1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

بۆنی دەم هۆکارەکان و چارەسەرەکان

بۆنی دەم گرفتێکە لە زۆربەی خەڵکدا هەیە. هەرچەندە زانیاری تەواوەتی لە بەردەستدا نییە، بەڵام هەندێ توێژینەوە پێیان وایە بۆنی دەم لە دوای کلۆریی ددان و نەخۆشییەکانی پووکە وە دێت لە زۆر سەردانکردنی پزیشکی ددان.

هۆکارەکان:

هۆکاری سەرەکی بۆنی دەم هەر لە کەمتەرخەمی خاوێنکردنی ددانەوە دەست پێدەکات هەتاکو باری کوشندەی وەک نەخۆشیی شەکرە و سستی گورچیلەکان.

خواردن کاردەکاتە سەر بۆنی دەم وەک خواردنی خواردنە بۆندارە بەهێزەکان وەک سیر و پیاز. چەوریی ئەم پیاز و سیرە دەچێتەناو سییەکان لە کۆتاییدا و ئەو بۆنە ناخۆشە دەردەچێت لێیەوە. هەرچەندە شوشتنی ددان و خواردنی نەعنا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بۆنەکە بەڵام هەتاکو پاشماوەی خواردنەکە (سیر و پیاز) لە لەشدا فڕێ نەدرێت ئەوا بۆنەکە ناڕوات.

پاشماوەی خواردن لە دەم دەمێنێتەوە ئەگەر ئەگەر ڕۆژانە دەم و ددان بە فڵچە و ‌ەویری ددان نەشۆین. پاشماوەی خواردنی نێوان ددان یارمەتی گەشەی بەکتریا دەدات پاش ترشاندنی خواردنەکە لەلایەن بەکتریاکانەوە بۆنی ناخۆشیی لێ دەردەپەڕێت.

جگەرەکێشان و بنێشتی جگەرە دەبنەهۆی دروستکردنی بۆنی دەم. پاشماوەی تووتن لەدەمدا دەمێننەوە و بەکتریا لەسەری گەشە دەکات و بۆن دەردەپەڕێنێت.

لیک یارمەتی شوشتنی دەم و ددان دەدات لە خواردن و بەکتریا. لەبەرئەوەی شەوان لەکاتی نوستن لیک ڕژان کەم دەبێتەوە و بۆنی دەم لە بەیانیان ڕوودەدات و لەو کەسانەش کە شەوان بەدەم هەناسە دەدەن بۆنەکە زیاترە.

بارێک هەیە پێی دەڵێن نەخۆشیی شەکرەی کیتۆئەسیدۆسز، لەبەرئەوەی لەش وەک پێویست ناتوانێت شەکری گلولۆز تێکبشکێنێت و بەکاریبهێنێت وەک شەرچاوەی وزە، چەوری تێکدەشکێنێت لەبری. لەئەنجامدا مادەی کیتۆن دروست دەکات. ئەمەش دەبێتەهۆی ئارەق کردنەوە و هەناسەش بۆنی میوەی لێبێت ئەگەر هاتوو چارەسەری بۆنەکرا و ئەم مەوادە کیمیاویانە بەردەوام لە خوێن و میز کۆدەبنەوە. هەرچەندە بۆنەکە لە بۆنی ئاسایی دەم زۆر خۆشترە، بەڵام نەخۆشیی شەکرەی کیتۆئەسیدۆسز گرفتیكی زۆر کوشندەیە ئەگەر چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام نەدرێت، لەبەر ئەوەی مادەی کیتۆن ئاستی ژەهراوی زۆر بەرزە.

کۆتا قۆناغی لەکارکەوتنی جگەر دەبێتەهۆی دەرکردنی بۆنی ناخۆشیی دەم. بۆنی وەک گۆگرد وایە زۆر ناخۆشە. لەبەر تایبەتمەندی بۆنەکەی، بۆنی دەم بەکاردەهێنرێت وەک تاقیکردنەوەیەکی زۆر دڵنیاکەرەوە (پشتپێ-بەستوو) لە دۆزینەوەی نەخۆشییەکانی جگەر.

ئەوانەی گورچیلەیان لەکارکەوتنی درێژخایەنیان هەیەدەمیان بۆنی ماسی یان ئامۆنیای لێدێ بۆیە هەندێ جار دەوترێت بۆنی میزی لێدێت (لەگەڵ ڕێزدا)، ئەمیش بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر یوریا لە لیکدا هەیە و دواتر تێکدەشکێنرێت بۆ ئامۆنیا ئەو بۆنە ناخۆشە دەدەکات.

ئەو نەخۆشییانەی تر کە دەبێتەهۆی بۆنی ناخۆشی دەم بریتین لە هەوکردن یان سووتانەوەی گیرفانەکانی لووت، نیمۆنیا و هەوکردنیبۆریچکەکانی سییەکان و دڵ-تێکهەلان. 

چارەسەرەکان

چارەسەری بۆنی دەم بەزۆری چاککردن یان بایەخپێدانی دەم و ددانە یان چارەسەرەکە ئاڕاستەی هۆکارە سەرەکییەکانی تر دەکرێت.

یەکێک لە چارەسەرەکان پاککردنەوەی زمانە ئەویش بەهۆی کڕاندنی زمان بە زمان پاککەرەوەیەک بۆ ڕاماڵینی بەکتریای گەشەکردوو لەسەر .زمان

خواردنەوەی ئاوی زۆر، جووینی بنێشتی بە-شيکر یارمەتی کەمکردنەوەی بۆنی دەم دەدات. ئەم هۆکارانە دەبنەهۆی دەردانی لیکی زۆر کە ڕۆڵ دەگێڕێت لە شوشتنی ددان و لابردنی پاشماوەی خواردن.

نەخۆشیی پووک دەبێتەهۆی داکشانی پووک و دروستکردنی گیرفانی پووک، لەهەردوو بارەکەدا خواردن و بەکتریا زۆر کۆدەبێتەوە. سەردانکردنی پزیشکی ددان بۆ پاککردنەوەی دەم و ددان لە بەکتریا و کلس و پێدانی ڕێنمایی دروست بۆ بەردەوامبوونی نەخۆشەکە لەسەر ڕاگرتنی ددانەکانی بە خاوێنیی.

ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی بۆنی دەم لەڕێی نەخۆشییە درێژخایەنەکانەوە دەبێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە چارەسەری پێویستییان بۆ ئەنجام بدرێت.

 

MyHealthNewsDaily

  تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه. 

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك