‌نانه‌ گه‌وره‌ده‌کرێن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ که‌ره‌سته‌ی پڕکاوه‌یی پڕبکرێنه‌وه. له‌نێوان به‌کارهێنانی بڕبه‌نه‌کان ده‌بێت که‌ناڵه‌کان به‌ گیراوه‌ی دژه‌ میکرۆب ئاوڕه‌شێن بکرێن.

Filling

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
  
 
چوار: پڕکردنه‌وه‌ی که‌ناڵی ددانه‌که‌
که‌ناڵه‌که‌ به‌ که‌ره‌سته‌ی پڕکاوه‌یی هه‌میشه‌یی پڕده‌کرێته‌وه‌  که‌ پێی ده‌ڵێن گه‌ته‌ پێرچه‌. مه‌به‌ست له‌ پڕکردنه‌وه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م بۆشایی که‌ناڵییه‌ جارێکی تر نه‌بێت مۆڵگه‌ی کۆبونه‌وه‌ی میکرۆب.
Rebuilding
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
پێنجه‌م: بنیاتنانه‌وه‌ی  ددانه‌که‌
به‌ پڕکردنه‌وه‌ی کاتیی ددانه‌که‌ پڕده‌کرێته‌وه‌. پاش ئه‌م پرکردنه‌وه‌یه‌ ددانه‌که‌ به‌ پڕکراوه‌ی هه‌میشه‌یی پڕده‌کرێته‌وه‌. زۆرجار قه‌پاغێک یان کیف به‌سه‌ر ددانه‌که‌ داده‌نرێت.
ExtraSupport
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
شه‌ش: پشتیوانی زیاتر
له‌هه‌ندێ باردا، به‌ برغویه‌ک یان زیاتر له‌ناو که‌ناڵه‌کان جێگیر ده‌کرێن بۆ پشتیوانی کردنی پڕکردنه‌وه‌که‌.
Crown
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
حه‌وت: دانانی قه‌پاخ یان کیف
به‌ چیمه‌نتۆی ددانی قه‌پاخه‌که‌ له‌ سه‌ر ددانه‌که‌ جێگیر ده‌کرێت.
 

  تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه.  

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك