1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

هەندێ ڕاستی دەربارەی دەم و زمان

 سەرباری ڕۆڵی سەرەکی زمان لە سەرەتای کۆئەندامی هەرس، زمانی ئادەمیزاد ڕۆڵێکی بەرچاو دەبینێت لە گەیاندن. ئیشێکی تری زمان لەناو دەم بەشێوەیەکی لاوەکی پەیوەستە بە کۆمەڵەوە. بەڵام چەند زانیارییەکی تری سەرنج-ڕاکێش ڕەنگە قەد نەتبستبێت. ئەمانەی خوارەوە چەند زانیارییەکن دەربارەی دەم و زمان.

ئەوانەی مەڵاشوویان قوڵە زۆربەیان ئەپرخێنن. هۆکارەکەی بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە ئۆکسجینی کەم بۆ بەناو لووتیان تێئەپەڕێت.

لە ٨٥%ی خەڵک دەتوانن زمانیان لوول بکەن هەتاکو ئەو ئاستەی کە شێوە بۆری لێدروست بکەن. 

لەکاتی ماچکردن (ماچی دەم) نزیکەی ٢٥٦ کۆڵۆنیای بەکتریا لە هەر یەکەیانەوە بۆ ئەوەی تریان دەگوازرێتەوە. نزیکەی لە ٥٠%ی بەکتریای ناودەم لەسەر زمان دەژین یان پێکدەهێنن.

ئەگەر دەم ١٠٠% وشک بێت، ناتوانیت تامی یەک شت لەیەک جیابکەیتەوە.

هەستی تام لاوازترینی پێنج هەستەکەیە.

شتی وەک دەرمان، دووکەڵی جگەرە، کەمیی لە ڤیتامینەکان، برینداربوونی سەر، لووی مێشک، بەرکەوتنی کیمیاویی، کاریگەری تیشک بەرکەوتن، هەموویان دەبنەهۆی ناڕێکیی لە هەستی تامکردن.

ئەگەر ڕاستەی (دەستی ڕاست بەکارئەهێنی) خواردن بەلای ڕاست ئەخۆی، ئەوانەی چەپەن زیاتر بەلای چەپ نان ئەخۆن.

مۆری یان چاپی زمان وەک پەنجەمۆری دەست وەهایە، واتە هی هیچ کەس لە کەسی تر ناچێت.

بەپێی قەبارە، زمان بەهێزترین ماسولکەی لەشە. تاکە ماسولکەشە کە تەنها لەیەک لاوە بەستراوە، لاکەی تری سەربەخۆیە.

نزیکەی ٩٠٠٠ تامەگرێ هەیە لەسەر ڕووی زمان، قوڕگ، و مەڵاشووی دەم.

ئەم گرێیانە هەستیاری کیمیاویان تێدایە کە دەتوانێت کارلێک بکات لەگەڵ ئەو مەوادە کیمیاوییانە کەلە خواردن و خواردنەوەکاندا هەن و لە لیکدا دەتوێنەوە.

بەشیوەیەکی گشتی ژمارەی تامە گرێکان لە کچان زیاترە بە بەراورد بە کوڕان.

تێکڕای تەمەنی تامەگرێکان نزیکەی ١٠ ڕۆژە.

مرۆڤ ٣٧،٨٥٤ لیتر لیک دروست دەکات لە ماوەی ژیانیدا. لیک زۆر گرنگە بۆ تامکردن- دەبێت خواردن بەهۆی لیک بتوێتەوە، ئەگەرنا تامی هیچ ناکەین.

ڕۆژانە ١.٥لیتر لیک دروست دەکەین.

   تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان. هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نییه‌ به‌بێ پرس و ئاماژه‌پێکردنی ماڵپه‌ڕی په‌روه‌رده‌یی پزیشکیی ددان له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ و کۆڤارێکی تر بڵاوی بکاته‌وه.

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك