1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

ڕێنمایی پاش چارەسەری کەناڵی ڕەگی ددان:

شتێکی زۆر ئاساییە کە چەند ڕۆژێک هەست بە ئازاری ئەو ددانە بکەیت، بەتایبەتی لە کاتی جووتکردنی ددانەکانت، کە چارەسەری کەناڵی ڕەگی ددانی بۆکراوە. ئەم ئازارە بەشێکە لە پڕۆسەی ساڕێژبوونی ئاسایی شانەکانی دەوری ددان کە دەکەوێتە سەر لوتکەی ڕەگی ددانەکانەوە. بۆئەوەی ئەم ئازارە کەمتربێت وەها چاکە دەمت بەکراوەیی بهێڵیتەوە بۆ ئەوەی ئەو ددانە بەر ددانەکانی شەویلگەکەی بەرامبەری نەکەوێت. ئەم ئازارە بەشێوەیەکی گشتیی کاتییە و بەباشی بەهۆی دەرمانی دژە-ئازار چارەسەردەبێت.

ڕەنگە هەست بە جیاوازییەکی کەم بکەیت لە نێوان ئەو ددانەی چارەسەری کەناڵی ڕەگی ددانی بۆ کراوە لەگەڵ ددانەکانی تر. بەڵام ئەگەر هەستت بە ئازارێکی زۆر توند کرد و چەند ڕۆژێکی زیاتری خایاند، سەردانی پزیشکی ددانەکەت بکە.

ڕێنمایی پاش چارەسەری کەناڵی ڕەگی ددان:

·         نابێت هیچ بخۆیت هەتاکو کاریگەریی بەنجەکە تەواو دەبێت. ئەمە دوورت دەخاتەوە لە قەپگرتنی (گازگرتن) گوپ و لێوەکانت.

·         نابێت کرداری جوین و قەپگرتن لەسەر ددانە-چارەسەرکراوەکان ئەنجام بدەیت، هەتاکو پزیشکەکە بەتەواوەتی بە پڕکراوەی هەمیشەیی پڕی دەکاتەوە.

·         دەبێت دەزوو و فڵچە لە ددانەکانت بدەیت بەشێوەیەکی ئاسایی.

·         ئەو ددانەی کە پڕکاوەی کاتیی بۆ دادەنرێت، بەشێوەیەکی سروشتی بەشێکی کەمی لێ-دەبێتەوە. ئەگەر هەمووی دەرهات ئەوا سەردانی پزیشکەکەت بکە.

·         پەیوەندی پە پزیشکەکەت بکە، ئەگەر یەکێک لە شتانە ڕوویدا:

1.      ئاوسانێکی دیار و ئاشکرا چ لەناو دەم-بێت یان لەدەرەوەی دەم.

2.      هەستیاریی بۆ دەرمانێک کە پزیشکەکەت دەینوسێت وەک سووربوونەوە و خوران.

3.      ئەگەر گەزەی ددانەکانت ئاسایی نەبوو.

4.      ئەگەر هەستت بەهەمان جۆر ئازار کرد وەک پێش سەردانەکەت.

5.      بایەخدان بە ددانە چارەسەرکراوەکان

چارەسەری کەناڵی ڕەگی ددان تەنها هەنگاوێکە بۆ گەڕانەوەی ددانە نەخۆشەکەت بۆ فرمانی تەواوەتی خۆی. پڕکردنەوی ددانەکەت بەشێوەیەکی زۆرباش زۆر گرنگە بۆ سەرکەوتنی چارەسەرەکە بۆ ماوەیەکی زۆر.

سەردانی پزیشکی ددانەکەت بکە لەکاتی خۆیدا بەپێی ئەو مەوعدانەی کە پزیشکەکە بۆت دیاری دەکات. هەندێک جار چارەسەرەکە بە چەند دانشتنێک تەواودەبێت.

لە ئایندەدا

ئەگەر ددانەکەت زۆر بەباشی چارەسەری کەناڵی ڕەگی ددانی بۆ بکرێت لەگەڵ پڕکردنەوەیەکی زۆرباش، ئەوا ددانەکەت بەساغی دەمێنێتەوە وەکو ددانە تەندروستەکانت. پاش ئەوەی ددانەکەت بەتەواوەتی چارەسەردەکرێت، دەبێت کردارەکانی ددان-شوشتن بە فڵچە و هەویری ددان و دەزووی ددان بەباشی بەئەنجام بگەیەنیت لەگەڵ سەردان کردنی پزیشکی ددان بەشێوەیەکی ڕێکخراوەیی بۆ پشکنین و پاککردنەوەی ددانەکانت.

 

پزیشکی ددانەکەت ڕەنگ ناوبەناو تیشکی سینیی بۆ ددانەکانت بگرێت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و تەواو ساڕێژبوونی ددانە چارەسەرکراوەکان. بە دەگەمەن ڕوودەدات ددانێک چارەسەری کەناڵی ڕەگی ددانی بۆکراوە ساڕێژ نابێت و ئازارەکەی بەردەوام دەبێت. هەندێ جار ئەو ددانەی چارەسەری کەناڵی ڕەگی ددانی بۆکراوە پاش چەند مانگێک یان چەند ساڵێک ئازار پەیدا دەکات هەرچەندە چارەسەرەکە زۆر سەرکەوتوانە بۆی ئەنجام دەدرێت. ئەگەر ئەم بارە ڕوویدا دەبێت چارەسەرەکەی بۆ دووبارەبکرێتەوە بۆ قوتارکردنی ددانەکەلە فەوتان.

  تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه. 

 

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك