1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

بۆچی باوێشک ده‌ده‌ین؟

هه‌موومان باوێشک ده‌ده‌ین - هه‌رله‌ مناڵی له‌دایکنه‌بوو هه‌تاکو باپیرانمان. هه‌روه‌ها، ئاژه‌ڵه‌کانیش باوێشک ده‌ده‌ن. به‌ڵام بۆچی، مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌کان باوێشک ده‌ده‌ن؟ بیردۆزی زۆر هه‌یه‌ که‌وا بۆچی مرۆڤ باوێشک ده‌دات.

یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه‌ کاتێک بیزار و ماندووین، وه‌ک جاران هه‌ناسه‌مان قووڵ و درێژ نابێت. به‌پێی ئه‌م بیردۆزه‌ له‌ش ئۆکسجین که‌م وه‌رده‌گرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌مان خاوده‌بێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌، باوێشکدان ده‌بێته‌هۆی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئۆکسجینی زۆر بۆ سوڕی خوێن و ده‌رکردنی دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن بۆ ده‌ره‌وه‌ی له‌ش له‌ڕێگه‌ی سییه‌کان.

له‌وانه‌یه‌ باوێشکدان په‌رجه‌کردارێکی نه‌ویست بێت واته‌ له‌ژێر ئیراده‌ی خۆمان نییه‌، یارمه‌تیمان ده‌دات له‌ کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی ئۆکسجین و دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن. به‌ڵام توێژینه‌وه‌کان ده‌ریده‌خه‌ن که‌ هه‌ڵمژینی ئۆکسجینی زۆر نابێته‌هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی باوێشکدان. هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ش هه‌ڵمژینی دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن نابێته‌هۆی زێده‌تربوونی باوێشکدان. ئه‌ی که‌واته‌ هۆکاره‌که‌ی چییه‌؟

بیردۆزێکی تر ده‌ڵێت باوێشکدان دبێته‌هۆی کشانی سییه‌کان و شانه‌ی سییه‌کان. کشانی سییه‌کان و باوێشکدان له‌وانه‌یه‌ ڕێگه‌یه‌ک بێت بۆ نه‌رمبوونی ماسوولکه‌ و جومگه‌کان، زیادبوونی لێدانی دڵ و هه‌ستکردن به‌وه‌ی که‌ زۆر به‌ئاگایت، به‌خه‌به‌ریت.

هه‌ندێکی تر پێیان وایه‌که‌ باوێشکدان په‌رچه‌کردارێکی پارێزه‌رکاره‌ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌یه‌کی وه‌کو-جه‌ور که‌ پێی ده‌ڵێن سێرفه‌کتانت که‌ یارمه‌تی چه‌ورکردنی ناو سییه‌کان ده‌دات و له‌ قڵیشان ده‌یانپارێزێت. به‌پێی  ئه‌م بیردۆزه‌، وه‌رگرتنی هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵ زۆر قورس و زه‌حمه‌ت ده‌بێت- ئه‌مه‌ش باش نییه.

به‌ڵام بیرۆکه‌یه‌ک هه‌یه‌ له‌سه‌ر باوێشکدان که‌ هه‌مووکه‌س پێی وایه‌ زۆر ڕاسته. ئه‌ویش ئه‌وه‌ که‌ باوێشک ده‌گوێزرێته‌وه! ئه‌گه‌ر له‌ پۆلێکدا باوێشک بده‌یت ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ تێبینی ئه‌وه‌ بکه‌یت چه‌ند که‌سێکی تر به‌دوای تۆدا باوێشک بده‌ن. جه‌ند جار باوێشک دا له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته. هیوامان وایه‌ زۆر نه‌بوو بێت.

 تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه. 

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك