1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

په‌ستانی خوێن: ئه‌و ژمارانه‌ چی ده‌گه‌یه‌نن؟

په‌ستانی خوێن ئه‌و هێزه‌یه‌ که‌ خوێن له‌ناو خوێنبه‌ره‌کان دروستی ده‌کات کاتێ پێایندا ده‌ڕوات، و به‌ دوو ژماره‌ ده‌خوێنرێته‌وه‌. یه‌که‌میان، ژماره‌که‌ی سه‌ره‌وه‌، ئه‌و په‌ستانه‌یه‌ کاتێک که‌ دڵ لێده‌دات، پێی ده‌ڵێن په‌ستانی سستۆلیک systolic.

دووه‌میان، یان ژماره‌که‌ی خواره‌وه‌، پێوانه‌ی ئه‌و هێزه‌یه‌ که‌ خوێن له‌ناو خوێنبه‌ره‌کاندایه‌ کاتێک که‌ دڵ خاوبووه‌ته‌وه‌ (خوێنبه‌ره‌کان پڕبوونه‌ له‌خوێن له‌نێوان لێدانه‌کان). به‌ئه‌م په‌ستانه‌ش ده‌ڵێن دایستۆلیک diastolic.

زۆربه‌ی جار په‌ستانه‌کانی خوێن جیاوازن له‌کاته‌ جیاوازه‌کانی ڕۆژ. بۆ پێگه‌یشتووه‌کان، پێوانه‌ی په‌ستانی خوێنی نزمتر له‌ 80/120 به‌ ئاسایی وه‌رده‌گیرێت. پێوانه‌ی نێوان 80/120 و 89/139 به‌ پێش-په‌ستانی به‌رز ئه‌ژمار ده‌کرێت.ئه‌و که‌سانه‌ی په‌ستانی خوێنیان پێش-په‌ستان به‌رزه‌ ئه‌وه‌نده‌ په‌ستانی خوێنیان نزم نییه‌ تاکو به‌ ئاسایی ئه‌ژمار بکرێن و ئه‌وه‌نده‌ش به‌رز نییه‌ تاکو بخرێنه‌ لیستی په‌ستان به‌رزه‌کان. پزیشکه‌که‌ت بڕیارده‌دات که‌ په‌ستانی خوێنت به‌رزه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو دوو پێوانه‌ی په‌ستانی خوێنت له‌ دوو سه‌ردانی جیاوازی کلینکی پزیشکه‌که‌ت که‌ به‌لانی که‌م دوو هه‌فته‌ له‌نێوانیاندابێت، به‌رزتر بێت له‌ 90/140.

ئه‌وانه‌ی په‌ستانی خوێنیان نزمتره‌ له‌ 80/120 ده‌بێت دوو ساڵ جارێک پێوانه‌ی خوێنیان بۆ ئه‌نجام بدرێت. پزیشکه‌که‌ت بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ پێویست بکات ناوبه‌ناو پیوانه‌ی په‌ستانی خوێنت بۆ ئه‌نجام بدرێت. 

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك