1. Skip to Menu
  2. Skip to Content
  3. Skip to Footer

جگه‌ره‌کێشان و ته‌ندروستیی ده‌م

ئایا جگه‌ره‌ ده‌کێشیت؟ ئه‌گه‌ر تۆ جگه‌ره‌ کێشنیت ئه‌وا که‌سانێک هه‌ن له‌ ده‌ورت که‌ جگه‌ره‌کێشن. cgereژماره‌یه‌کی زۆر له‌ خه‌ڵک جگه‌ره‌کێشن و ئالووده‌ش بوون به‌ جگه‌ره‌کێشانه‌وه‌ و به‌ ده‌میانه‌وه‌ دیاره‌ که‌ جگه‌ره‌کێشن.
جگه‌ره‌ کێشان و بنێشتی تووتنی (جگه‌ره‌ی بێ دووکه‌ڵ) ئه‌گه‌ری تووشبوونت به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ده‌م چوار هێنده‌ زیادده‌کات به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌ ناکێشن. ئه‌م هێنده‌یه‌ زۆر زیادی کردووه‌ چونکه‌ جگه‌ره‌کێشان له‌ ئافره‌ت و هه‌رزه‌کاران له‌ زیادبووندایه‌.

جگه‌ره‌ به‌ کورتی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌:
1. بۆنی ناخۆشی ده‌م
2. گۆڕانی ڕه‌نگی ددانه‌کان
3. داخورانی ئێسکی ده‌وری ددانه‌کان
4. داکشانی پووک
5. کزانه‌وه‌ی ده‌م
6. که‌مبوونی تام و بۆن
7. دره‌نگ جاكبوونی برینی ناوده‌م
8. دروست بوونی په‌ڵه‌ی سپی و سوور که‌ مه‌ترسیی په‌ره‌سه‌ندنی شێرپه‌نجه‌ی لێده‌کرێت.

ئه‌وانه‌ی وه‌ها ده‌زانن که‌ بنێشتی تووتن سه‌لامه‌ت تره‌ له‌ جگه‌ره‌ی ئاسایی ئه‌وا خۆیان ده‌خه‌نه‌ ناو گرفته‌که‌وه‌. بنێشتی تووتن/جگه‌ره‌ (ده‌جوورێت) ئه‌میش ده‌بێته‌ هۆی سوتانه‌وه‌ی ده‌م و وشک هه‌ڵگه‌ڕانی لێو و ته‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ خوێن لێهاتنی پووک و لێو. هه‌روه‌ها ده‌شێت ببێته‌ هۆی دروستبوونی شێرپه‌نجه‌ له‌ قورگ و ده‌م و پووک.

چۆن جگه‌ره‌ کارده‌کاته‌ سه‌ر ته‌ندروستی ده‌م؟
جگه‌ره‌ جه‌ندین پێکهاته‌ی کیمیاوی تێدایه‌ که‌ زیان به‌ خانه‌کانی له‌شمان ده‌ده‌ن. جگه‌ره‌کێش زیاتر کلسیان هه‌یه‌ له‌چاو جگه‌ره‌نه‌کێشه‌کان، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌ زۆر ده‌کێشن کلسیان زیاتره‌ له‌وانه‌ی که‌متر ده‌کێشن. نیکۆتین که‌له‌ جگه‌ره‌دا هه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی ته‌سکبوونی بۆرییه‌کان خوێن، سوڕانه‌وه‌ی خوێن له‌ له‌شدا زۆر گرنگه‌. له‌ 70% ئه‌م سوڕانه‌وه‌یه‌ له‌ ده‌مدا که‌م ده‌بێته‌وه‌! هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ که‌ به‌رگری له‌ش که‌مده‌بێته‌وه‌ له‌ ده‌می جگه‌ره‌کێش له‌گه‌ڵ درنگ چاکبوونی برینی ده‌می.

تووتنی بێ-دووکه‌ڵ--بنێشتی تووتنیی به‌ ڕێژه‌ی پێنج-یه‌ک شه‌کری تێدایه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسی په‌ره‌سه‌ندی کلۆریی ددان زیاد ده‌کات.

جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint…

   جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ Temporomandibular Joint

 جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر یان جومگه‌ی…

درێژەی بابەت...

ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه‌؟ TMJ problems…

superfloss به‌کارهێنانی ده‌زووی پردی ددان…

جۆره‌ ده‌زوویه‌کی ددانه‌ به‌شێوه‌یه‌ک در…

درێژەی بابەت...

ده‌زووی ددان…

 ده‌زووی ددان

پێکهاتووه‌ له گورزێکی ته‌نکی ڕیشاڵی نایل…

درێژەی بابەت...

Prev
Next
  • 1
  • 2

ئێمە لە فەیسبووك