1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

چاندنی ددان چییە و سوودەکانی چین؟

ددانی چێنراو بریتییە لە جێگرتنەوەی ڕەگی ددان. ددانی چێنراو بە پاڵپشتێکی زۆر بەهێزی ددانی دروستکراوی جوڵاو و جێگیر دادەنرێت کە دەتوانێت بگات بەئاستی ددانی سروشتیی.

سوودەکانی ددانی چێنراو چین؟

ددانی چێنراو سوودی زۆرە لەوانە:

یەکەم: باشتربوونی دەرکەوتنی ڕووخسار: ددانی چێنراو وەک ددانی سروشتی دەردەکەوێت و هەستی پێدەکرێت. لەبەر ئەوەی لە ئێسکدا چەقیوە، وەکو ددانی هەمیشەیی ئەژماری بۆ دەکرێت.

دووەم: باشتربوونی ئاخاوتن: کاتێک ددانی جوڵاو لەدەم دەکرێت، ئەو کەسە ناتوانێت بەباشی قسە بکات لەبەر ئەستووریی و جوڵاووی تاقمەکە ناتوانێت بە باشی ددان بە پیتەکاندا بنێت و بە ئیستراحەت قسەکانی بکات. ددانی چێنراو مۆڵەت بە خاوەنەکەی دەدات بە ئەوپەڕی ئیستراحەتی خۆی بدوێ.

سێیەم: ئاسانی لە نان-خواردن: خزانی تاقم لەکاتی نان-خواردن هەمیشە خاوەنەکەی ناڕەحەت دەکات و خواردنی بە قورسی بۆ دەجورێت. ددانی چێنراو یارمەتی خاوەنەکەی دەدات بە ئەوپەڕی ئیستراحەت و خواردنەکەی بجورێت و ئازاری پێ نەگەیەنێت.

چوارەم: ئیستراحەتی پێدەبەخشێت: لەبەر ئەوەی ددانی چێنراو وەک بەشێک لە ئەندامەکانی لەش کاردەکات هیچ ناڕەحەتییەک بۆ خاوەنەکەی دروست ناکات.

پێنجەم: بڕوا بەخۆبوون: ئەو جوانییەی ددانی چێنراو پێت دەبەخشێت، ددانی دروستکراو پێت نابەخشیت. پێکەنین و جوانی ئاساییت پێشکەش دەکات.

شەشەم: باشکردنی تەندروستیی دەم: ددانی چێنراو پێویستی بە بچوکردنەوەی ددانەکانی تەنیشت ناکات بۆ ئەوەی لەسەریان دروست بکرێن وەک لە ددانی درواستکراوی جێگیر یان چەسپاودا. ددانەکانی تەنیشت ددانە چێنراوەکان بەبێ دەستکاریی وەکو خۆیان دەمێننەوە. سەرەڕای ئەوەش خاوەنەکەی دەتوانێت بە ئاسانی دەزووی ددان و فڵچەی ددانیان لێبدات وەکو ددانی ئاسایی.

حەوتەم: تەمەن درێژیی: ددانی چێنراو بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە. ئەگەر هاتوو خاوەنەکەی بە باشی بایەخیان پێ بدات ئەوا بە درێژایی تەمەن دەمێننەوە.

هەشتەم: لەباریی: تاقمی جوڵاو هەر جووڵاوە. ددانی چێنراو زۆر سەقامگیرە و بەباشی لەلایەن نەخۆشەوە پەسەند دەکرێت.

ددانی چێنراو چەند سەرکەوتووە؟

سەرکەوتووی ددانی چێنراو جیاوازە، ئەمەش بەندە بە ئەوەی لە کوێی شەولیگەدا دادەنرێت. بەگشتی ڕێژەی سەرکەوتنی ددانی چینراو ٩٨%ە. ئەگەر بایەخی ڕۆژانەی پێبدرێت بە درێژایی تەمەنی مرۆڤ دەمێننەوە.

ئایا ددانی چێنراو بۆ هەموو کەسێک دادەنرێت؟

لە زۆربەی بارەکاندا، هەموو کەسێک ئەوەندە تەندروست بێت بۆ ددان-کیشان و نەشتەرگەریی دەم، دەبێت بەچاوی پڕ بایەخەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. نەخۆش دەبێت پووک و ئێسکی شەویلگەی هێندە ئەستوور بێت بۆ ڕاگرتنی ددانە چێنراوەکان. هەروەها دەبێت نەخۆشەکان بایەخی باش بدەن بە تەندروستیی دەم و ددانیان و بە ناوبەناوی ڕێک سەردانی پزیشکی ددان بکەن. ئەوانەی جگەرە زۆر دەکێشن و ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە وەک نەخۆشیی دڵ و نەخۆشیی شەکرە و ئەوانەی چارەسەری کێمیاویی و چارەسەری تیشکیان بۆ کراوە،  پێویستیان بە هەلسەنگاندنی چڕ و پڕ هەیە.

ددانی چێنراو چەند بە ئازارە؟

زۆربەی نەخۆشەکان دەڵێن هەست بە ئازارێکی کەم دەکەین. لە بەر ئەوەی دانانی ددانی چێنراو بە بەنجی شوێنگەیی/ مەوضعی دەکرێت، ئازاری نابێت. زۆربەی نەخۆشەکان دەڵێن ئازاری دانانەکەی هێندەی ددان کێشانێکە.

چۆن بایەخ بە ددانی چێنراو بدەین؟

 

ددانی چێنراو وەک ددانی سروشتی بایەخی پێدەدرێت. ڕۆژانە دەبێت دەزوو و فڵجەی ددانی لێبدرێت و ناوبەناو سەردانی پزیشکی ددان بکەین بۆ پشکنینیان.

 تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه.

 

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك